/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٥- د. محمد شحرور
: 493
2018-04-05
مامۆستای ئه‌ندازیاری شارستانی یه له زانكۆی دیمه‌شق ، سوریه له دایكبووی ساڵی 19388ز ، به داهێنه‌رو بریاده‌ری بیرۆكه‌ی خۆێندنه‌وه‌ی هاوچه‌رخ ده‌ژمیردرێت بۆ قورئانی پیرۆز ، پاش خوێندنی ئه‌ندازیاری له موسكۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا تۆمه‌تی به ماركسی بوونی دراوه پاڵ ، نووسه‌ری كتێبی (الكتاب والقرآن) كه تێیدا هه‌وڵی داوه شێوازێكی تازه‌له ته‌فسیر ڕه‌چاو بكات ، كه ئه‌م كاره‌شی بووه مایه‌ی هه‌رایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م داهێنانه‌ی كه چاوی هه‌موو قورئانی و ناحه‌زانی ئیسلامیشی به گشتی پێ گه‌شایه‌وه ، (محمدشحرور) خاوه‌نی لایه‌نگر و نه‌یارێكی زۆره به هۆی بیرۆكه‌كانی كه جۆرێك له‌تازه‌گه‌ری نه‌بیستراوی تێدایه سه‌باره‌ت به ئیسلام به گشتی وقورئان به تایبه‌تی ،لادانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره له بواره‌كانی بیروباوه‌ڕ و فیقه وهه‌موو بابه‌ته‌كانی تر زۆرن وبهڕهچاوكردنی فه‌لسه‌فه و پشت راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بیردۆزه‌ی وه‌كو بیردۆزه‌كانی داروین وماركس ولینین وئه‌نجلز به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نێت به خوێنه‌ره‌كانی ، نووسه‌ری كتێبی « النزعة المادية في العالم الإسلامي » ده‌ڵێت: زیاتر له هه‌زار سه‌رپێچیم له كتێبه‌كه‌ی شه‌حروردا وه‌دی كردووه له‌گه‌ڵ ڕێبازی ئیسلامدا ! له زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كانی شه‌رعدا قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی هه‌یه به شێوازێكی سه‌رنج ڕاكێش و تازه كه توانای هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیری خوێنه‌ر درووست بكات وبه ئاسانی لادانه‌كانی هه‌ست پێنه‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه شاره‌زایی باشی نه‌بێت ، له نێو قورئانیه‌ه‌كاندا شێوازی نووسینی شه‌حرور جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ئه‌وانی تر هه‌یه وه‌كو( أحمد صبحی منصور) بۆ نموونه ، ئهوههرچهند ده‌ڵێت من قورئانی نیم به‌ڵام هه‌ڵگری هه‌مان بیرۆكه‌كانی ئه‌وانه له باوه‌ڕنه‌بوون به سوننه‌ت وده‌ڵێت:"لا أؤمن بالحديث النبوي، الله تعالى قال "وأطيعوا الرسول"، الطاعة إذن هي للرسول وليس للنبي، والاحاديث النبوية هي الغيبيات مثل عذاب القبر ومشاهد الساعة وعذاب البرزخ وهذه هي النبوة، والرسول لا يعلم الغيبيات، ويكفي لنا أن نؤمن بالغيبيات التي وردت في المصحف". به‌كورتی به‌ڵای شه‌حرور له‌وه‌دایه سوننه‌ت به جارێ ڕه‌تده‌كاته‌وه ، هاوكات به‌ته‌واویش پشت به عه‌قڵ و بۆچونی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ تێگه‌شتنی قورئان ، بۆیه سه‌دان داهێنانی سه‌یرو سه‌مه‌ره وناكۆك له‌گه‌ڵ ئیسلامدا له‌نووسینه‌كانی ده‌بینرێت. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌م نووسه‌ره جێگای ڕێز‌و ڕازیبوونه له لایه‌ن قورئانی وعه‌لمانی و عه‌سرانی و شیعه‌و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن و به زانایه‌كی هاوچه‌رخی گه‌وره‌ی ده‌ژمێرن.
بۆ شاره‌زایی یزیاتر ،بڕوانه:( التحريف المعاصر في الدين : عبد الرحمن بن حسن حبنكة الميداني)
2024-03-08
2024-03-08
2024-04-18
2023-10-28
2023-10-28