#زنجیره‌ی_جوان_خوێندنه‌وه‌ی_سوره‌تی_الفاتحة به‌شی یانزه‌یه‌م : آمین هه‌رچه‌ند ئامین ئایه‌تێك نییه له سوڕه‌تی الفاتحة به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه‌ته له كۆتایی سوڕه‌ته‌كه‌دا بوه‌ترێت به كورتی باسی ئه‌ویش ده‌كه‌ین : وشه‌ی ئامین واته:خوایه وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه و دوعامان گیرا بكه. وتنی سوننه‌ته له‌پاش فاتیحه له ناو نوثژ و ده‌ره‌وه‌ی نوێژ وبۆ پێشنوێژ و مه‌ئموم ،وه‌كو ابن كثیر فه‌رموویه‌تی: " يُسْتَحَبُّ لِمَنْ قَرَأَ الْفَاتِحَةَ أَنْ يَقُولَ بَعْدَهَا: آمِينَ ... قَالَ أَصْحَابُنَا وَغَيْرُهُمْ: وَيُسْتَحَبُّ ذَلِكَ لِمَنْ هُوَ خَارِجُ الصَّلَاةِ، وَيَتَأَكَّدُ فِي حَقِّ الْمُصَلِّي، وَسَوَاءٌ كَانَ مُنْفَرِدًا أَوْ إِمَامًا أَوْ مَأْمُومًا، وَفِي جَمِيعِ الْأَحْوَالِ " انتهى من "تفسير ابن كثير" (1/ 144-145). وه‌كو حوكمی ته‌جویدی وشه‌كه ده‌كرێت بڵێین: پیتی یه‌كه‌م آ مه‌ددی به‌ده‌لی تێدایه له‌ڕیوایه‌تی حفص كه خۆمان پێی ده‌خوینین ته‌نها دوو حه‌ره‌كه درێژ ده‌كریته‌وه ،به‌ڵام به‌پیی ڕیوایه‌تی وه‌رش له قیرائه‌تی نافع تا شه‌ش حه‌ره‌كه درێژ ده‌كریته‌وه! میمه‌كه‌ی كه‌سره‌ی له ژێره ، یائه‌كه‌ش مه‌ددی طبیعي تێدایه دووحه‌ره‌كه‌یه ،به‌ڵام له كاتی ڕاوه‌ستاندا ده‌بیته المد العارض للسكون و شه‌ش حه‌ره‌كه درێژده‌كریته‌وه ، نوونه‌كه‌ش له كۆتاییدا پێویسته إظهار بكرێت ومینگه‌یه‌كی زۆر كورتی تێدایه‌پێی ده‌وترێت غنة أنقص ما تكون. والحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات. إحسان برهان ا‌لدین مۆڵه‌ت پێدراو له‌قیرائاتی عه‌شره 2015-10-24 سلێمانی
به‌شی شه‌شه‌م : إياك نعبد و إياك نستعين له‌م به‌شه‌ی ڕوونكردنوه‌ی سوڕه‌تی الفاتحة له ڕووی حوكمه‌كانی ته‌جویده‌وه ، باسی حوكمه‌كانی جوانخوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی (إیاك نعبد وإیاك نستعین ) ده‌كه‌ین وبه یارمه‌تی په‌روه‌ردگار ده‌ڵێین: 1- إیاك: پێویسته هه‌مزه‌كه‌ی به محقق ی لی جێگه‌ی ده‌رچوونی خۆیه‌وه له ئه‌وپه‌ڕی قوڕگه‌وه‌ده‌ركرێت. ئینجا بزانیت كه‌پیتی یاء شه‌دداره واته: دوو یائه ، ساكن و مفتوح ، بۆیه به‌جوانی شه‌دده‌كه‌ی ده‌رده‌بڕین و له‌وه خۆمان ده‌پارێزین بێ شه‌دده وه‌كویائێكی فه‌تحه‌دار بیخوێنینه‌وه ، یان مط بكرێت واته: زیادله ئاستی خۆی درێژ نه‌كرێته‌وه. ئه‌لیفه‌كه‌ش پیتێكی مه‌ددیه دوو جووڵه زیاتری پێ نادرێت مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا له‌سه‌رپیته‌كه بوه‌ستین ئه‌وه ده‌بێنه االمد العارض للسكون. 2- نعبد : پینی عه‌ین سیفه‌تی التوسط ی تێدایه واته: پیتێكی مام ناوه‌ندییه له نێوان الرخاوة و الشدة دا ، بۆیه بۆساتێكی زۆر كه‌م له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستین وله قه‌لقه‌له كردنی ودرێژكردنه‌وه‌ی زیاد له‌ئاستی خۆی خۆمان ده‌پارێزین. بۆری بائه‌كه به‌جوانی ده‌رده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها بۆری داله‌كه‌ش وریا ئه‌بین له‌درێژكردنه‌وه‌ی بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته: نعبدو. 3-إیاك ی دووه‌م وه‌كو إیاك ی یه‌كه‌مه. 4- پیته‌كانی نستعین هه‌مووی مستفل ن واته: نزمن و پێویسته قه‌ڵه‌و نه‌خوێنرێنه‌وه ، سینه‌كه ده‌نگێكی تایبه‌تی تیژی تێدایه وه‌كو ده‌نگی كولله صفیر ی پێده‌وترێت ، ئه‌گه‌رئه‌وسینه به هه‌ڵه قه‌ڵه‌وبكرێته‌وه ئیترتائه‌كه‌ی پاش حۆیشی وه‌كو پیتی ط ده‌رده‌چێت . والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات. إحسان برهان ا‌لدین مۆڵه‌تپێدراوله‌قیرائاتی عه‌شره 2015-10-22سلێمانی
ئه‌ڵقه‌ی پێنجه‌م : ملك یوم ا‌لدین سه‌باره‌ت به حوكمه ته‌جویدییه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته له‌سوڕه‌تی الفاتحة ، ده‌ڵێین: 1- ملك : سه‌ره‌تا وه‌كو وشه به‌و شێوه له موسحه‌فدا ده‌نووسرێت به‌ڵام به پێی ڕیوایه‌تی حفص به مالك ده‌خوێنرێته‌وه. 2- پیتی ئه‌لیف له وشه‌كه‌دا مه‌ددێكی طبیعي تێدایه و ته‌نها دوو جووڵه درێژ ده‌كرێته‌وه نه‌ك زیاتر ، گرنگه بایه‌خ بدرێته ده‌رخستنی كه‌سره‌ی لامه‌كه نه‌وه‌كاختلاس بكرێت ، له‌وه‌ش گرنگتر كه‌سره‌ی كافی وشه‌ی مالك ه درێژ نه‌كرێته‌وه چونكه واتاكه ده‌شێوێنێ له یه‌ك مالیكه‌وه ده‌بیته چه‌ندین مالیك والعیاذ بالله ، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سره به هیچ شێوه‌یه‌ك له حه‌ددی خۆی زیاتر درێژ نه‌كرێته‌وه. یوم: یائی سه‌ره‌تا دیاره كه مه‌ددی نییه چونكه ساكن نییه به ئاسایی له مه‌خره‌جی خۆیه‌وه ده‌ریده‌بڕین ، واوه‌كه مه‌ددی لینه چونكه خۆی ساكینه‌و پیتی پێش خۆی مه‌فتوحه، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وشه‌كه ڕاوه‌ستاین ، ئه‌گه‌ر نا مه‌ددی تێدا نییه ، له میمی یوم وریای كه‌سره‌كه‌ی ده‌بین اختلاس نه‌بێت و به جوانی ده‌ریبڕین . 3-یوم: له میمی كۆتایی یوم ، یه‌كسه‌ر ده‌چینه سه‌ر خویندنه‌وه‌ی پیتی دال له وشه‌ی ا‌لدین چونكه لامی وشه‌ی ا‌لدین شه‌مسیه و ناخوێنرێته‌وه بۆیه وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌م شێوه بێت ده‌یخوێنیته‌وه:(یومدین). پیتی دال: شه‌دداره واته: دوو داله یه‌كه‌میان ساكینه ودووه‌میان مه‌فتوحه ، یائی وشه‌ی ا‌لدین یائێكی مه‌ددیه و دوو حه‌ره‌كه درێژكردنه‌وه‌ی تێدایه ، به‌ڵام به هۆی ڕاوه‌ستانه‌وه كه پێی ده‌وترێت المد العارض للسكون تاكو شه‌ش حه‌ره‌كه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت درێژی بكاته‌وه . پیتی نون له وشه‌ی ا‌لدین مینگه‌یه‌كی زۆر كورتی تێدایه پێی ده‌وترێت( أنقص ما تكون) بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خوێندنه‌وه ببیسرێت .والحمد لله رب العالمین. إحسان برهان ا‌لدین مۆڵه‌ت پێدراول قیرائاتی عه‌شره 2015-10-21 سلێمانی
ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م: الإستعاذة بێگومان سوڕه‌تی فاتیحه یه‌كێكه له مه‌زنترین سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ، هه‌موو موسوڵمانێك ڕۆژانه ته‌نها له نوێژه فه‌رزه‌كاندا حه‌ڤده جار ده‌یخوێنێته‌وه ، جگه له نوێژه سوننه‌ته‌كان و له حاڵه‌تی تردا ، بۆیه زۆر گرنگه هه‌موو موسوڵمانێك به جوانی و به پێی بنه‌ماكانی جوانخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بیخوێنێته‌وه ، هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌ر جارێك باس له حوكمه‌كانی یه‌ك ئایه‌ت له ئایه‌ته‌كانی ئه‌و سوره‌ته مه‌زنه بكه‌م ، ئه‌گه‌ریش ئێوه‌ی به‌ڕێز به پێوێستتان زانی ئه‌وا هه‌مان ئه‌م بابه‌تانه بۆ تۆماری ده‌نگیش - إن شا‌ء الله - بڵاوده‌كه‌مه‌وه. جا سه‌ره‌تا با له (الإستعاذة) ده‌ست پێبكه‌ین و به پشتیوانی خوای گه‌وره ده‌ڵێین: (الإستعاذة) واته: وتنی أعوذ بالله من الشیطان الرجیم ، ئه‌م شێوازه شیوازی هه‌ڵبژاره‌یه له لای زانایان چونكه چه‌ندین شێوازی تری هه‌یه موسوڵمان ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت ، وه‌كو: أعوذ بالله السمیع العلیم من الشیطان الرجیم و شێوازی تر. واتاكه‌ی بریتیه له: په‌نا ده‌گرمه خوای گه‌وره له شه‌یتانی ده‌ركراو له ڕه‌حمه‌تی خوا ، وتنی واجب نییه و موسته‌حه‌ببه له سه‌ر بۆچوونی په‌سه‌ند. له كاتی ده‌ربڕینی (الاستعاذة) پێویسته خوینه‌ر وریای ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بێت: 1- هه‌مزه‌ی وشه‌ی (أعوذ) گه‌وره نه‌كاته‌وه و سیفه‌تی استفال ی نه‌گۆڕێت بۆ استعلاء. 2- وریا بێت هه‌مزه‌و پیتی (ع) له وشه‌ی (أعوذ) تیكه‌ڵ نه‌كات و ببێته ععوذ.. 3- پیتی (واو) له (أعوذ) پیتێكی مه‌ددیه واته: پێویسته دوو جووڵه‌ی پێبده‌یت ، یان وه‌كو زانایان فه‌رموویانه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌لیفێكی مه‌ددی درێژی بكه‌یته‌وه. 4- پێویسته خوینه‌ر وریای ئه‌وه‌بێت پیتی (ذ) له هه‌مان وشه نه‌گۆڕێت بۆ پیتی (ز)چونكه ده‌بێته (أعوز) یان جاری وا هه‌یه ده‌كرێته (أعوظ) ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی جه‌لی پێ ده‌وترێت و حه‌رامه. 5- له‌سه‌ره‌تای وشه‌ی دووه‌م (بالله) خوێنه‌ر پێویسته وریای اختلاس نه‌كردنی كه‌سره‌ی بائه‌كه بێت و به جوانی ده‌ری بخات بێ ئه‌وه‌ی بیكاته پیتی (ي). 6- له پیتی لام له وشه‌ی مه‌زنی (بالله) وریای هه‌ڵه‌یه‌ك ببێت كه زانایان به (مط) ناویان بردووه واته درێژكردنه‌وه یان كێش هێنانه‌وه نابێت له‌سه‌ر ئه‌و لامه زۆر بوه‌ستی. 7- له ده‌ربڕینی پیتی (ه) له هه‌مان وشه دیسان وریای اختلاس نه‌كردن ئه‌بیت و پێویسته كه‌سره‌كه به جوانی ده‌ربڕیت. 8- له پیتی (ن) ی (من) یه‌كسه‌ر ده‌چیته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ی (الشیطان) واته به‌م شێوه‌یه: (منشیطان) چونكه هه‌مزه‌كه هه‌مزه‌ی وه‌صڵه‌و ناخویندرێته‌وه. 9- پیتی (ش) له وشه‌ی (الشیطان) نابێت قه‌ڵه‌و بكرێته‌وه به هۆی پیتی (ط) كه پیتیكی به‌رزه. 10- پیتی (ط) پیتێكی به‌رزه (مستعلي)ه وریا ئه‌بین وه‌كو (ت) نه‌یخوینینه‌وه چونكه ده‌بێته(الشیتان) ئه‌وه‌ش جائیز نییه و حه‌رامه. 11- پیتی ئه‌لیفی دوای پیتی(ط) له وشه‌ی (الشیطان) مه‌ددێكی طبیعي یه و نابێت نه له دوو جووڵه درێژتر نه‌بێت نه كورتتر.هه‌روه‌ها پیتی (ش) شه‌دده‌داره و سیفه‌تی التفشي تێدایه‌وه پێویسته به جوانی ده‌ریببڕین و كه‌مێك له‌سه‌ر بوه‌ستین: ششش. 12- كۆتا پیتیش له (الاستعاذه) پێویسته به شیوه‌یه‌ك بخوێنرێته‌وه مینگه‌كه‌ی بیستراو بێت ئه‌گینا گوێگر به‌م شێوه ده‌یبیسێت: الشیطا. 13- هه‌روه‌ها له كاتی پێكگه‌یاندنی هه‌ردوو وشه‌ی الشیطان و الرجیم ، به‌م شێوه ده‌خوێنررێته‌وه: الشیطانرجیم وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌ك بێت ، له‌وه‌ش وریای ده‌ربڕینی كه‌سره‌ی نوونه‌كه‌و شه‌دده‌ی ڕائه‌كه ئه‌بین به جوانی ده‌ریبڕین. ئه‌مه‌و بڕگه‌ی أعوذ بالله من الشیطان الرجیم به‌شێك نییه له‌سوره‌تی فاتیحه نییه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوڕه‌ته‌كانی قورئانه‌وه سووننه‌ته بخوێنرێت بۆیه باسم كرد ، له بابه‌تی داهاتوو باسی حوكمه‌كانی به‌سمه‌له ده‌كه‌ین ان شا‌ء الله. إحسان برهان ا‌لدین مۆڵه‌ت پێدراو له قیرائاتی عه‌شره 2015-10-18 سلێمانی