پۆستكردنی وێنەی ئافرەت بە زیندوویی و بەمردوویی حەرامە یەكێك لە خراپییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بووەتە واقیعێكی ناكۆك وتێكگیراو لەگەڵ شەرعدا پۆست كردنی وێنەی ئافرەتان وكچانە، چی لە لایەن خۆیانەوە، یان لەلایەن باوك ومێرد و كەس و كاریانەوە، بێگومان ئەم قسەیە ئافرەتی زیندوو مردوویش هەر دەگرێتەوە، جگە لەوەش كچی مناڵ‌یش هەر دەگرێتەوە بەتایبەتی ئەوانەی كە تەمەنیان خەریكە لە قۆناغی منداڵی دەردەچێت. هەندێك وا گومان دەبەن مادام زۆرینە ئەگەر بۆ جارێكیش بێت وێنەی ژن وكچ ودایكیان بڵاو دەكەنەوە كەواتە لە شەرعیشدا هەر درووستە و خۆیان واتەنی قابیلە مامۆستا فڵان و بانگخواز فڵان كە لە ئیسلامدا شارەزان و ئەو كارەش دەكەن غەڵەت بن! دیارە درووستە ولە ڕووی شەرعییەوە كێشەی نییە، كە بێگومان وا نییە و ئەگەر وا بیر بكەینەوە خۆمان خەڵەتاندوە! كێشەی نەك تەنها لە ڕووی شەرعەوە هەیە، بەڵكو ئەگەر كەسێك ژیر بێت و ورد بیر بكاتەوە ئەگەر حوكمی دینیشی بەلاوە گرنگ نەبێت، هەر ئەو كارە ناكات، چونكە فەیسبوك جیهانێكی ئاڵۆز وبێ ئەمان و ترسناكە سەبارەت بە پۆست كردنی وێنەی ئافرەت ئەبێت سەد جار بیر بكاتەوە پێش ئەوەی ئەنجامی بدات، ئێستەش نەبێت دە ساڵی تر بۆی هەیە چەندین دەرەنجامی زۆر خراپ و چاوەڕوان نەكراوی لێ بێتەبەرهەم. موسوڵمان نابێت وەكو عەلمانی و لیبرالی بیر بكاتەوە وهەڵسوكەوت بكات، چی پێ باش بو بیكات و چی پێ باش نەبوو ەست بەرداری بیت! بەڵكو دەبێت لە هەموو پرسێكدا حوكمی دینەكەی بزانێت و گوێڕایەڵی بێت، ئەوەی الله وپێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم حەرامیان كردووە، تا ڕۆژی قیامەت هەر حەرامە و كۆك بوون و ڕێكەوتنی خەڵكی لەسەر شكاندنی سنوورێكی شەرع ئەو مەسەلە ناكاتە ڕێگەپێدراو. هەر لەم بوارەدا تێبینی مەسەلەیەكی ترم كردووە ئەویش ئەوەیە، كاتێك ئافرەتێك وەفات دەكات، یان لە ڕووداوێكدا گیان لەدەست دەدات، كە جاری وا هەیە بەتەمەنە و هەندێ جار گەنجیشە، ئیتر وەكو چۆن بڵێیت ئەوە عوزرێكە بۆ پۆست كردنی وێنەی ئەو ئافرەتە، لەكاتێكدا وێنەی كاتی زیندوویی و لەئەوپەڕی خۆڕازاندنەوەی پۆست دەكرێت نەك وێنەی تەرمەی!؟ دەبینین كەسێكی نزیكی، كە جاری وا هەیە داعیە و بانگخوازو خاوەنی نازناوی ئایینییە، دەچێت وەكو دەربڕینی غەم و تەعزێباری لەسەر مردنی ئەو خزم وكەسەی، بۆ پێشوازی كردنی لایك وكۆمێنتی سەرەخۆشی دەڵێت ڕازین بەقەدەری خوا و....وێنەی خزمەكەی پلكەكەی هاوپیشەكەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا پۆست دەكات، وەكو ئەوەی بڵێت تازە ئەو ئافرەتە مردووە وكێ بە جۆرێك سەیری وێنەی ئافرەتێكی مردوو دەكات كە گوناهبار بێت. وەكو ئەوەی ئەو وێنەی جەنازەكەی بڵاو كردبێتەوە نەك ویێەی ئافرەتەكە كە خۆی بۆ وینەگرتن ئامادە كردووە! نزیك لەم دیاردەیەش، دیاردەیەكی تر هەیە هەندێ گەنج لەگەڵ دایكیاندا وێنەی خۆیان پۆست دەكەن وباسی ئەمەك و خۆشەویستی خۆیان بۆ دایكیان دەكەن، كە زۆر جاریش دایكیان گەنجە، وەكو ئەوەی ئیسپات كردنی وەفاكەیان بۆ دایكیان ڕاست نەبێت و جیگای گومان بێت ئەگەر لەگەڵ وێنەدا نەبێت! وەكو ئەوەی ئەوانەی فەیسبوكیان هەیە كۆمەلێك زانا و عابید و وەلی وطالب علم بن ویەك كەسی نەفس نزم و ئەو جۆرانەیان تێدا نەبێت كە بە شەهوەتەوە تەماشای وێنەی ئافرەتان دەكەن ، خۆ ئەگەر واش بوایە هەر درووست نەبوو وێنەی دایكی خۆی بۆیان نمایش بكەن، بڵێ دایكمم خۆش ئەوێت ودوعای خێری بكە، چاكەكانی بە هەموو شێوەیەك بدەرەوە، بەڵام بۆ وینەكەی بۆ هەزاران خەڵكی جۆراوجۆر عەرز ئەكەیت، ئەگەر خۆت بەدیندار دەزانیت، كەسێك شتێكی خۆش بوێت فڕەی دەدا یان دەیپارێزیت، بەڵام من لێرەدا قسەم تەنها لەسەر خەڵكی مولتەزیمە بەدینەوە نەك ئەوانەی كە وابەستە نین بە شەریعەتی ئیسلامەوە، ئەوان ئازادن. ئێستا خەڵكی ئاسایی كە شارەزایی لە زانستی شەرعی و حەڵاڵ و حەرامدا نییە، دەكرێت بوترێت جاهیلن و نازانن! (ئەگەرچی جەهلەكەیان هەرگیز نابێتە بیانوو بۆیان چونكە جەهلێكە كەسەكان خۆیان نایەوێت لەسەر خۆیانی لابدەن، ئەو جەهلە لە ڕاستیدا بارسووكی وخۆشییەكەی لەوەدایە بمێنێتەوە، چونكە ئەگەر لابچێت بەرپرسیارێتی و بارقورسی بۆ خاوەنەكەی درووست دەكات ئەویش ئەوەی ناوێت! خاوەنەكەی بە هەموو عەقڵێكی وا دەزانێت نازانم رەحەتی گیانم ڕزگاری دەكات! ) ڕەحمەت لە ئیمامی شافیعی دەیفەرموو ئەگەر جەهل پاساو بووایە جەهل دەبوو بە نیعمەت! بەڵام ئەی ئەوانەی كە گوایە شارەزاییان لە زانستی شەرعیدا هەیە وبگرە خۆیان بەبانگخوازیش دەزانن وخەریكی قسەی زل وبەرز كردنەوەی دروشمی قەبەن ئەوان بۆ هەمان درم لێیانی داوە، هۆكار چییە ئەو كارە دەكەن و لە كوێی قورئان و سونەتدا جێگای دەكەنەوە، چونكە دەمیان بكەیتەوە ئەڵێن ئێمە لەسەر كیتاب و سوننەتین، كە لەراستیدا كیتاب و سوننەت زۆرترین بوختانی بۆ دەكرێت و لە خۆڕایی و بەبێ بەرجەستە كردن خەڵكانێكی زۆر خۆیان پێوە هەڵواسیوە! یان بە كوردی و بە كورتی مەسەلەكە تەنها ئەوەیە نایانەوێت بچووكترین هەل بۆ درووستكردنی خاڵی هاوبەش لەگەڵ عەلمانیەتدا لەدەست بدەن وپاكانەی خۆیان دەكەن و بەزمانی كردار نەك گوفتار دەڵێن ئێمە ئەوەی توندی بێت لە دینداریدا نیمانە و كراوەین وسەردەمیانە دینداری دەكەین، ئەوەتا ناوبەناویش بیت وێنەی خێزان وكچ ودایكی خۆمان پۆست ئەكەین ودەیان بەڵگەی تریشمان لەسەر سەردەمیانەبوون وبەری بوونمان لە توندی هەیە و دەی ئیتر ئێوەش نابێت بە جۆرێكی تر تەماشامان بكەن. بەداخەوە چینێكی بەرفراوانی بەرچاو لەوانەی بەخۆیان دەڵێن ئیسلامی و عەلمانییەتیش چاوی بەوان ڕۆشن و گەشاوەیە، نەوەیەكیش لەسەر دەستی ئەوان پەروەردە بووە و ئێستا بە كردەیی ئەو جۆرە دیندارییە نامۆیە ئەنجام ئەدەن، خۆیان و ئەوانەش كە پەروەردەی كردوون، ڕۆژ لە ڕۆژ لافاوی جاهیلییەتی هاوچەرخ زیاتر ڕایاندەمالێت و ژمارەی تەنازولاتیان لە دینەكەیاندا لە پیناو ڕازی كردنی خەڵك و شەقام ودەسەڵات لە زیاندبووندایە ومەودای خۆیان لەگەڵ ئەو كیتاب و سوننەتەی بانگەشەی شوێنكەوتنی دەكەن بەزارەكی لە واقیعدا دوورتر دەبیتەوە. بەداخەوە كەمی دەستگرتن بە ئیسلام و دووركەوتنەوە لە شەریعەتەكەی بە شێوەیەكی كردەیی بووەتە ڕێگایەك بۆ پاكانە كردنی كەسەكان لە خۆیان و سوودمەند بوونیان لە ئیمتیازاتی مادی و مەعنەوی جۆراوجۆر، لەسەر ئەو پەندە كار دەكەن كە دەڵێت: چوویتە شاری كوێران دەست بەچاوتەوە بگرە! بەداخەوە بۆ ئەوانەی خۆیان دۆڕاندووە و دیندارییەكی شێوێنراوو دوور لە جەوهەری كیتاب وسوننەت ئەنجام دەدەن و هەمو هەوڵ و كۆششێكیان بۆ ڕازیكردنی شەقامە و لە پێناو دەركەوتنیانە وەكو كەسایەتییەكی (میانڕەوو ومۆدێرن). هەواڵێكی ناخۆشە بۆتان وبا بیزانن: سەرەڕای هەموو ئەو دابەزین وتەنازولاتەی كە دەیكەن، وێڕای ئەو لێ كەمكردن و بۆ زیادكردنەی بۆ دینەكەتان دەیكەن، جاهیلییەتی هاوچەرخ هەرگیز لێتانم ڕازی نابێت وبگرە بەو حاڵەشتانەوە بە توندرەوو بە درۆزن لە گەڵ بنەماكانی دینی خۆتاندا ویناتان دەكەن! مەگەر ئەو كاتەی تەواو خۆتان لەو دیندارییە دورەش لە كیتاب و سوننەت داماڵن وپەیوەندی تەواو بە كاروانی عەلمانیەتەوە بكەن، دین هەموی لە خاوەن دین وەردەگیرێت! نەك نیوەی لە ئەو ونیوەكەی تری لە جاهیلییەتی هاوچەرخ و السلام ختام. إحسان برهان ا‌لدین 20 صفر 1444 2022-9-16
لەبەرزایی ئیمانەوە بڕوانە جاهیلییەتی هاوچەرخ لەو كاتەی هەوڵەكانی لە خشتەبردنت لە لایەن جاهیلییەتی هاوچەرخەوە چڕتر دەبنەوە، كاتێك ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەموو ڕێگاكانی گومڕایی و داماڵینت لەشەرم و شكۆ و باڵاپۆشی بۆ ئاسان و فەراهەم دەكەن و كۆشش دەكەن لە باوەشی پڕ میهرەبانی ئیسلام دەرتبهێنن و بۆ تێركردنی ئارەزووەكانیان بەكارت بهێنن و فیترەتت بشێوێنن. لەو كاتەدا لەبەرزایی ئیمانتەوە بنواڕە بۆیان و بەزەییت بە حاڵیاندا بیتەوە و شانازی بە وابەستە بوونت بە ئیسلامەوە بكە و دڵخۆشبە بەوەی الله تعالی لە زەلكاوی ئەو جاهیلەتە تۆی پاراستووە و نەبویتە بە كاڵایەك وەكو هەركاڵایەكی تر كڕین و فرۆشتنت پێوە بكرێت. ئافرەت لە دەرەوەی ئیسلام و دوور لە ڕێنمایی و حوكمەكانی قورئان و سوننەتە مەزنەكەی، هەموو ڕۆژێكی دووركەوتنەوەیە لە فیترەتی پاك و پاراو ڕۆچوونە لە بێ ڕیزبوون و لەكەداربوونی كەسایەتی وكەرامەتی، بەڵام لە ئیسلامدا بە ڕێزەوە لە دایك دەبێت و بە شكۆ و پاراوی دەژێت و بەسەربەرزی دەمرێت و بە ڕووسووری زیندوو دەبێتەوە...بە مەرجێك بە ڕواڵەت و لە ناخەوە خۆی بە عەقیدەی تەوحید تۆكمە و دامەزراو بكات و بەكاركردن بە شەریعەتە جوانەكەی خۆی برازێنێتەوە.
"داخی سه‌رپۆش له دڵی ڕۆژنامه‌نووسانی كورد له په‌نجاكاندا" له گۆڤاری هه‌تاو ژماره 40 ی ساڵی 1955ز له به‌شی ئافره‌ت له كۆتایی ژماره‌كه‌دا وتارێك نووسراوه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به هێمای (خ . گ . م) به ناونیشانی: ( ئافره‌ته چاره‌ڕه‌شه‌كانی كوردستان) تێیدا نووسه‌ره‌كه‌ی به‌راوردێكی له نێوان ئافره‌تی خوینده‌واری ڕۆژئاوا‌و ئافره‌تی نه‌خوێنده‌وای كورددا كردووه‌و ئینجا باسی په‌روه‌رده‌ی مناڵ ده‌كات له هه‌ردوو لا و ده‌ڵێت ئافره‌تی كورد مناله‌كانی بۆ كۆڵان ده‌نێرێت بۆ یاریكردن و خۆڵ و قوڕ به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌كه‌ن و به‌سه‌رشكاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ..دواتر ده‌چێته سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌ی و وه‌كو چۆن بڵێ هۆكاری ئه‌و هه‌موو دواكه‌وتنه بۆ سه‌رپۆشی ئافره‌تانی كورد ده‌گێڕێته‌وه كه به پێناسه‌ی ئه‌و كفنێكی ڕه‌شه و شاره‌كانی كوردیش له‌و ئافره‌تانه‌ی تێدایه كه به زیندوویی ئه‌و كفنه ڕه‌شه به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌ده‌ن؟! به خێرایی ئه‌م چه‌ند تێبینییه‌م له‌سه‌ر وتاره‌كه تۆمار كرد: 1- ڕاگه‌یاندنی ئه‌و كاته‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندنی ئێستای بووه له ئیسلام بۆ نموونه سه‌رپۆشی ئافره‌تیان به نیشانه‌ی دواكه‌وتن داناوه و پێوه‌ری پێشكه‌وتن به‌لایانه‌وه په‌یوه‌ندی به زیاتر ده‌ركه‌وتنی جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌وه بووه. 2- كه‌سانی مولحید و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی توند دژ به ئیسلام هه‌روه‌كو ئێستا ڕێزیان لێ گیراوه‌و كاری فه‌رمی ڕاگه‌یاندیان پێ سپێردراوه و ڕیگه‌ش دراون ڕاگه‌یاندن بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام به كار بهێنن. 3- دیارده‌ی سه‌رپۆش وا دیاره دیارده‌یه‌كی به‌رفراوان بووه له شاره‌كاندا و هاوكات مولحیده‌كانیش نه‌یانتوانیوه زۆر به ئازادی و به ناوی ئاشكرای خۆیانه‌وه دژایه‌تی ئیسلام بكه‌ن، چونكه نووسه‌ه‌ركه به هێما ناوی خۆی نووسیوه. 4- له وتاره‌كه‌دا پۆشته‌یی بۆ ئافره‌ت به چاره‌ڕه‌شی و دواكه‌وتن دانراوه به‌و واتای كه ڕووتی و ده‌رخستنی جه‌سته‌ی ئافره‌ت خۆش به‌ختی و پێشكه‌وتنی به‌دواوه‌یه، یه‌عنی ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یبینین ره‌گه‌كانی بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه. إحسان برهان ا‌لدین 2018-6-20
دیارده‌ی پانتۆڵی دڕا‌و هه‌نگاوێكی تر به‌ره‌و داڕمانی ڕه‌وشت یه‌كیك له نامۆترین ئه‌و دیاردانه‌ی له‌م دواییه له ناو گه‌نجی كورددا بڵاوبوویه‌وه كه چه‌ندین ئاماژه و واتای خراپ له خۆ ده‌گرێت، دیارده‌ی له‌به‌ركردنی پانتۆڵ و پۆشاكی دڕاوو داڕزاو و پینه كراوه، له ڕاستیدا ئه‌م پرسه شایانی راوه‌ستان و بایه‌خ پێدانه، چونكه دیارده‌كه بریتییه له هه‌نگاوێكی تر له داڕوخانی ناخی گه‌نجی كورد و دووركه‌وتنه‌ی له به‌ها و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی دینه‌كه‌ی وجۆرێكیشه له توانه‌وه له به‌هاو بیرۆكه نامۆكان كه ئایین و ڕه‌وشتی ئێمه‌یان كردووه‌ته ئامانج. له ڕاستیدا له كاتی وردبوونه‌وه له‌م دیارده‌یه زۆر حه‌قیقه‌تی تاڵمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و خۆیشی باسه‌كه زۆر هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ری بوترێت، به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی خێرا له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تۆمار ده‌كه‌م. - له‌به‌ر كردنی پۆشاكی دڕا‌و و پینه‌كراو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنیت كه ڕاگه‌یانده‌كان به ته‌واوه‌تی زاڵ بوونه‌ته سه‌ر مێشك و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیدا و چۆنیان بوێت به‌و شێوه ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن و به‌ره‌و چی هه‌ڵدێرێك بیانه‌وێت ده‌یانبه‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو مردوون له‌به‌ر ده‌ستی مردوو شۆردا. - هه‌روه‌ها لێدوان ده‌دات له عه‌قڵی به‌تاڵ و لاوازیی بیركردنه‌وه و نه‌بوونی هیچ مه‌ناعه‌یه‌ك له لای گه‌نجی كورد ، كه ئاماده‌یه به كارێك هه‌ڵسێت به هیچ شێوه‌یه‌ك نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و نه له گه‌ڵ شه‌رعدا یه‌ك ناگرێته‌وه و نیشانه‌ی تێكچوونێكی ناله‌باره له میزاجی ئه‌و جۆره كه‌سانه و زه‌نگێكی ترسناكیشه كه له داهاتوودا ده‌بێت ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوونی ئه‌و گه‌نجانه به كوێ بگات! - له‌به‌ر كردنی پانتۆڵ و پۆشاكی دڕا‌و داڕزاو له لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌شێك له جه‌سته‌یان ده‌رده‌خات، ئه‌گه‌رچی له ڕووی مه‌نتیقییه‌وه كارێكی ناپه‌سه‌ند و ناشیرینه، له ڕووی شه‌رعیشه‌وه جێبه‌جێكردنه بۆ ئه‌جیندایه‌كی ده‌ره‌كی نامۆ كه ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌رخستنی جه‌سته‌ی كچانه بۆ كوڕان و هه‌وڵێكه بۆ نه‌هیشتنی شكۆ و شه‌رمی كچان و دڕاندنی شه‌رم و شكۆی گه‌نجان له ڕێگه‌ی ئه‌و جله دڕاوانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه كاروانی دووركه‌وتنه‌وه له به‌ها مرۆییه‌كان هاوشێوه‌ی ئافره‌تان له ئه‌وروپا. - ئینجا هۆكاری له‌به‌ر كردنی پۆشاكی دڕا‌و و پینه‌كراو ڕه‌نگه پێش هه‌موو شتێك لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له بواره‌كانی تری ژیانیشدا ڕوویداوه، به‌ڵام بێگومان كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌رو هۆكاری تریشی له پشته‌وه ده‌وه‌ستێت، له‌وانه: * دووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجی كورد له ڕێنماییه‌كانی دینه‌كه‌یان و گوێ نه‌دانیان به ئه‌نجامدانی كاری حه‌رام و به‌ڵكو پاره‌ی زۆریش خه‌رج ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌نجام دانی ئه‌و حه‌رامه . * هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی تێدایه بۆ جۆرێك له ناڕه‌زایی ئه‌وان له باری گوزه‌رانی خۆیان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له زۆرێك له بابه‌ته جێگیره‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆیان. * كاره‌كه‌شیان به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر نامۆ بوونی ئایینی ئیسلام له ناو كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی و له ناو توێژی گه‌نجاندا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، چونكه پۆشینی ئه‌و جۆره جل و به‌رگه دڕا‌و ناشیرین و نامۆیه، سه‌رپێچییه‌كی ڕوون و ئاشكرایه بۆ شه‌رعی ئیسلام و ئه‌و كاره به‌بێ هیچ سڵمینه‌وه‌یه‌ك له به‌زاندنی سنووری الله ئه‌نجام ده‌درێت. - ئه‌و گه‌نجانه - وه‌كو وتم - به‌و كاره‌یان جۆرێك له ڕه‌تكردنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی نیشان ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و جله دڕاوانه‌ی ده‌یپۆشن كه جاران مه‌گه‌ر سواڵكه‌ره‌كان بیانپۆشیایه، بڵێن ئێمه هیچ هیوایه‌كمان نه‌ماوه‌و كۆمه‌ڵگاو خێزان و دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی سه‌ر له‌به‌ر ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئاوات ده‌خوازین به گه‌یشتن به كاروانی بێگانه‌كان و نه‌یارانی دین و میلله‌ته‌كه‌مان. - ده‌شكرێت ئه‌وه‌ی لێ هه‌ڵێنجرێت كه ئه‌و گه‌نجانه جێگای به‌زه‌یین و تووشی سه‌رگه‌ردانی و بێ به‌رنامه‌یی و هه‌ستكردن به به‌تاڵی و وشكانی ناخ و ده‌روون بوونه وده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگایش له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ بكات به‌بێ ده‌نگی و ڕازیبوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نامۆیه‌ی ڕۆڵه‌كانیان ئه‌وانیش بوونه‌ته هانده‌رێك بۆ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕه‌وانه كردنیان. له كۆتاییشدا ده‌ڵێم: زۆر جێگای سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانییه كه باوكان و سه‌رپه‌رشتیاران به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و لێپرسینه‌وه‌یان له ڕه‌فتاری مناڵه‌كانیان به‌و شیوه تووشی لاوازی و پووكانه‌وه بوووبێت و وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌یان ئه‌ركێكی پیرۆز و بارێكی قورس نه‌بن به‌سه‌ر شانیانه‌وه له ڕووی ئایینیه‌وه كه له‌سه‌ریانه له ده‌ریای نه‌فامی ئه‌م ڕۆژگاره ڕزگاریان بكه‌ن و بیانگه‌ینن به وشكانی سه‌لامه‌تی و ئارامی كه له ڕاستیدا ئه‌و ئامانجه‌ش ته‌نها به شوێنكه‌وتنی ڕێنماییه كانی ئیسلام وه‌دی ده‌كرێت وه‌كو ڕێبازێكی عه‌قیده و شه‌ریعه‌ت و ئاكار و ڕه‌وشتی به‌رز و جوان، كه دواجار ده‌بێته مه‌شخه‌ڵێك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕیگای دونیا و دوا ڕۆژیان. لێره‌شه‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی قوتابخانه‌و زانكۆكان ده‌كه‌م كه تیشك بخه‌نه سه‌ر نامۆ بوونی ئه‌و دیاره‌یه و له ڕووی شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سێتییه‌وه زیانه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه روون بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له‌و گه‌نجانه ده‌كه‌م كه كه‌سایه‌تی و دڵ و ده‌روون و میزاجیان تووشی تێكچوون نه‌بووه خۆیان له پۆشینی ئه‌و جۆره جل و به‌رگانه به دوور بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن شه‌پۆلی جاهیلیه‌ت رايانماڵێت، چونكه بێگومان وه‌كو شه‌رع پۆشینی ئه‌و جلانه حه‌رامه چونكه له لایه‌كه‌وه لاسایی كردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕانه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌رخستنه بۆ جه‌سته‌ی ئافره‌تان و كچان و موخه‌نه‌ت ده‌ركه‌وتنی گه‌نجانه، وه‌كو عورف و داب و نه‌ریتیش به هه‌مان شێوه كارێكی زۆر ناشیرین و ناپه‌سه‌نده. داواكارم له الله تعالی ڕێنوێنی گه‌نجه‌كانمان بكات بۆ په‌یڕه‌و كردنی ئیسلام چونكه ڕێگای سه‌رفرازی دونیا‌و دواڕۆژیانی تێدایه. إحسان برهان ا‌لدین 22 رمضان 1439 2018-6-8
"ئافرەتێكی زانا لە زانستی قیڕائات" مامۆستا سميعة محمد السيد بكر البناسى ، له ساڵی 1930ز له پارێزگای المنوفیة له میسر له دایكبووه ، ئاواتی باوكی ئه‌وه بوو یه‌كێك له كوڕه‌كانی قورئان له‌به‌ر بكات ، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وابوو له نێو مناڵه‌كانیدا ته‌نها سه‌میعه قورئان له‌به‌ر بكات ، كه ئه‌ویش به زكماك نابینا بوو. شێخه سه‌میعه ده‌رباره‌ی خۆی ده‌ڵێت: ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵ بوو كه ده‌ستم كرد به له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر ده‌ستی الشيخ على حماد ماضى و له یانزه سالی به ته‌واوی قورئانم له‌به‌ر كرد ، زانستی ته‌جوید ومه‌تنی توحفه‌و جه‌زه‌رییه‌م له لای هه‌مان مامۆستا ته‌واو كرد . شێخه سه‌میعه له سالی 1948ز له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ مصطفى محمود شاهين العنوسى ڕیوایه‌تی وه‌رش و حفص و قیرائه‌تی حه‌مزه‌ی وه‌رگرت. زانای قیرائات شيخ حسن الوراقى ده‌ڵێت: مامۆستا سه‌میعه یه‌كێكه له‌و ئافره‌ته ده‌گمه‌نانه‌ی كه توانیوێتی له زانستێكی ورد و گران وه‌كو زانستی قیرائات بگاته ئاستێكی به‌رز و من به ئیجازه‌م له‌لای وه‌رگرتووه له ڕیوایه‌تی وه‌رش و حه‌فص و قیرائه‌تی حه‌مزه له ڕێگه‌ی الشاطبیة ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو مه‌تنی توحفه و جه‌زه‌ریه‌م له‌لای خوێندووه به ته‌واوی ، له ڕاستیدا مامۆستا سه‌میعه تاكوئێستاش له‌م ته‌مه‌نه‌ی پیریدا بیری زۆر تیژه‌و زانسته‌كانی به‌ته‌واوی له بیرماوه ئه‌وه‌ش ڕێزی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئه‌هلی قورئان كه نایانگێڕێته‌وه بو (أرذل العمر)! مامۆستا سه‌میعه له ساڵی 1949ز تاكو ئێستا به‌رده‌وامه له فێركردنی قورئان وقیرائات بۆ فێرخوازانی ئه‌و زانسته و، ژماره‌یه‌كی زۆر ژن و پیاو له میسر ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ئیجازه‌یان له لای وه‌رگرتووه. مامۆستا سه‌میعه قسه خۆش و ڕوح سوكه و كاتێك یه‌كیك له‌قوتابیه‌كانی هه‌ڵه ده‌كه‌ن ده‌ڵێت: (هات العصا عشان الشيخ يقرأ كويس ). واته:ئه‌و داره بینن به‌ڵكو ئه‌م قورئانخوێنه جوانتر بخوینێ! مامۆستا سه‌میعه شووی نه‌كردووه و هه‌موو ژیانی بۆ فێركردنی قیرائاتی قورئان ته‌رخان كردووه ، زۆربه‌ی شه‌وانیش خه‌ریكی قورئان خوێندنه ، ڕۆژانه 7-10 جزمی قورئان ده‌خوێنیت ، ژیانیشی له لای برازایه‌كی و خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات هه‌ر ئه‌وبرازایه‌شی ئیجازه‌و كاروباری قوتابیه‌كانی بۆ ڕاده‌په‌ڕێنێ. به ڕاستی ئه‌م مامۆستایه نموونه‌یه‌كه شایانی ئه‌وه‌یه شوین پێی هه‌ڵبگیردرێت وهه‌موو رێزێكی لێبنرێت. پوخته‌ی ژیاننامه‌ی ئه‌م مامۆستایه‌م له نووسه‌رێكه‌وه وه‌رگرتووه به‌ناوی:أحمد خميس بصلة. إحسان برهان ا‌لدین 2015-10-28سلێمانی
"نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكی خه‌مبار" سوپاس و ستایش بوَ ئه‌و خوایه‌ی پشتگیری چاكه‌كارانه و، سۆز‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا وڕابه‌رمان و یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی: ئه‌مه نامه‌یه‌كه ده‌ینیێرم بوَ خوشكێكی خه‌مبار، بوَ خوشكێك كه هه‌ست به بێزاری و بێ هیوایی ده‌كات و واده‌زانێت ده‌رگاكان له ڕوویدا داخراون ، نامه‌یه‌كه بوَ ئه‌وانه‌ی په‌رداخی تاڵییان چه‌شتوه و هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراوی خوَشیان دواكه‌وتووه ، یان نه‌خوَش و دڵته‌نگ وبیمارن ، بوَ هه‌موو خوشكێك كه ده‌ناڵێنێت به ده‌ست سته‌می جواره‌و جوَره‌وه ، ئه‌م نامه ده‌نووسم: خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی، فه‌رمووده‌شی ڕاست و حه‌قه: (قل الله ينجيكم منها ومن كل كرب) واته:خوای گه‌وره له هه موو ناخۆشی و غه‌مێك ڕزگارمان ده‌كات،هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (ألیس الله بكاف عبده) واته: ئایا به‌نده په‌روه‌ردگاری به‌س نییه؟!. خوشكی به‌ڕێزم: له وشه‌كانم تێبگه‌و، وه‌ریگێڕه سه‌ر زمان و زه‌مینه‌ی واقیع، با شته پووچه‌كانی ئه‌م دونیایه داتنه‌به‌زێنن بوَ نزمایی ، ئارام بگره‌و با ئارام گرتنیشت له‌به‌ر خوای گه‌وره بێت، به ئازایی پێشوازی له ناخوَشی و ناسوَری بكه، ئارام بگره جونكه په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی: (اصبر وماصبرك الا بالله) هه‌روه‌ها خوَشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (إن الله إذا أحب قوما ابتلاهم) واته: كاتێك خوای گه‌وره كه‌سانێكی خۆش بوێت تاقیان ده‌كاته‌وه ، هه‌رچه‌ند ده‌رده‌سه‌ری ونه‌هامه‌ت ڕووی تێكردی و، ڕێگاكه‌ت تاریك داگه‌ڕا هه‌ر ئارام بگره، چونكه له دوای هه‌موو ناخوَشییه‌كه‌وه خوَشییه‌ك دێت، (ان مع العسر یسرا). ئه‌ی خوشكی ئازیز: خاوه‌ن په‌ژاره و خه‌فه‌تبار و لێقه‌وماو په‌نا بۆ لای كێ ده‌بات و بۆ فریاكه‌وتنی هاوارله كێ ده‌كات؟ هه‌موو بوونه‌وه‌ر ڕوو له كێ ده‌كه‌ن؟ ته‌نها ڕووله خوای تاك و ته‌نیا ده‌كه‌ن! جێگای خۆیه‌تی من و توَ له خوَشی وناخوَشیدا هاواری پێ بكه‌ین و خوَمان فڕێده‌ینه به‌ر ده‌رگاكه‌ی و لێی بپاڕێینه‌وه‌و بگرین و بگه‌ڕێینه‌وه لای ، (أمن يجيب المضطر إذا دعاه ويكشف السو‌ء ) ، خوای گه‌وره نزیك و بیسه‌ر و وه‌لاَمده‌ره‌وه‌یه، ئه‌ی خوشكی خه‌فه‌تبار، ده‌ستت درێژكه‌و زمانت ئازادكه‌و مكوڕی له داواكردندا بكه و ده‌رگای له هه‌موان به‌به‌زه‌ییتر به‌رمه‌ده،چاوه‌ڕوانی لوتف و میهره‌بانی ئه‌و به. ئه‌گه‌ر دووچاری ناخوَشی وسته‌می پێاوان بوویت ، ئه‌گه‌ر له كاره‌كانتدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی ،ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كت تووش بوو هه‌ستت كرد چاره‌سه‌ركردنی له تواناتدا نییه، تووڕه مه‌به و بوَڵه مه‌كه و كاره‌ساته‌كه قورس‌تر مه‌كه‌ره‌وه له سه‌ر باوك و كوڕ‌و برات، به‌ڵكو بڵێ سوباس بوَ خوا، قه‌ده‌ری خوای گه‌وره یه‌و هه‌رچی بوێت ئه‌نجامی ده‌دات، (ما أصاب من مصيبة في الارض ولا في أنفسكم إلا في كتاب من قبل أن نبرأها)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوَشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (عجبا لامر المؤمن إن أمره كله خير إن اصابته سراء شكر وإن أصابته ضراء صبر فكان خيرا له) . كه‌واته خوَت به ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه بده و ئاسووده‌به، چونكه ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوون له قه‌ده‌ری خوا ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه، مه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاوهاوئاوهام بكردایه وا نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو بڵێ : (قدر الله وما شا‌ء فعل) . خوشكی به‌ڕێزم له‌وانه‌یه خه‌م و په‌ژاره‌ت به‌هوَی بی كاری وده‌ست به‌تاڵیه‌وه بێت، به‌لاَم هه‌میشه ئه‌وه‌ت له یاد نه‌چێت كه نیعمه‌ته‌كانی خوا به‌سه‌رته‌وه زوَرن، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه موسڵمان و ئیمانداری ، نوێژ ده‌كه‌یت و هه‌سته‌كانت كارده‌كه‌ن و له هێمنی و ئاسایشدای، به‌سته كه توانای ئیش و كارت هه‌یه با كارێكی گونجاویشت ده‌ست نه كه‌وتبێت ، به‌سته كه ته‌ندروستیه‌كی باشت هه‌یه، ته‌ماشای ئه‌و كه‌سه‌ش بكه كه خاوه‌ن هه‌موو موڵكی دونیایه ، ئایا جگه له لوَكه‌و كفنه‌كه‌ی هیچی تر له ماڵی دونیا له گه‌ڵ خوَی ده‌بات؟ ڕێگایه‌كت پێ نیشان ده‌ده‌م كه چاكترین ڕێگایه و ئاواته‌كانت ده‌هێنێته‌دی ، ده‌چیته لای كه‌سێك كه خوای سه‌روَكه‌كان و په‌روه‌ردگاری وه‌زیره‌كان و خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه، فه‌رمانی له نێوان كاف و نوندایه: (إنما أمره إذا أراد شيئا أن يقول له كن فيكون) به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی بچیته لای دڵت پاككه‌ره‌وه‌و مه‌رجه‌كانی وه‌رگیرانی نزا‌و پاڕانه‌وه له خوَتدا درووست بكه‌و بیچه‌سپێنه، چونكه خوای گه‌وره نزا له خاوه‌ن دڵی بێ ئاگا وه‌رناگرێت، مه‌رجی خواردن و خواردنه‌وه‌ی حه‌لاَڵ له خوتدا وه‌دی بهێنه، چونكه كه‌سی حه‌رام خوَر خوای گه‌وره نزای وه‌رناگرێت، پاشان به‌ته‌نیاو له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ودا، له‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكی له‌ده‌ریای خه‌وتندا نقوم بوونه ، به‌لاَم په‌روه‌ردگای زه‌وی و ئاسمانه‌كان نه‌خه‌وتووه بانگ له به‌نده‌كانی ده‌كات، بانگ له لاوان وژنان وپیاوان ده‌كات: ئایا كه‌سێك داواكاری هه‌یه بوَی به‌جێبهێنم؟ ئایا كه‌سێك لێم ده‌پارَێته‌وه پێی ببه‌خشم؟ ئایا كه‌سێك داوای لێخوَشبوون ده‌كات لێی خوَشبم؟ به‌ڵێ ،خوای گه‌وره نه‌بوو ده‌ردو به‌لاَی له‌سه‌ر ئه‌ییوب لابرد؟ خوای گه‌وره نه‌بوو ئاسنی بوَ داوود نه‌رمكرده‌وه؟ ده‌ریای بوَ مو‌سا له‌تكرد و كاریگه‌ری ئاگری بوَ ئیبراهیم لابرد و مانگی بوَ سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران كرد به دوو كه‌رته‌وه، خه‌ڵكی ده‌ڕوَنه لای ئه‌م و ئه‌و په‌نایان بوَ ده‌به‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی خوا له‌بیر ده‌كه‌ن، هه‌رچیت هه‌یه له‌م كاته‌دا بیخه‌ره به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردگارت ، یان داواكارییه‌كانت به‌جێده‌هێنرێن ، یان بوَت هه‌ڵده‌گیردرێت بوَ ڕوَژێك كه زیاتر نیازت پێیه‌تی و، یان به‌ڵایه‌كت به‌هوَیه‌وه له سه‌ر لاده‌بات. ئه‌ی داماو به ده‌ستی خه‌مه‌وه، له‌كاتی دڵ ته‌نگ بوون و گیروگرفت و ناهه‌مواری بارودوَخه‌كان، په‌نا بگره به نوێژ: ( يا أيها الذين آمنوا استعينوا بالصبر والصلاة) . گه‌وره و ناودارانی ئیسلام كاتێك ده‌كه‌وتنه هه‌ل و مه‌رجی سه‌خت و ناخوَش، په‌نایان بوَ نوێژ ده‌برد، خوای گه‌وره‌ش كێشه‌كانی بوَ چاره‌سه‌ر ده‌كردن. خوشكه‌كه‌م گومانت نه‌بێت له‌وه‌ی بێ ئاگایی دڵ و بێ تاقه‌تی و كات به زایه چوون و دڵڕه‌قی و نه‌مانی به‌ره‌كه‌ت و زوَریی خه‌م و په‌ژاره‌و ….هه‌مووی له تاوان و دووركه‌وتنه‌وه له یادی خوا درووست ده‌بن، هه‌موومان به چاكی حه‌لاَڵ و حه‌رام ده‌ناسین ، به‌لاَم خوَشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه با كاری حه‌رامیشی كردبێت به‌ڵام ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێت، بوَیه بگه‌ڕێره‌وه لای خوا‌و گوێ له ئایه‌ته‌كانی قورئان بگره ، چونكه دڵت پڕ له هیوا ده‌كات، (قل يا عبادي الذين أسرفوا على أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله يغفر الذنوب جميعا) . نهێنی ئاسووده‌یی و هێمنی داوای لێخوَشبوونه له خوای گه‌وره، بڕوانه پێشه‌وا (ابن تيمية) كه ده‌فه‌رموێت: جاری وا هه‌یه ڕێگای تێگه‌یه‌شتنی مه‌سه‌له‌یه‌كم لیێ ده‌گیر ێت ، منیش هه‌زار جار یان زیاتر یان كه‌متر ده‌ڵێم: (استغفر الله) ئیتر خوای گه‌وره‌ش لێم ده‌كاته‌وه. مژده‌ت لێ بَێت خوشكی خه‌مبار به لوتفی نادیاری خوا‌و، ئاینده‌ی پرشنگدار به یارمه‌تی خوای به سوَزو میهره‌بان،تاریكی شه‌و به گزنگی سپێده ده‌ڕوێته‌وه، مادام مامه‌ڵه‌ت له گه‌ڵ په‌روه‌ردگارته‌و، چاوت له ده‌رگای ئه‌وه، ئه‌ویش وازت لێ ناهێنێت و به ده‌ستی خوَتته‌وه نادات ، له كیتابی خوا دامه‌بڕێ و، ئیتر ئومێدی هه‌موو چاكه‌یه‌ك بكه، ئه‌مه بوو په‌یامه‌كه‌م بو خوشكی خه‌مبارم به هیوای ئه‌وه‌م له نزا‌و پاڕنه‌وه‌ی بێ به‌شم نه‌كات.. ئه‌م بابه‌ته‌م له سه‌ره‌تای سالی 2011 له سایتی ده‌نگی ئیسلام و ئیسلام هاوس و چه‌ند سایتیكی تر بڵاو بوویه‌وه و بۆ نووسینیشی به ده‌ستكارییه‌وه پشتم به بابه‌تێك له سایتی (صید الفوائد) به‌ستبوو. ئاماده‌كار/ احسان برهان ا‌لدین
#چه‌ند_باسێكی_شه‌رعی_ده‌رباره‌ی_نشوز_ی_ئافره‌ت:5 ئه‌ركه‌كانی ئافره‌ت ئافره‌ت سێ جۆر ئه‌رك و (واجب) ی ده‌كه‌وێته سه‌ر: 1- ئه‌ركی به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگاری، له پابه‌ند بوون به فه‌رمانه‌كانی و دوور كه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به تایبه‌تیش پابه‌ند بوونی به عیباده‌ته‌كانی و له‌سه‌روویشیانه‌وه نوێژ كه ئه‌نجامدانی له ماڵه‌وه خێری زۆرتره بۆی تاكو ئه‌وه‌ی له مزگه‌وت ئه‌نجامی بدات. هه‌روه‌ها خۆ داپۆشینی و له‌به‌ركردنی حیجابی شه‌رعی و، دووركه‌وتنه‌وه له خۆڕازاندنه‌وه‌و (تبرج) بۆ غه‌یری مێرده‌كه‌ی، چونكه تبرج یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی ئافره‌ت له ره‌حمه‌تی خوا‌و شاییسته‌بوونی به سزای سه‌ختی په‌روره‌دگاری، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ ) له فه‌رموده‌یه‌كی صحیح یشدا هاتووه كه به‌یهه‌قی ڕیوایه‌تی ده‌كات: (خير نسائكم الودود الولود المواتية المواسية ، إذا اتقين الله ، وشر نسائكم المتبرِّجات المتخيِّلات ، وه‌ن المنافقات ، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم) هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ری له تیكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ كه‌سانی نامه‌حره‌مدا به بێ پێویستی خۆی بپارێزیت. 2- ئه‌ركه‌كانی به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی: گوێرایه‌ڵی كردنی و ڕێزلێگرتنی و پاراستنی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا و ئه‌گه‌ر بێت مافی مێرده‌كه‌ی نه‌دات وه‌كو ئه‌وه‌یه مافی په‌روه‌ردگاری نه‌دابێت. الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ﴾ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( انصرفي أيتها المرأة ، وأعلمي من وراءك من النساء أن حسن تبعل إحداكن لزوجها ، وطلبها مرضاته ، واتباعها موافقته ، يعدل ذلك كله- أي يعدل الجهاد في سبيل الله - ) 3- ئه‌ركه‌كانی به‌رانبه‌ر مناڵه‌كانی به‌وه‌ی به شیوه‌یه‌كی جوان وه‌كو ئه‌وه‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هاتووه په‌روه‌رده‌یان بكات و بایه‌خ به په‌روه‌رده‌كردنێكی ڕێك و جوان و ته‌ندروستیان بدات، الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: (يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ.) هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی متفق علیه دا هاتووه: (كلكم راع، وكلكم مسؤول عن رعيته، الإمام راع ومسؤول عن رعيته، والرجل في أهله راع ومسؤول عن رعيته، والمرأة في بيت زوجها راعية ومسؤولة عن رعيتها). ئه‌م سێ ئه‌ركه نابێت هیچ ئافره‌تێك لێی بێ ئاگا بێت و پێویسته ڕه‌چاویان بكات، بۆ ڕازی كردنی په‌روره‌دگاری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كه‌وتنه نێو هیچ جۆره یاخیبوون و (نشوز) ێك. إحسان برهان ا‌لدین 16 شعبان 1439 2018-5-2
#چه‌ند_باسێكی_شه‌رعی_ده‌رباره‌ی_نشوز_ی_ئافره‌ت:4 قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی یاخی بوونی ئافره‌ت خوای گه‌وره گوێڕایه‌ڵی مێردی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی واجب و پێویست كردووه له هه‌موو شتێك‌دا كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی پاداشتی گه‌وره‌ی پێداوه و ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی زۆریش هه‌یه پاڵپشتی ئه‌و ڕاستییه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ش هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ئافره‌تان و له شوێنكه‌وتوانیان له هه‌موو سه‌ده‌كاندا، به‌رده‌وام بوونه و له‌سه‌ری ڕۆیشتوون. خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا به ڕاشكاوی و هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌كاندا به ڕوونی هاتووه كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت یاخی و به‌له‌سه بوو له‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رانبه‌ر مێرده‌كه‌ی ئه‌نجامی بدات ، ماف به‌و مێرده دراوه ته‌مێی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات به شیوه‌یه‌كی پله به پله. الله تعالی له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: (وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا) به پێی ئه‌م ئایه‌ته هاوسه‌ر ده‌توانێت به‌رانبه‌ر (نشوز) ی خێزانه‌كه‌ی چه‌ند ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر: یه‌كه‌م جار به ئامۆژگاری و قسه‌ی خۆش و ئاڕاسته‌ی نه‌رم و بیرخستنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به مافی خوا‌و ئه‌و مافانه‌ی مێرد كه له قورئان و سوننه‌تدا باس كراون له سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و ترسناكی یاخیبوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له سه‌ر (نشوز) ه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه سوودی نه‌بوو مێرده‌كه به پێی ئایه‌تی قورئان ده‌توانێت ده‌ست به هه‌نگاوی دووه‌م بكات به‌وه‌ی جێگای خه‌وتنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بكاته‌وه وه‌كو جۆرێك له ته‌مێ كردن لێی دوور بكه‌وێته‌وه له كاتی خه‌وتن به مه‌به‌ستی درووست كردنی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی و گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌ق نیشان بدات. ئینجا ئه‌گه‌ر نه ئامۆژگاری و جێگا جیاكردنه‌وه سوودیان نه‌بوو، مێرده‌كه ده‌توانێت لێدانێكی سووك به‌كاربهێنێت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و جێگه‌ی لێده‌درێت خوێنی لێبێت، یان بشكێت یان ئازاری سه‌ختی به‌ركه‌وێت، زانایان به (ضرب غیر مبرح) ده‌ربڕنیان لێكردووه و شایانی باسیشه ئه‌و لێدانه بۆ ته‌مێ كردن و چاكسازییه، نه‌ك ئازار پێگه‌یاندن و شێواندن، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌و لێدانه نابێت به‌ر ڕوخسار و ده‌م وچاو وهه‌ندی شوێنی تر بكه‌وێت، وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه:((ولا تَضرِب الوجه، ولا تُقبِّح، ولا تَهْجُر إلا في البيت)) ، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم له درێژایی ژیانی هاوسه‌رێتیدا له گه‌ڵ هه‌موو هاوسه‌ره‌كانی په‌نای بۆ لێدان نه‌بردووه، بۆیه زانایان فه‌رموویانه مێرد تا بكرێت پێویسته خۆی له لێدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به دوور بگرێت، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هه‌ره‌شه‌ی لێدان بكات و به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌كات وه‌كو شه‌وكانی له (نیل الاوطار) دا فه‌رموویه‌تی، به كورتی لێدان دوا چاره‌سه‌ره پێش جیابوونه‌وه و گه‌یشتن به كۆتایی ژیانی هاوسه‌رگیری. شایانی باسه وه‌كو هه‌ندیك له زانایان فه‌رموویانه ئافره‌تان سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌و سێ ڕێگه‌چاره بۆ چاكبوون جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه، جۆرێكیان هه‌یه به قسه‌ی خۆش و ئاماژكاری گۆڕاناری چاكیان تێدا دروویت ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جاده‌ی حه‌ق و راستی، جۆرێكیشیان هه‌یه قسه له گه‌ڵیاندا سوودی نییه و جێاكردنه‌وه‌ی جیگه‌ی له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه كاریگه‌ری له قسه‌كردن و ئامۆژگاری زۆرتره له‌سه‌ریان، جۆرێكیشیان هه‌یه نه به ئامۆژگاری و قسه‌ی خۆش و نه جیاكردنه‌وه‌ی جیگه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێرده‌كانیان لێیان چاك نابنه‌وه و ئه‌و جۆره ناچار لێدانی له‌گه‌ڵدا به كار بهینێت به‌و شێوه و مه‌رجاناه‌ی كه له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كاندا هاتووه و له راستیدا ئه‌و لێدانه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه له ده‌قه شه‌رعییه‌كاندا ئه‌وه‌نده مه‌رجی بۆ دانراوه وه‌كو ئه‌وه‌یه ڕێگه‌ی لێ گیرابێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه لێدانه‌كه به داری سواك بێت كه ئازارێكی زۆر كه‌م به كه‌سی لێدراو ئه‌گه‌یه‌نێت و دواجاریش وا ده‌رده‌كه‌وێت مه‌سه‌له‌ی لێدان مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕه‌مزیه و بۆ ته‌مێ كردنه نه‌ك بۆ ئازار پێگه‌یاندن و شكاندن و خوێناوی كردن و شێواندن. له كۆتاییشدا وه‌و هه‌ندێ له توێژه‌ران ده‌ڵێن: لێدان پیاوان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان پێش دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته و له كاتی دابه‌زینی و تاكو ئه‌مڕۆیش نه ته‌نها له كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماناندا، به‌ڵكو ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن تاكو ئێستاش له ڕۆژئاواشدا پیاوان زۆر جار په‌نا بۆ لێدانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌به‌ن له هه‌ندی كاتدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تیبینی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ڕێگه پێدانی قورئانی پیرۆز بۆ لێدانی ئافره‌تان ئه‌وه‌یه: 1- لێدان ته‌نها بۆ ئافره‌تیكه هه‌ڵگه‌ڕابیته‌وه‌و یاخی بووبێت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی خێزان و مناڵ درووست كردبێ. 2- لێدان ڕێگه‌ی پێدراوه پاش ئه‌نجامدانی دوو هه‌نگاوی پێش ئه‌وه كه بریتین له ئامۆژگاری و جیاكردنه‌وه‌ی پیاو بۆ خه‌وی له هاوسه‌ره‌كه‌ی، له كاتی بێسوودبوونی ئه‌و دوو ڕێگایه ئینجا په‌نا بۆ لیدان ده‌برێت 3- له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ لیدان برا پێویسته كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدا بێت، وه‌كو باسمان لێدانه‌كه زۆر به ئازار نه‌بێت ( ضربا غیر مبرح) هه‌روه‌ها ڕوخسار وسه‌ر و سك و شوێنی هه‌ستیار نه‌گرێته‌وه،زۆرێكیش له زانایان به نموونه وتوویانه لێدانه‌ك به داری سیواك بیت كه دارێكی باریكه و بچووكه، یان به شتێكی له‌و شێوه. چاكترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم كه جیبه‌جێكردنیكی كرده‌یی بوو بۆ قوئانی پیرۆز له درێژایی چل ساڵدا له گه‌ل هه‌موو هاوسه‌ره‌كانیدا بۆ جارێكیش په‌نای بۆ لێدانی هیچ كام له خیزانه‌كانی نه‌بردووه. إحسان برهان ا‌لدین 16 شعبان 1439 2018-5-2