العربیة
/قورئان/
نموونه‌يه‌ك بۆ (تدبر) كردنى قورئان
: 2250
2018-04-17

 (تدبر)ى قورئان ئه‌وه‌يه‌، بۆنموونه‌: كه‌ ئايه‌تى:(فاستخف قومه فأطاعوه) ده‌خوينيته‌وه‌: 1- زياتر له‌ جارێك دووباره‌ى بكه‌يته‌وه‌ وهاوڕێ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى چاوه‌كانى دڵيشت ئايه‌ته‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌. 2- له‌ ڕووى زمانه‌وانى بزانيت: واتاى (فاستخف) به‌ (فاستجهل) دێت؛ وه‌كو ابن الأعرابي فه‌رموويه‌تى، واته‌: گه‌وجاندن. (قومه) واته‌: گه‌ل و ميلله‌ته‌كه‌ى كه‌ له‌ ژێر ده‌ستى فيرعه‌ون بوون وفه‌رمانره‌وايى ئه‌كردن. (فأطاعوه) واته‌: ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى بوون.. له‌ به‌رانبه‌ر گه‌وجاندنه‌كه‌؛ له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌لوێست وه‌رگرن و ئه‌وه‌ ره‌تبكه‌نه‌وه‌، له‌ جياتى ئه‌وه‌ى ئه‌و سوكايه‌تييه‌ى به‌ عه‌قڵيان كرا به‌رپه‌رچى بده‌نه‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ،هه‌ڵسان به‌ كۆى ده‌نگ قبوڵيان كرد و گوێڕايه‌ڵى ته‌واويان نيشاندا. 3- وه‌كو ته‌فسيرى واتاكانى ئايه‌ته‌كه‌ش، بگه‌ڕێيته‌وه‌ بۆ ته‌فسيرێكى باشى وه‌كو (تفسير القرآن العظيم) ى ابن كثير، به‌ وردى له‌ هه‌موو ديمه‌نه‌كه‌ به‌ تێكڕا تێبگه‌يت، كه‌ چۆن فيرعه‌ون سه‌ره‌تا پێى وتوون: { أليس لي ملك مصر وهذه الأنهار تجري من تحتي} ئايا سه‌روه‌ت و سامانى ميسر هه‌مووى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى مندا نيه‌؟ ئايا نابينن چۆن ڕوبارى سازگار به‌ ژێر كۆشك و ته‌لاره‌ دڵرفێنه‌كانمدا ڕێ ده‌كه‌ن؟ ئايا نابينن من له‌ چى بارودۆخێكى پڕ له‌ شكۆو مه‌زنيدام؟   4- له‌ ڕۆشنايى واتاو به‌سه‌رهاتى ئايه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ تێبگه‌يت وه‌كو ده‌وترێت (التاريخ يعيد نفسه) واته‌: مێژوو خۆى دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌.. ڕوداوگه‌لى هاوشيوه‌ى ئه‌و ڕوداوه‌ به‌ درووست بوونى پێشه‌كى و هۆكاره‌كانى جارێكى تر هه‌مان ده‌ره‌نجام درووست ئه‌كاته‌وه‌، هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاتدارى سته‌مكار ميلله‌تێكى بێ ده‌نگى ده‌ستكه‌وێت ئاماده‌يى (استجهال ) واته‌: گه‌وجاندن يان تيا بێت، هه‌مان ئه‌و ديمه‌نه‌ مێژووييه‌ درووست ده‌بيته‌وه‌. 5- خواى گه‌وره‌ باسى ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ مێژووييه‌ى به‌ خۆڕايى له‌ قورئانه‌كه‌يدا نه‌كردووه‌، نه‌ پێيشى ڕازى بووه‌، كه‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌يه‌ خه‌ڵكى هه‌رده‌م ئه‌وه‌ ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك ئه‌وان فريو بدات و به‌ هه‌ندێ قسه‌ى ترسێنه‌رو هه‌ڕه‌شه‌، يان وته‌و به‌ڵێنى خه‌ڵه‌تينه‌ر،ناچارى ملكه‌چييان بكات بۆ خۆى. 6- مادام خواى گه‌وره‌ ئه‌مه‌ى له‌ قورئانه‌كه‌يدا گێڕاوه‌ته‌وه‌و تا ڕۆژى قيامه‌ت ده‌خوينرێته‌وه‌، كه‌واته‌ ياساوڕێسايه‌كى نه‌گۆڕه‌، ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌گه‌ر توانى (استخفاف ) به‌ عه‌قڵى ژێرده‌سته‌كانى بكات و بيانترسێنێت ، ئه‌وانيش به‌وه‌ ڕازى بن وگوێڕايه‌ڵى بكه‌ن، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ژێرده‌سته‌بوون و كوێله‌بوونى ئه‌وانى لێ ئه‌كه‌ويته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌. ئه‌مه‌ هه‌روا به‌ خێرايى ئه‌م چه‌ند هۆكاره‌م بۆ چۆنييه‌تى (تدبر) وچاك تيگه‌يشتنى ئه‌و ئايه‌ته‌ خسته‌ ڕوو ، به‌ مه‌به‌ستى (تدبر) ى چاكترى ئه‌م ئايه‌ته‌و هه‌ر ئايه‌تێكى ترى قورئانى پيرۆز، هه‌ريه‌ك له‌ ئێوه‌ ئه‌توانن چه‌ندين هۆكارو شێوازى ترى بۆ زياد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ( أفلا يتدبرون القرآن ) له‌ خۆماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ين و، له‌وانه‌ نه‌بين كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌يان فه‌رموويه‌تى:( ام على قلوب أقفالها). إحسان برهان الدين 2017-9-17 سلێمانى