العربیة
/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ٨- صراط الذین أنعمت علیهم
: 492
2018-04-17
به‌شی هه‌شته‌م : صراط الذین أنعمت علیهم 1- وشه‌ی صراط: پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌بكه‌یت پیتی صاد له‌ سه‌ره‌تاكه‌ی پیتێكی به‌رزه‌ هه‌رچه‌ند كه‌سره‌شی له‌ ژێره‌ ، بۆیه‌ له‌وه‌ خۆمان ده‌پاریزین بیگۆڕین بۆ پیتی س وبه‌ سراط یان سرات نه‌یخوێنینه‌وه‌! ئه‌لیقه‌كه‌شی پیتێكی مه‌ددیه‌ واته‌ دووحه‌ره‌كه‌درێژ ده‌كرێته‌وه‌ نه‌ك زیاتر مه‌گه‌ر له‌كاتێكدا له‌سه‌ر وشه‌كه‌ ڕاوه‌ستیت كه‌خۆی جێگای ڕاوه‌ستانیش نییه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌بێته‌ وقف عارض للسكون. پیتی ط له‌كۆتایی وشه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌پیته‌كانی استعلاء وپێویسته‌ به‌به‌رزی وبه‌قه‌ڵه‌وی ده‌ریبڕیننه‌كبه‌ناسكی وه‌كو پیتی تا. 2- الذین: وریا ئه‌بیت له‌ كاتی ده‌رچوون له‌ پیتی ط له‌ الصراط و خوێندنه‌وه‌ی الذین لامه‌كه‌ی قه‌ڵه‌ونه‌كه‌یته‌وه‌ زورێك له‌ خوێنه‌ران وپێشنوێژان ئه‌وهه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن هۆكاریشی به‌رزی وگه‌وره‌یی پیتی طائه‌ كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر لامه‌كه‌ ،پیتی ذ پێویسته‌ زۆر وریای بین له‌ مه‌خره‌جی خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای زمانه‌وه‌ ده‌ریبكه‌ین وسیفه‌تی نه‌رمی الرخاوه‌ ی پێ بده‌ین ونه‌هێڵین ببێته‌ (الزین) زۆر له‌خوێنه‌ران ئه‌و هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ش جائیز نییه‌ پێی ده‌وترێت (لحن جلي) واته‌:هه‌ڵه‌ی ئاشكرا ، پیتي یا له‌ الذین مه‌ددیه‌و دوو حه‌ره‌كه‌ی پێ ده‌درێت نه‌ك زیاتر !مه‌گه‌ر له‌كاتی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ری ئه‌و كاته‌ تاكو شه‌ش حه‌ره‌كه‌ ده‌كرێت درێژبكرێته‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ المد العارض للسكون. 4- أنعمت: هه‌مزه‌كه‌ی هه‌مزه‌ی دابڕانه‌ وده‌خوێنرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بدرێته‌ ده‌م پیتی پێش خۆیه‌وه‌ ، هه‌ردوو پیتی نون ومیم له‌وشه‌كه‌ سیفه‌تێكیان تێدایه‌ پێی ده‌وترێت البینیة یان التوسط واته‌ نه‌ ڕخو ونه‌ شدة ن ،جا یه‌ك زه‌مه‌نیان هه‌یه‌ بۆ ده‌ربڕین پێویسته‌ ئه‌ومافه‌یان ڕه‌چاو بكرێت ، له‌ قه‌لقه‌له‌ كردنیشیان پێویسته‌ خوێنه‌ر زۆر وریا بێت زۆرێك له‌ خوێنه‌ران ئه‌و هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی فه‌تحه‌یه‌كی له‌سه‌ر بێت ده‌یخوێنێته‌وه‌! 5- علیهم: پیتی عه‌ین له‌مه‌خره‌جی خۆیه‌وه‌له‌قوڵاوی قوڕگه‌وه‌ پێویسته‌ده‌ربكرێت ، یائه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساكینه‌و پیتی پێش خۆی فه‌تحه‌داره‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌بكرێت ، سه‌باره‌ت به‌ پیتی ها گرنگه‌كه‌سره‌كه‌ی ده‌ربڕین و نه‌یكه‌ینه‌ یا ،چونكه‌ كه‌سره‌ درێژ بكرێته‌وه‌ ده‌بێته‌ یا پێچه‌وتنه‌كه‌ش ڕاسته‌!پیتی میمیش له‌ كۆتایی وشه‌كه‌ إظهار ده‌كرێت له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا مینگه‌یه‌كی زۆر كورتی تێدایه‌ ئه‌گه‌رئه‌ندامی نه‌ده‌یت پیته‌كه‌بیستراو نابێت. والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات. إحسان برهان الدین مۆڵه‌ت پێدراو له‌قیرائاتی عه‌شره‌ 2015-10-22سلێمانی