/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٤٦- د.علي جمعة
: 455
2018-04-07
ناوی (علي جمعة محمد عبد الوهّاب) ه ، له دایكبووی ساڵی 19522ز له میسر ، له نێوان ساڵه‌كانی 2003 بۆ 2013ز موفتی میسر بووه ، له بنچینه‌دا به‌كالۆریۆسی بازرگانی هه‌بوو به‌ڵام دواتر دوكتۆرای له (أصول الفقه ) له أزهر به‌ده‌ست هێناوه(كه ئه‌مه‌ش مشت ومڕوناكۆكیه‌كی زۆری له‌سه‌ره!).
له‌سه‌ره‌تای لاوێتی باوه‌ری به ته‌كفیر كردنی فه‌رمانڕه‌واكانی عه‌ره‌ب بوو چونكه كار به به‌رنامه‌ی خوا ناكه‌ن و زۆر جار باسی زه‌روره‌تی هه‌وڵدانی ده‌كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌تی ئیسلامی ، به‌ڵام پاش چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ الشیخ الغماري كه صۆفیه‌كی مه‌غریبی به ناوبانگ بوو ، ئه‌وی له میسر كرد به جێنشینی خۆی و له‌و ڕۆژه‌وه عه‌لی جومعه بوو به خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت و ئاڕاسته‌ی باسه‌كانی گؤڕان بۆ باسی كه‌راماتی ئه‌ولیا و ته‌ریقه‌ت وحه‌قیقه‌ت و باسی له‌و شێوه ، ئینجا هاوكات پابه‌ند بوونی به شه‌رعه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد و ته‌نانه‌ت وای لێهات ئاهه‌نگی عید میلادی خۆی و مۆم كوژاندنه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئافره‌تی نیمچه ڕووتدا ده‌گێڕا ،هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ناوبانگی ده‌ركرد هاوسه‌رگیرییه‌كی زۆری ده‌كرد به شێوه‌ی عورفی و له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره میسرییه‌كاندا و ینه‌ی ده‌گرت و بڵاویش ده‌كرایه‌وه ، ئه‌مه جگه له فه‌توای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و ئیجماع كه به‌رده‌وام له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆی په‌خش ده‌كرا ، هه‌ر لێره‌شه‌وه حكومه‌تی میسر چاوی خسته‌سه‌ری و له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و موخابه‌راته‌وه به به‌هانه‌ی ئاسان كۆنترۆڵكردنی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێشنیار كرا بۆ موفتی میسر و ئیتر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.(له‌م باره‌وه هه‌ندێ به‌ڵگه نامه ده‌ستكه‌وت پاش شۆرشه‌كه‌ی میسر)
عه‌لی جومعه نمونه‌ی زانای له خوا نه‌ترس و دینفرۆشه به وته‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كرێت حیساب بۆ ڕاو بۆچوونیان بكرێت ، جگه له عه‌لمانی و ئه‌كته‌ره‌كان و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ته توندڕه‌وه‌كانی میسر كه‌س دانی خێری پێدا نه‌ناوه ، به تایبه‌ت دوای ده‌ركه‌وتنی حه‌قیقه‌تی و هه‌ڵماڵینی په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچوونه پێچه‌وانه‌كانی له گه‌ڵ شه‌رعی خوای كه‌وره كه له كۆتاییدا ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین.
- باوه‌ڕی به (توحید الأدیان ) واته: یه‌كگرتنی هه‌رسێ ئایینه‌كان هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه.
- باوه‌ری وایه موسوڵمان بۆی هه‌یه له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و له دونیادا هیچی له‌سه‌ر نییه و له قیامه‌تدا حیسابی لای په‌روه‌ردگارێتی.
- فه‌توای داوه كه موسوڵمان بۆی هه‌یه له وڵاته‌كانی ئه‌وروپا دوكانی عاره‌ق فرۆشتن دابنێ و كار بكات له‌و شوێنانه‌ی عاره‌قی تێدا ده‌فرۆشرێت یان ڕیبای تیدا ئه‌نجام ده‌درێت و گۆشتی به‌رازی تێدا ده‌خورێت ، چونكه ئه‌و شتانه لای ئه‌وان حه‌ڵاڵه.
-فه‌توای هه‌یه ده‌رباره‌ی جائیز بوونی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت له ئیسلامدا ببێته سه‌رۆك و هه‌روه‌ها كه‌سی مه‌سیحی ش به‌هه‌مان شێوه.
- باوه‌ری وایه ئه‌ولیای خوا ئاساییه زینا بكه‌ن و باسی وه‌لییه‌ك ده‌كات زینای كردووه‌و یه‌كێك له موریده‌كانی ئاوی بۆ گه‌رم كردووه بۆ غوسلی دوای زینا!
- باوه‌ڕی وایه زۆربه‌ی میسرییه‌كان ته‌ڵاقیان ناكه‌وێت چونكه له جیاتی ئه‌وه‌ی له كاتی جیابونه‌وه‌یان به هاوسه‌ره‌كانیان بڵین(أنت طالق) (انت طالء)چونكه مه‌علومه ئه‌وان پیتی قاف به هه‌مزه ده‌گۆرن.
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌بینێت له غه‌یری كاتی خه‌ودا و سه‌لامی لێ ده‌كات له كاتی بێداریدا.
- پێش لابردنی حسني مبارك فه‌توای ئه‌وه‌ی ده‌ركرد به‌شدابووانی خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر خه‌واریجن كه سه‌ركه‌وتن په‌شیمان بوویه‌وه.
- پاش كوده‌تاكه‌ی عبد الفتاح السیسی پشتگیری ته‌واوی بۆیان ده‌ربڕی و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به ئاماده بوونی سیسی و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپای میسر فه‌توای ئه‌وه‌ی دا ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له رابیعه‌و شوینه‌كانی تر خه‌واریجن و بیانكوژن و ده‌ستیان لێ مه‌پاریزن و هه‌روه‌ها وتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له گه‌لتاندایه له كاره‌تان.
- چه‌ندین وینه‌ی هه‌یه له گه‌ل ئه‌كته‌ره ئافره‌ته‌كانی میسر به پیكه‌نینه‌وه گرتویه‌تی له‌وكاته‌ی موفتی میسر بووه.
- له شوێنێكدا پرسیاری حوكمی دیموكراتی لیده‌كه‌ن ده‌ڵێت: مه‌عقول نییه دیموكراتی كه ڕۆژئاوا ساڵانێك هه‌وڵ و كۆششی بۆ كردووه كوفر بێت یان شتێكی خراپ بیت!
- ساڵانێك پێش ئه‌وه‌ی ببێته موفتی میسر ده‌یوت نقاب بۆ ئافره‌تان فه‌رزه ، كه بووه موفتی وتی ئه‌وه عاده‌تی عه‌ره‌به‌كان بووه و من خۆم فه‌رمانم كردووه به خیزان و كچه‌كانم وازی لێبهینن و نه‌یپۆشن!
- پرسیاری لێكرا ئایا گۆرانی حه‌ڵاڵه ، وتی: عبد الحلیم حافظ به ڕه‌حمه‌ت بێت پیاوێكی ئیماندار بووه‌و مه‌به‌ستی له گۆرانی أبو عیون جریئة پێغه‌مبه‌ر بووه صلی الله علیه وسلم!
- له پرسه‌ی كوڕه‌زایه‌كی حسني مبارك دا بڕیاریدا كه خوا لیخۆشبوو ئه‌هلی به‌هه‌شته و هه‌روه‌ها دایك و باوكیشی و زۆر شتی پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌ی ئیسلامی وت كه به ڤیدیۆ هه‌یه.
- له كتێبێكیدا كه پڕه له فه‌توای پێچه‌وانه‌ی شه‌رع ده‌ڵێت جائیزه ئه‌و كچه‌ی زینای كردووه په‌رده‌ی كچێنی خۆی بدورێته‌وه به نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی بشارێته‌وه.
- ده‌رباره‌ی زه‌واجی موتعه و زۆر پرسی تر بیر‌و بۆچوونی گه‌لێك نزیكه له شیعه‌كانه‌وه.
تێبینی: ئه‌مه‌ی باسم كرد له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ته‌نها وه‌كو نموونه هێناومه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر نا په‌ڕاوگه‌ی عه‌لی جومعه وه‌كو شه‌وی تاریك ره‌ش ده‌كاته‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌ڵێم: عه‌لی جومعه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی قودسی كردووه له ژێر چاودێری قه‌واره‌ی زایۆنی له‌وێ ماوه‌ته‌وه ،كه‌ئه‌وه بووه مایه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر ئه‌و كاته ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ( سه‌باره‌ت به ناشیرینكردنی ئیسلام) له لایه‌ن زانكۆی لیڤه‌رپول له ئینگلته‌را خه‌ڵات كرا و ڕێزی لێ‌نرا، جگه له چه‌ندین دوكتۆرای فه‌خری له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی چاویان به سه‌روه‌ری ئیسلام هه‌ڵنایه.
زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ی باسم كردووه به ده‌ربڕینی خۆی به ڤیدیۆ له یوتیوب هه‌یه
2023-02-19
2023-11-01
2018-04-08
2018-04-29
2018-04-07
2024-04-15