العربیة
/سوننەت/
یاریكردنی پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم لەگەڵ منداڵاندا
: 404
2021-11-06

یاریكردنی پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم لەگەڵ منداڵاندا پێشەوامان بوخاری بەڕەحمەت بێت بەسەنەدی خۆی لە مەحمودی كوڕی ڕەبیعەوە الله لێی رازی بێت كە یەكێك بووە لە هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی: (عَقَلْتُ مِنَ النبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ مَجَّةً مَجَّها في وجْهِي وأنا ابنُ خَمْسِ سِنِينَ مِن دَلْوٍ.) واتە: لە بیرمە مناڵ بووم ، جارێكیان پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم قومێك ئاوی لە سەتڵێكەوە بە دەمی موبارەكی پرژاند بە دەم و چاومدا، ئەو كات من تەنها تەمەنم پێنج ساڵ بوو. لەم فەرموودەیەدا دەردەكەوێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم یاری لە گەڵ منداڵاندا كردووە و دڵی خۆش كردون. هەروەها بەو كارەشی ڕیزی لە باوكی ئەو مناڵە گرتووە كە ئەبێت ئەو باوكە چەندی پێ خۆش بووبێت و هەستی بەكامەرانی كردبێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەو یارییەی لەگەڵ مناڵەكەیدا كردووە. هەروەها - وەكو زانایان فەرموویانە - ئەوەشی لێ وەردەگیرێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە مەبەستی بەرەكەت بۆ ئەو مناڵە ئەو كارەی كردووە كە بەدەمی پیرۆزی ئاوی بە ڕوخساریدا پرژاندووە. هەندێكیش لەزانایان ئەوەیان لە فەرموودەكە هەڵێنجاوە كە هەندێ مناڵ لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە دەتوانن زانست فێر ببن و فەرموودە بگێڕێنەوە. إحسان برهان الدین 4 ذو الحجة 1441 25 تموز 2020