ئه‌وه‌شی کە خه‌ڵكی دایانهێناوه، با له نێو خۆیاندا ئاسایی و ئاشنا بێت به‌لایانه‌وه، ئه‌وان نایكه‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیش به پاك و پاراوی وه‌كو خۆی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن با زۆرینه‌ش نكۆڵی له كاره‌كه‌یان بكات.
شوێنكه‌وتوووی كه‌سیش نین جگه له الله و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت صلی الله علیه و سلم، نه‌شێخ و نه ته‌ریقه‌ت و نه مه‌زهه‌ب و نه هیچ كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تێك، به‌ڵكو ئه‌و غه‌ریبانه ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ الله ده‌كه‌ن و ته‌نها شوێنكه‌وتووی سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌بن صلی الله علیه وسلم.
(التمسُّكُ بالسنّةِ إذا رغبَ عنها الناس ، وتركُ ما أحدثُوه وإن كانَ هو المعروفُ عندهم ، وتجريدُ التوحيد وإن أنكر ذلك أكثرُ الناس ، وتركُ الانتساب إلى أحدٍ غيرَ الله ورسوله ، ولا شيخٍ ، ولا طريقةٍ ، ولا مذهبٍ ، ولا طائفةٍ ، بل هؤلاء الغرباءَ منتسبون إلى الله بالعبودَّية له وحده ، وإلى رسوله بالاتِّباع لما جا‌ء به وحده ، وهؤلاء همُ القابضُون على الجمرِ حقَّا ، وأكثرُ الناسِ لائمٌ لهُم ، فلغُربَتِهم بين هذا الخلقِ يعدُّونهم أهلَ شذوذ وبدعةٍ ومفارقةٍ للسواد الأعظم)
إحسان برهان ا‌لدین
2021-09-08
ئایا شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژەكەی تایبەتمەندییان هەیە؟
ئایا شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژەكەی تایبەتمەندییان هەیە؟ چەندین براو خوشكی بەرێز پرسیاری عیبادەتی شەوی پانزەی شەعبان و ڕۆژوگرتنی ڕۆژەكەیان لێ كردووم، منیش بەگەڕانەوە بۆ قسەی زانایان بەكورتی و بەبێ خستنەرووی وردەكاری و بەڵگەكان وەڵامەكە دەخەمەڕوو: شەوی پانزەی شەعبان وەكو هەر شەوێكی تر وایە، عیبادەتكردن تێیدا كارێكی چاكەیە و چاوەڕوانی پاداشتی لێدەكرێت، بەڵام جیگیر نەبووەو بەڵگەیەكی صحیح ی لەسەر نییە كە هیچ تایبەتمەندییەكی هەبێت، بەڵكو شەوێكە وەكو شەوەكانی تر شەنوێژ و قورئان خوێندن و پاڕانەوە تێیدا كارێكی چاكەیە و پاداشتی لەسەرە. هەروەها ڕۆژوو گرتنی پانزەی شەعبان هەروەكو ڕۆژوو گرتنی ڕۆژەكانی ترەو هیچ بەڵگەەیەكی صحیح ی لەسەر نییە كە تایبەتمەندی و جیاوازی هەبێت لەگەڵ ڕۆژەكانی تری مانگی شەعباندا، چونكە تایبەتمەند كردنی هەر شەو ڕۆژو و كاتێكی دیاریكراو بە جۆرێك لە عیبادەت پێویستی بەبەڵگەی قورئان و سوننەت هەیە بۆ ئەوەی شەرعییەت وەربگرێت. بەكورتی قسەی زانایان و ئەهلی تەحقیق لەسەر ئەوەیە نە شەوی پانزەی شەعبان و نە رۆژەكەی هیچ جیاوازی و تایبەتمەندییەكیان نییە، موسوڵمانیش زۆر ئاساییەو خێری دەگات ان شا‌ء الله كە شەوەكەی - وەكو شەوەكانی تر - عیبادەتی تێدا بكات، ڕۆژەكەشی بەڕۆژوو بێت، بەڵام بەبێ ئەوەی باوەڕی وا بێت تایبەتمەندییان هەیە جیاواز لەڕۆژ و شەوەكانی تر.والله أعلم. إحسان برهان ا‌لدین 14 شعبان 1441