العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٠- رياض الصالحين
: 556
2018-04-09
يه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ گرنگه‌كانى دينى ئيسلام، دانراوه‌ له‌ لايه‌ن يه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترين زانايانى ئيسلام ئه‌ويش پێشه‌وا و فه‌رمووده‌ناس و شه‌رعزانى به‌ ناوبانگ أبي زكريا يحيى بن شرف النووى يه‌ كه‌ له‌ ساڵى 676ك وه‌فاتى كردووه‌. كتێبى رياض الصالحين يه‌كێكه‌ له‌ به‌ ناوبانگترين ئه‌و كتێبانه‌ى تاكو ئێستا نووسرابێتن، هه‌ندێك پێيان وايه‌ هيچ كتيبێك له‌ دواى قورئانى پيرۆز ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م كتێبه‌ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌و چاپ نه‌كراوه‌، باس له‌ گرنگترين ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ موسوڵمان له‌ ژيانى ڕۆژنه‌ى دونيايدا پێويستى پێيه‌تى له‌ ڕووى عيباده‌ت و ڕه‌فتارى جوان و پرسى له‌و جۆره‌، كتێبێكه‌ بۆ زانايان و ئه‌وانه‌ش وا هيچ له‌ دينى خوا نازانن هه‌ر پێويسته‌، دانه‌ر به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى له‌و كتێبه‌يدا پشتى به‌ فه‌رمووده‌ى ڕاست و درووست به‌ستووه‌، جگه‌ له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى كه‌م نه‌بێت. رياض الصالحين مه‌نهه‌جێكى ته‌واوه‌ بۆ په‌وه‌رده‌كردنى موسوڵمان به‌ جوانترين شێوه‌، ده‌رگاكانى خێر بۆ موسوڵمان واڵا ده‌كات و ده‌رگاكانى خراپه‌ى لێ داده‌خات، ياره‌تيده‌رێكى باشه‌ بۆ تێگه‌يشتن له‌ حه‌قيقه‌تى دونيا و دوا ڕۆژ، موسوڵمان فێرى ته‌وبه‌ و ئارام گرتن و ڕاستگۆيى و هه‌موو ئاكاره‌ جوانه‌كان ده‌كات، هاوكات ڕێنوێنى ده‌كات بۆ هه‌موو ئه‌ده‌ب و ئاكارێكى جوان وه‌كو شه‌رم و پاراستنى نهێنى و ئه‌مه‌ك و به‌ڵێن ڕاستى و ڕوخۆشى، جگه‌ له‌وه‌ش باس له‌ هه‌موو ئه‌و ئادابه‌ پێويستانه‌ بۆ موسوڵمان ده‌كات له‌ كاتى نان خواردن و خه‌وتن و دانيشتن و سه‌ردانى نه‌خۆش سه‌فه‌ر وزۆر شتى تر و ته‌زكيه‌ و دڵنه‌رم كردن. ئه‌م كتێبه‌ له‌ كۆن و نوێدا زۆرترين شه‌رح و ڕوونكردنه‌وه‌و په‌راوێزى بۆ دانراوه‌، خزمه‌تى جۆراوجۆرى بۆ كراوه‌. هه‌ندێ نووسه‌ر تايبه‌تمه‌ندييه‌كى زۆريان بۆ ئه‌و كتيبه‌ ژماردووه‌، له‌وانه‌: 1- كتێبێه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى زانايان و فێرخوازانى زانستدا، له‌ كۆن و نوێدا خواى گه‌وره‌ قبوڵى بۆ نووسيوه‌. 2-به‌گشتى دانه‌ره‌كه‌ى پشتى به‌ فه‌رمووده‌ى سه‌حيح به‌ستووه‌. 3- ئاسان له‌به‌ر ئه‌كرێت، شه‌رحى زۆره‌، له‌ زۆربه‌ى ماڵاندا هه‌يه‌, 4- زۆر به‌ ناوبانگه‌، كه‌مترين ڕه‌خنه‌ى له‌سه‌ره‌، هانده‌ره‌ بۆ كارى چاكه‌, 5- فه‌رمووده‌كانى ئاسانه‌ و هه‌مووعه‌ره‌بى زانێك لێيان تێده‌گات، دانه‌ر خۆيشى ئه‌و وشانه‌ى پێويستيان به‌ شيكردنه‌وه‌يه‌ شيكردوونه‌ته‌وه‌.. 6- دانه‌ربه‌ پێى پۆلێن كردنێكى زانستيانه‌ كتێبێه‌ى نووسيوه‌. 7-باسه‌كانى جۆراوجۆرن و هه‌رچى بۆ ژيان و خواپه‌رستنى موسوڵمان پێويسته‌ تێيدايه‌. 8- زانايان ئامۆژگارييان كردووه‌ بخوێنرێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ پێشه‌وا الذهبي ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى:فعليك يا أخي بتدبر كتاب الله ، وبإدمان النظر في الصحيحين ، وسنن النسائي ، ورياض النواوي وأذكاره ، تفلح وتنجح . 9- له‌ زانا هاوچه‌رخه‌كانيش شێخ ابن عثيمين ده‌رباره‌ى دانه‌رى رياض الصالحين فه‌رموويه‌تى:الحافظ النووي: - رحمه الله - من أصحاب الشافعي المعتبرة أقواله،ومن أشدّ الشّافعية حرصاً على التأليف، فقد ألّف في فنونٍ شتّى، في الحديث وعلومه، وألّف في علم اللغة كتاب تهذيب الأسماء واللغات ، وهو في الحقيقة من أعلم الناس، والظاهر - والله أعلم - أنه من أخلص الناس في التأليف، لأن تأليفاته - رحمه الله - انتشرت في العالم الإسلامي،فلا تكاد تجد مسجداً إلا ويقرأ فيه كتاب (رياض الصالحين)، وكتبه مشهورة مبثوثة في العالم مما يدل على صحة نيته، فإن قبول الناس للمؤلفات من الأدلة على إخلاص النية. كتێبه‌كه‌ چاپى زۆر زۆرى هه‌يه‌ - ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پێان وايه‌ دواى قورئانى پيرۆز زۆرترين ژماره‌ى لێ چاپ كراوه‌ - بۆيه‌ زۆربه‌ى دار النشر ه‌ كان چاپيان كردووه‌، چاپى دار الفيحاء به‌ ته‌حقيقى شێخ شعيب الانؤوط و چاپى دار ابن الجوزي و چاپى دار ابن خزيمة به‌ نه‌حقيقى عامر علي ياسين و ....هتد. له‌ يه‌كه‌م كۆمێنت ئاماژه‌ بۆ هه‌ندێ له‌ شه‌رح و ته‌حقيقاتى كتيبه‌كه‌ ئه‌كه‌م.