العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ١- حسن حنفي
: 717
2018-04-05

  له‌ قاهیره‌ له‌ ساڵی1935 له‌ دایكبووه‌ ، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ زانكۆی سۆربۆن له‌فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ساڵی 1966 ، مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یه‌ و سه‌رۆك به‌شه‌ له‌ هه‌مان زانكۆ ، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میسرییه‌ ، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌ كه‌ تێدا هه‌ڵوێسته‌كانی دژه‌ یه‌كترن ، به‌ڵام به‌ گشتی پشتگیرییه‌كی ڕه‌های عه‌لمانییه‌ت ده‌كات و دژایه‌تیشی بۆ ئیسلام ناشێرێته‌وه‌ ، له‌ كۆنگره‌ی (الاسلام والحداثة) وتی: (أنا أكثر ماركسیة من الماركسیین) واته‌: من له‌ ماركسییه‌كان ماركسی ترم. هه‌روه‌ها ده‌یووت: ئێمه‌ له‌ سپێده‌ی ڕاپه‌ڕینی نوێوه‌ كۆشش ده‌كه‌ین له‌ ئیمانی سه‌له‌فی ده‌ربچین ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ( أنا مفكر وضعی وكل ما یخرج من نطاق الحس والمادة والتحلیل أضعه بین قوسین) واته‌: من بیرمه‌ندێكی سه‌ر به‌ قوتابخانه‌ی پۆزه‌تیڤێستم (المدرسة الوضعیة) هه‌رچییه‌كیش له‌ بازنه‌ی هه‌ستكردن و مادده‌ و شیكردنه‌وه‌ ( مه‌به‌ستی له‌ بابه‌ته‌ ئایینییه‌كانه‌) به‌ده‌ربێت ده‌یخه‌مه‌ نێوان دوو كه‌وانه‌وه‌.له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (منی الشاذلی) له‌ كه‌ناڵی درێم خۆی ده‌ڵێت:من كۆنه‌ ئیخوانیم (إخوانی شیوعیم) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت منكاتی خۆی ڕه‌فیقی مه‌هدی عاكف ی ڕابه‌ری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی (الاخوان المسلمون )بوومه‌ وله‌سه‌ر یه‌ك ته‌خته‌ دانیشتووین ، به‌گشتی پێی خۆشه‌ به‌ بیرمه‌ندی ئیسلامی چه‌پ (الإسلامی الیساری)ناوببرێت! بڕوانه‌:الحداثه‌ والإسلام217-224 هه‌روه‌ها ژیاننامه‌كه‌شی له‌ هه‌مان كتێبدا لاپه‌ڕه‌:416