/شەرحی (أصول السنة) ی پێشەوا أحمد بن حنبل/
به‌شی 5
: 324
2023-05-04
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_أصول_السنة__پێشه‌وا_ئه‌حمه‌د_
به‌شی5:
یه‌كێكی تر له بنه‌ماكانی سوننه‌ت كه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د له (أصول السنة) باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه كه فه‌رموویه‌تی: (وترك الخصومات وترك الجلوس مع أصحاب البدع) واته: شوێنكه‌وتووی سوننه‌ت زۆر خۆی به مشت و مڕ و شه‌ڕه قسه‌ی بێ سووده‌وه خه‌ریك ناكات ، له‌و كه‌سانه‌ش نزیك نابێته‌وه كه ئه‌و ئاكاره‌یان هه‌یه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی قسه‌و ده‌مه ده‌مه‌و كات كوشتنن به‌وه‌ی كه پشت به قورئان و فه‌رمووده‌و قسه‌ی سه‌له‌ف نابه‌ستن و زیاتر پشت به قسه‌و به‌ڵگه‌كانی ئه‌هلی بیده‌ع ده‌به‌ستن.
به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه ڕێز له سه‌له‌ف ناگرن و متمانه‌یان پێیان نییه به زمانی حاڵ و بۆچوونه‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پێویسته لێیان دوور بكه‌ویته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتت به زایه نه‌چێت له گه‌ڵیان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش به دوور بیت له‌و بیدعه‌و گومانانه‌ی له دیندا ده‌یوروژێنن ، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بیته هۆكارێك بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی بیدعه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ست به نامۆیی و كه‌می خۆیان بكه‌ن.
به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌ی كوردستاندا كه ئه‌وانه‌ی بیدعه‌ی موعته‌زیله و خه‌واریج و قورئانییه‌كان وبیدعەی تری تێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، خه‌لكیش زانستیان له شەریعەت و لە زانستە ئیسلامییەكان و له مه‌نهه‌جی سوننه‌ت و بنه‌ماكاندا لاوازه، باشتره‌و به‌ڵكو له‌وانه‌یه واجب یش بێت زانایان و فێرخوازانی زانست به‌رپه‌رچی ئه‌و كه‌سانه بده‌نه‌وه كه به نووسین و به قسه كردن له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ولە ڕێگەی ترەوەهه گومان ده‌رباره‌ی بیرباوه‌ڕو شه‌رعی ئیسلام به گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، ئیتر ئه‌و كه‌سانه چی ئاڵای دژایه‌تی دین وشەریعەتیان بەرز كردبیتەوە و بەڕاستەوخۆ ئەو كارە بكەن، یان به ناوی بانگه‌وازو به‌رچاو ڕوونكردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌مك و بەبەهانەی خویندنەوەی نوێ وبەخۆداچوونەوەو و ته‌فسیركردنی هاوچه‌رخ بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان كار وچالاكی بكه‌ن.
لە ڕاستیشدا جۆری دووه‌م له جۆری یه‌كه‌م كاریگەری خراپترە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێیدا پشت بە وروژاندنی گومان دەبەسترێت و بەناو ئیسلامیشەوە كارەكە دەكرێت، بۆیە مەترسی لەسەر خەڵكی بێ زانست و عه‌وام وله خشته بردینیان زۆرە.
جا به پێی ئه‌م بنه‌مایه‌ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د دانیشتن و ڕووبه ڕوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و موبته‌دیع و مونحه‌ریفانه‌دا كارێكی باش نییه ، هاوكات به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌شیان جۆرێكە لە به‌رگری كردن له سوننه‌ت و سه‌رخستنه بۆ دینی ئیسلام .
له‌م باره‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی شه‌رحی ئه‌م كتێبه‌ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌دیان كردووه ئاماژه‌یان بۆ هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی صحبح كردووه وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌ی له موسنه‌دی ئه‌حمه‌ددا هاتووه به ژماره‌ی (6702) له عه‌مری كوری عاص الله لێی ڕازی بێت كه فه‌رموویه‌تی: (لقد جلست أنا وأخي مجلسا ما أحب أن لي به حمر النعم ، أقبلت أنا وأخي وإذا مشيخة من صحابة رسول الله صلى الله عليه وسلم على باب من أبوابه ، فكرهنا أن نفرق بينهم ، فجلسنا حجرة ، إذ ذكروا آية من القرآ‌ن ، فتماروا فيها حتى ارتفعت أصواتهم ، فخرج رسول الله صلى الله عليه وسلم مغضبا حتى احمر وجهه ، يرميهم بالتراب ، ويقول : " مه‌لا يا قوم ، بهذا أهلكت الأمم من قبلكم باختلافهم على أنبيائهم ، وضربهم الكتب بعضها ببعض ، إن القرآ‌ن لم ينزل بعضه بعضا ، بل يصدق بعضه بعضا ، فما عرفتم منه فاعملوا به ، وما جهلتم منه إلى عالمه " ابن ماجه (85) بنحوه مختصراً، وأحمد (6702) واللفظ له، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش أحمد شاكر به صحیح ی زانیوه و الله أعلم. لە فەرموودەكە ئەوە وەردەگیرێت كە مشتومرو موجادەلەی نازانستی كارێكی نەك هەر بی سوودە بەڵكو دەبێتە مایەی دووبەرەكی وگومان و پەرتەوازەبوونی موسوڵمانان، بۆیە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بە توندی ڕەتیكردووەتەوەو هاوەڵانی لێ وریاكردوەتەوە.
(وترك المراء والجدال والخصومات في ا‌لدین).واته: یه‌كێكی تر له بنه‌ماكانی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌سی شوێنكه‌وتووی سوننه‌ت وازبهێنێت له گومان درووستكردن و له مشت و مڕ و ناكۆكی كردن . وشه‌ی (المراء) به واتای گومان دێت كه لێره هه‌موو جۆره گومان وروژاندنێك ده‌گرێته‌وه ده‌رباره‌ی دین ، وه‌كو باسه‌كانی قه‌ده‌ر و ڕۆچوون له باسه‌كانی (الأسماء والصفات) و هەندێ مه‌سه‌له‌ی تر كە حەقیقەت و شێوازەكەی نادیاره تر وه‌كو سزای ناو گۆڕ وشێوازه‌كه‌ی ، چونكه - وه‌كو شێخ ابن جبرین دەڵێت- ئه‌هلی سوننه‌ت له‌وه‌ی كه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ڕاده‌وه‌ستن و مشت و مڕ له گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌ع ناكه‌ن ، هه‌روه‌ها له پرسه‌كانی غه‌یبدا كه الله تعالی شێوازه‌كانی له قورئاندا ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه ڕۆناچن و له‌سه‌ر ڕواله‌ته‌كه‌ی ڕاده‌وه‌ستن و به‌و شێوه باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن ، تاكو به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له قورئان و سوننه‌ت پرسه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه ، ئه‌گینا له‌و جۆره پرسانه به بێ به‌ڵگه و له خۆیانه‌وه قسه ناكه‌ن.
به‌ڵام شایانی باسه مشت و مڕ كردن ئاكارێكه له بنچینه‌دا له مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ، وه‌كو پەروەردگار فه‌رموویه‌تی : (وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا) الكهف/54.
هەرچی خیلاف وناكۆكییەك هەیە دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ الله تعالی بەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، هەروەها بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه بۆ خۆی تاكو لە ژیاندا بووەو بۆ سوننەتەكەی لە پاش وەفاتی، الله تعالی فەرموویەتی: (فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) النساء:59. هەروەها الله عزوجل فەرموویەتی هەرچی ناكۆكییەكتان لە نێواندا درووست بووە یەكلاكردنەوەكەی بگەڕێینەوە بۆ لای پەروەردگارتان: (وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ۚ) الشوری:10.
به‌ڵام پێویسته بزانین مشت و مڕ ده‌بێته دوو جۆره‌وه : جۆرێكیان باشه وه‌كو الله عزوجل فه‌رموویه‌تی: (ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) [النحل:125]. بانگه‌واز كردن بۆ دینی الله و مشت مڕ كردن بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان و قایلكردنی بێباوه‌ڕان و ئه‌وانه‌ی كه دوور له سوننه‌تن و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئیمان و بۆ سه‌ر جاده‌ی حه‌ق و ڕاستی، ئه‌وه كارێكی باشه و كه‌سانێك ده‌یكه‌ن كه الله هیدایه‌تی داون و یارمه‌تیداون بۆ به‌رگری كردن له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی و له‌سه‌ر سوننه‌ت به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و ملكه‌چ كردنی عه‌قڵ بۆ شه‌رعی ئیسلام نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی (ابن عباس) الله لێی ڕازی بێت ئه‌نجامیدا له گه‌ڵ (خه‌واریجه‌كان) و زۆر نموونه‌ی تر.
لێره‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌دا له لایه‌ن هه‌ندێك له‌وانه‌ی دوور له ڕێنموونی و قورئان و سوننه‌ت له كوردستان بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌و خانه‌دا پۆلێن ده‌كرێت كه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د باسی كردووه ، هه‌رگیز ئه‌و شێوازه له گومان درووستكردن له ده‌وری ده‌قه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌هلی بیده‌ع له موعته‌زیله‌و خه‌واریجه‌كان و گاور و قورئانییه‌كان و خه‌ڵكی لارێی تر هه‌رگیز ئه‌وه ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت نییه ، به‌ڵكو جۆرێكه له به‌رهه‌ڵستكاری سوننه‌ت و ناشیرین كردنی ئیسلام و له ڕیزی ئه‌و هه‌وڵانه پۆلێن ده‌كرێت كه نه‌یارانی ئیسلام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
See Insights and Ads
Boost post
All reactions:
169
2024-02-05
2023-05-18
2023-11-22
2024-03-08
2023-11-01
2023-11-22
2018-04-12
2023-11-22
2023-05-04