/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٣- البداية والنهاية
: 490
2018-04-10
كتێبێكى مێژوويى مه‌وسووعى فراوانه، باس له ڕووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانى مێژوو ده‌كات، له سه‌ره‌تاى بوونه‌وه‌ر تاكو ساڵى 768ك.
دانه‌رى كتێبه‌كه يه‌كێكه له موفه‌سيروفه‌رمووده‌ناس ومێژوونووس و زانا گه‌وره‌كانى ئيسلام، ناوى (إسماعيل بن عمر الدمشقي) يه و به (ابن كثير) ده‌ناسرێت.له قوتابيه‌كانى شيخ الاسلام ابن تيمية يه، له ساڵى 700ك له دايكبووه و، له ته‌مه‌نى حه‌فتاو چوار ساڵيدا له ساڵى 774ك له ديمه‌شق وه‌فاتى كردووه.
البداية والنهاية سه‌ره‌تا باسى درووست بوونى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و مه‌لائيته‌كان و ئاده‌م سه‌لامى خواى لێبێت ده‌كات و پاشان ده‌چێته سه‌ر چيرۆك و به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوايان لێبێت، تاكو ده‌گاته سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و سيره به جوانى و به تێروته‌سه‌ل باس ده‌كات و، دواى ئه‌وه سه‌رده‌مى خه‌ليفه ڕاشيده‌كان و سه‌رده‌مه‌كانى تر باس ده‌كات تاكو ده‌گاته سه‌رده‌مى دانه‌ر خۆى و، جگه له‌وه‌ش باسى فيتنه‌و نيشانه‌كانى قيامه‌ت و زۆر شتى تر ده‌كات.
له هه‌ندێ ڕوانگه‌وه - به تايبه‌ت له ڕوانگه‌ى كه‌سايه‌تى دانه‌رى كتێبه‌كه - البداية والنهاية به باش‌ترين كتێبى مێژوويى له ئيسلام‌دا داده‌نرێت، چونكه دانه‌ره‌كه‌ى زانايه‌كى متمانه پێكراوه‌و فه‌رمووده‌ناسه‌و به‌وه ناسراوه كه خاوه‌نى زانست و غيره‌ت بووه له سه‌ر دينى خوا.
كتێبه‌كه بيست و يه‌ك به‌شه، دانه‌ر به‌م شێوه باسه مێژووييه‌كانى دابه‌ش كردووه:
به‌شى يه‌كه‌م: له سه‌ره‌تاى بوونه‌وه‌ر تا به‌سه‌رهاتى ذي الكفل
به‌شى دووه‌م: تاكو باسى أصحاب الأيلة ده‌خاته ڕوو.
به‌شى سێيه‌م: باسى لقمان - سه‌ره‌تاى السيرة النبوية
به‌شى چواره‌م: سه‌ره‌تاى الوحي - تاكو 1 هـ
به‌شى پێنجه‌م: له 2 هـ - 4 هـ
به‌شى شه‌شه‌م: 5 هـ - 8 هـ
به‌شى حه‌وته‌م: 8 هـ - 10 هـ
به‌شى هه‌شته‌م: 11 هـ - شمائل ودلائل النبوة
به‌شى نۆيه‌م: 11 هـ - 15 هـ
به‌شى ده‌يه‌م: 16 هـ - 40 هـ
به‌شى يانزه‌يه‌م: 40 هـ - 65 هـ
به‌شى دوانزه‌يه‌م: 66 هـ - 102 هـ
به‌شى سيانزه‌يه‌م: 103 هـ - 191 هـ
به‌شى چوارده‌يه‌م: 191 هـ - 310 هـ
به‌شى پانزه‌يه‌م: 311 هـ - 456 هـ
به‌شى شانزه‌يه‌م: 456 هـ - 605 هـ
به‌شى حه‌ڤده‌يه‌م: 606 هـ - 700 هـ
به‌شى هه‌ژده‌يه‌م: 701 هـ - 768 هـ
به‌شى نۆزده‌يه‌م: باسى (الفتن والملاحم) تاكو نيشانه‌كانى قيامه‌ت.
به‌شى بيسته‌م: العرض على الله عز وجل
به‌شى بيست و يه‌كه‌م: پێڕسته‌كان.
چاپه‌كانى:
- يه‌كه‌م چاپى له مطبعة السعادة كراوه له ساڵى 1351ك له چوارده به‌رگدا.
- له مطبعة الفجالة چاپێكى تر كراوه، به بێ به‌روار.
- له ساڵى 1966ز مكتبة المعارف و مكتبة النصر له حه‌وت به‌رگدا چاپيكى تريان كردووه.
- به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه (النهاية) يان الفتن والملاحم ئه‌ويش به جيا چه‌ند جارێك چاپ كراوه.
- چه‌ند كتێبێك وه‌كو خزمه‌تى كتێبى البداية والنهايه نووسراوه بۆ ئاسانكردنى دۆزينه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى وه‌كو كتێبى: فهرست البداية والنهاية ونهاية البداية والنهاية/ عمر سليمان الاشقر.
ئه‌و چاپانه‌ى ئێستا له بازاڕه‌كاندا هه‌ن زۆرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواكارييه‌كى زۆريشى له‌سه‌ره چاپى بازرگانى خراپيشى زۆر بووه، وه‌كو شاره‌زايان ده‌ڵێن چاكترين ئه‌و چاپانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌كه‌ون، چاپى دار هجر به ته‌حقيقى عبدالله التركي و، چاپى دار ابن كثير به سه‌رپه‌رشتى عبد القادر الأرناؤوط.
http://www.ahlalhdeeth.com/vb/showthread.php?t=297912
بۆ ئه‌م ناساندنه سوودم له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك بينى له ديارترينيان: الدليل الى المتون العلمية/ عبدالعزيز القاسم
.
إحسان برها الدين
2017-3-27 سلێمانى
2023-10-28
2023-11-15
2023-11-22
2022-07-05
2024-03-26