العربیة
/سوننەت/
ئیسلام و سوننەت دوو وشەو یەك واتا!
: 346
2022-07-04

ئیسلام و سوننەت دوو وشەو یەك واتا! خوێندنەوەی سەحیحی بوخاری و كتێبەكانی تری سوننەت و، وردبوونەوە لەسەنەد و زانست و لە واتای فەرموودەکان لە ڕۆشنایی تێگەیشتنی هاوەڵان و پێشینانی چاكی ئەم ئوممەتە و بايەخ پێدانیان و، بە ڕێز و هەیبەت و بە مەزن تەماشاكردنیان و، گوێڕایەڵیكردنی فەرمانەكانیان و ڕاوەستان و نەبەزاندنی سنوور و قەدەغەكراوەكانیان، نیشانەی ئیستیقامە و بەردەوامی ئەو كەسەیە لەسەر الصراط المستقیم و بەڵگەی كردەیی دەستگرتنێتی بە مەنهەج و بیروباوەڕی ڕاست و درووستی ئەهلی سوننەتەوە، بە واتایەكی تر، وابەستەبوون بە سونەت خۆی لە خۆیدا وابەستەبوونیشە بە قورئان، چونكە سوننەت جێبەجێكردن و بەرجەستەكردنە بۆ ڕێبازی قورئانی پیرۆز. لە سەردەمانی پێشوودا تەنانەت وشەی سوننەت هاوواتای عەقیدەو تەوحید بووە، كە دەوترا فڵانە كەس لە سەر سوننەتە مەبەستیان ئەوەبوو لە سەر عەقیدەو مەنهەجی ڕاستی قورئان و سوننەتە، تەنانەت كتێبەكەی پێشەوا ئەحمەد و هەندێ زانای تر بە ناوی السنة یان أصول السنة مەبەستیان پێی بنەماكانی بیروباوەڕ و عەقیدەی ئیسلام بووە و بابەتەكانی ئەو كتێبانەش هەمان بابەتەكانی عەقیدەو تەوحیدە! بە كورتی و پوختی وەكو هەندێك لە زانا گەورەكان دەیانفەرموو: ئیسلام بریتیە لە سونەت و سونەتیش بریتییە لە ئیسلام. إحسان برهان الدین 3 ربيع الآخر 1443 8/ 11/ 2021