ئه‌دیب و زانایه‌كی ناوداری زمانی عه‌ره‌بییه ، له ساڵی 1904ز له میسر له دایكبووه ، فه‌لسه‌فه‌و ده‌روونناسی له له‌نده‌ن ته‌واو كردووه ، دواتر له 1947 بووه‌ته ڕاگری كۆلێژی ئاداب له ئیسكه‌نده‌رییه ،جگه له‌وه‌ش به هۆی ڕۆڵی زۆری له دژایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ ناشیرینكردنی ئیسلام پۆست و پله‌و پایه‌ی زۆری پێ سپێردراوه له میسر ئه‌ومامه‌ڵه‌یه‌كی مادی په‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام ده‌كرد به واقیعێك دایدونا پێی وابوو پێویسته بوشێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ ،خۆی له بنچینه‌دا باوه‌ڕی به ڕابوونێكی چاكسازی هه‌بوو له بیری ماركسیدا له‌و سۆنگه‌شه‌وه پێی وابوو هه‌ندێ له چه‌مكه‌كانی ئیسلام پێویسته به‌كاربهێنرێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته!و سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه ، بۆیه گومڕای ناودار ( محمد أرگون) پێی وابوو كه‌س وه‌كو ( محمد أحمد خلف الله ) باش له ئیسلام تێنه‌گه‌یشتووه ! هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه قورئان به‌سه بۆ چاكسازی و تێگه‌شتن له ئیسلام به‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مولحید بوو هاوكات یه‌كێكیش بووه له‌سه‌رانی قورئانییه‌كان كه لێره‌و له‌وێ له كوردستاندا بوونیان هه‌یه ، ئه‌و سوننه‌تی وه‌رده‌گرت ته‌نها له حاڵه‌تێكدا به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قورئان جیاوازی نه‌بێت و هه‌ردوو ده‌قه‌كه پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن ، سه‌باره‌ت به قورئانیش هه‌موو ته‌فسیرێكی ره‌تده‌كرده‌وه و ته‌نها به موفره‌داتی ( الراغب الأصفهاني ) ڕازی ده‌بوو كه بریتییه له شه‌رحی زمانه‌وانی وشه‌كان، كۆمه‌ڵێ هه‌وڵی له‌بواری نوسینه‌وه داوه بۆ تێكدانی چه‌مكه‌كانی ئیسلام له زه‌ینی خه‌ڵكیدا له‌وانه: "دراسات في الأدب الإسلامي"."وثائق من الأدب الإسلامي السياسي"“الفن القصصيّ في القرآ‌ن الكريم” له ساڵی 1983ز پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی میسری و ناوه‌نده عه‌لمانییه‌كانی جیهان به پاڵه‌وانی داهێنان و تێگه‌یشتنی هاوچه‌رخ له قورئان ناسێندرا وچه‌ند خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێدرا ،به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری به‌ڕێكه‌وت