العربیة
/کتێبی چاپکراو/
تەوحید پێش تەجوید

مەبەستی سەرەكی ئەم كتێبەو ئەو پەیامەی كە دەیەوێت بیگەیەنێت ئەوەیە گرنگیدان بە زانستی تەجوید نابێت ببێتە ڕێگر لە فێربوونی تەوحید و مەسەلەكانی ئیمان و تدبر ی قورئان، چونكە پەیامی قورئان پێش هەموو شتێك تەوحیدە و تەجوید دەبیت ئاسانكاری و ڕیخۆشكەر بیت بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، كتێبەكە لەلایەن كتێبخانە و چاپخانەی گەشە لە سلێمانی چاپ كراوە

القواعد المثلی بە پرسیار و وەڵام

ئەم كتێبە وەرگێڕانە بۆ كتێبێكی پوخت و ئاسان دەربارەی بەشێكی گرنگی تەوحید كە بریتییە لە مەسەلەی (الأسماء و الصفات) و تێیدا بە شیوەی پرسیار و وەڵام وردەكاری ئەوەی پێویستە موسوڵمان لەسەر ئەو پرسە مەزنە بیزانێت لەخۆی گرتووە، كتێبەكە لە بنچینەدا لە نووسراوی شێخ محمد صالح العثیمین ە بەڕەحمەت بێت، هۆكاری هەڵبژاردنیشمان بۆ وەرگێڕانی ئەو كتێبە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دانەری كتێبەكە بەپێی ڕێڕەوی ئەهلی سوننەت كتێبەكەی نووسیوە.

شەرحی أصول السنة

ئەم كتێبە شەرحێكی كورت وپوختە لە ڕۆشنایی ئایەت و فەرموودە پەیوەندیدارەكان و قسەی زانایاندا بۆ كتێبی (أصول السنة) پێشەوا أحمد بن حنبل بەرەحمەت بێت گە یەكێكە لە سەرچاوەكانی بیروباوەر لەلای ئەهلی سونەت و جەماعەت

چل پەیام بۆ ئافرەتان

ئەم كتێبە بریتییە لەچل پەیامی گرنگ كە زۆربەی مامۆستایانی ئایینی و بانگخوازەكان بە وردی و بەڕاشكاوانە باسیان ناكەن، بابەتەكان هەمووی یان بابەتی بیروباوەڕە و یان ڕەهەندی عەقیدەو تەوحیدی تێدا خرواەتەروو، كتێبەكە لەلایەن كتێبخانەی نارین چاپ كراوە

فێركردنی تەوحید بۆ مندالان

ئەم كتێبە زیاتر لەش جار چاپ كراوە و دوا چاپی لەلایەن كتێبخانەی نارین ئەنجام دراوە، كتێبەكە باسەكانی تەوحیدی بەپوختی خستووەتە ڕوو، ئەگەرچی ناونیشانەكەی تایبەت كراوە بەمنداڵان بەڵام بۆ هەموو گەورەیەكیشە كە ئەو زانستەی لە كتێبەكەدا هەیە پیی نەگەیشتبێت

گەشە پێدانی مرۆیی لە نێوان ڕواڵەت و حەقیقەتدا

لەم كتێبەدا هەوڵمانداوە حەقیقەتی لایەنە ئەرێنی و خراپەكانی گەشە پێدانی مرۆیی بخەینەڕوو و تیشك بخەینە سەر ئەو لایەنانەی كە لەگەڵ عەقیدەی ئیسلامیدا تێكدەگیرێت، كتێبەكە لەلایەن كتێبخانەی نارین چاپ كراوە

شەرحی كتێبی زغل العلم ی پێشەوا الذهبي

ئەم كتێبە ڕاڤەكردنێكی كورتە بۆ كتێبێكی بچووكی بەناوبانگی الذهبي كە ڕەخنەی لە زانستەكان و زانایانی سەردەمی خۆی گرتووە، منیش هەوڵم داوە مەسەلەكان بەم سەردەمەی خۆمانەوە ببەستم و نموونەی هاوچەرخی بۆ بهێنمەوە، كتێبەكە لەلایەن كتیبخانەی ڕێكار لە هەولیر چاپكراوە.

فەرهەنگی زاراوەكانی زانستی قیرائات

ئەم كتێبە بریتییە لە بە كوردی كردنی زاراوەكانی زانستی قیرائات

بیاناسە هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەكی نادیار لەسەر چەند كەسایەتییەكی ناودار

لە بنچینەدا ئم كتێبە بریتییە لە هەشتا و سی وتاری نووسراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پۆست كراوە بەڵام داوتر لەسەر داواكاری خوێنەران بەباش زانرا چاپ بكرێت بۆ ئەوەی ئەو لایەن و كەسایەتییانەی كە نووسەر بەباشی زانیوە موسوڵمانانیان لێ هۆشدار بكاتەوە بناسرێن، كتێبەكە نزیك 500 لاپەڕەیە و لەلایەن كتیبخانەی مەحوی لە هەولێر چاپ كراوە.

لێكدانەوەی پێشەكی ابن الجزري

ئەم كتێبە بریتییە لە ڕاڤەكردنی كتێبێكی بەناوبانگ لە زانستی تەجوید و جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا، كە یەكەمین شەرحی كوردییە بۆ ئەو كتیبە و بەشێوەیەكی سەرەتایی و ئاسان باسەكان ڕوون كراونەتەوە

زانا و ستەمكار

ئەم كتێبە ساڵانێك  پێش ئێستا وەرمگێڕاوە و وەكو كارێكی ئەدەبی كە هەندێ پەند و عیبرەتی تێدابوو كاتی خۆی بە گونجاوم زانی وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی، ناوەڕۆكی باسەكە دەربارەی كوشتنی حجاج بن یوسف الثقفي یە بۆ سعید بن جبیر.

زەكاتی ماڵی بازرگانی

ئەم كتێبە لە بنچینەدا توێژینەوەیەك بوو  لە شێوەی وەڵامدانەوە بۆ ئەوانەی كە نكۆڵی لە هەبوونی زەكات لە ماڵی بازرگانیدا دەكەن ، توێژینەوەكە بەبەڵگەی ئایەت و فەرموودە و لە ڕۆشنایی قسەی زانایانی شەرعناسدا نووسراوە

نزار قباني ولوثة الفكر الحداثي في شعره

هذا الكتاب في أصله بحث أكاديمي طُبع في دار المعرفة ببيروت من قبل مكتبة نارين للطباعة والنشر, يتناول مخالفات الشاعر نزار قباني العقيدة و الخلقية