العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (6)
: 336
2021-10-18
  #القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (6) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی شەشەم پرسیار 1/ شەشەم بنچینەی ناوەكانی الله تعالی چییە؟ وەڵام/ شەشەم بنچینە بریتییە لە: (أسماء الله غير محصورة بعدد معين ) واتە: ناوەكانی الله تعالی نەبەستراوەتەوە بە ژمارەیەكی دیاری كراو. پرسیار 2/ بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی ناوەكانی الله تعالی لە ژمارەیەكی دیاریكراودا قەتیس نەبووە؟ وەڵام/ بەڵگە فەرموودەی پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم: ( أسألك بكل اسم هو لك، سميت به ،نفسك أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحدًا من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك) رواه أحمد وابن حبان والحاكم وهو صحيح. واتە: لێت دەپاڕێمەوەو داوات لێ دەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی تۆیە و پێی ڕازیت ناوت بێت، یان لە قورئانەكەتدا داتبەزاندووە، یان فێری یەكێك لە بەندەكانی خۆت كردووە، یان لە زانستی شاراوەو غەیبدا لەلای خۆت هێشتووتەوە. پرسیار 3/ ئایا فەرموودەی (إن لله تسعة وتسعين اسمًا مائة إلا واحداً من أحصاها دخل الجنة) متفق علیه. دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی الله تعالی تەنها نەوەد و نۆ ناوی هەیە؟ وەڵام/ نەخێر، لەبەر دوو هۆكار ئەو فەرموودەیە نابێتە بەڵگە بۆ قەتیس كردنی ناوەكانی الله تعالی لە نەوەد و نۆ ناودا. 1- ئەگەر مەبەست لە فەرموودەكە سنوورداركردن بوایە دەبوو بەم شێوە دەستی پێ بكردایە: (إن أسماء الله تسعة وتسعون اسمًا...) واتە: ناوەكانی الله تعالی نەوەد و نۆ ناون، نەك بەو شێوەی كە لە فەرموودەكەدا هاتووە: الله تعالی نەوەد و نۆ ناوی هەیە. بۆ نموونە: ئەگەر كەسێك بڵێت: سەد هەزار دینارم بۆ خێر و سەدەقە داناوە، مەعنای ئەوە نییە ئەو كەسە هیچ پارەیەكی تری نییە بۆ سەدەقە تەرخانی بكات، ئەوە تەنها بۆ روونكردنەوە ( وَلِلَّهِ الْمَثَلُ الْأَعْلَى). 2- مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوەیە موسوڵمان ئەو نەوەد و نۆ ناوە لەبەر بكات و باوەڕی پێیان هەبێت و نزایان پێ بكات و پەروەردگاری پێیان ستایش بكات دەچێیتە بەهەشتەوە، نەك مەبەست لەوە بێت جگە لەو نەوەد و نۆ ناوە ناوی تری نییە. هەندی ڕای جیاواز و خیلافی زانایان لەم بارەوە هەیە، بەباشم نەزانی لێرە هەڵسم بەشیكردنەوەیان. پرسیار 4/ ئایا جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم ئەو نەوەدو نۆ ناوەی دیاری كردبێت؟ وەڵام/ نەخێر لە هیچ فەرموودەیەكی صحیح دا نەهاتووە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەو ناوانەی دیاری كردبێت، ئەو فەرموودەش كە لەو بارەوە هاتووە وەكو شیخ الاسلام ابن تیمیة فەرموویەتی فەرموودەیەكی لاوازەو صحیح نییە (مجموع الفتاوی 22/422). پرسیار 5/ وشەی (إحصاء) لە فەرموودەكەدا (من أحصاها دخل الجنة) مەعنای چییە؟ وەڵام/ ژماردنی بەوە دەبێت كە لە واتای وشەو ناوەڕۆكەكەی تێبگەین و بە پێی حوكم و واتاكانیان عیبادەتی پەروەردگارمان بكەین. دەشكرێت بە پوختی واتاكانی وشەی (إحصاء) لێرەدا بخەینە ڕوو كە بریتین لە: 1- بەواتای لەبەركردنی ئەو ناوانە دێت، وەكو الخطابي لە كتێبی: (شأن الدعاء / 26) وتوویەتی: وشەكە بەواتای بژاردن دیت واتە لەبەر بكرێن و نزاو پاڕانەوەیان پی بكرێت، وەكو الله فەرموویەتی: (وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا) الجن/ 28. هەروەها كۆمەڵێك لە زانایان وەكو القرطبي و البغوي و السنوسي و العیني لەشەرحی بوخاریدا لەسەر ئەم بۆچوونەن. 2- بەواتای توانین وبەرگە گرتن دێت، وەكو لە ئایەتەكەەدا هاتووە: (عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ) المزمل/20. واتە: كێ توانی بەحەقی ئەو ناوانە هەڵسێت و بە پێی واتاكانیان كردەوە بكات و خۆی وابەستەی واتاكانیان بكات، بۆ نموونە كە ناوی الرزاق ی خویندەوە متمانەی هەبێت كە ڕزقی ئەو لای الله یە و هەروەها ناوەكانی تر بەهەمان شێوە..ئەوە واتای إحصاء ه. 3- واتای (إحصاء) زانیاری تەواوە بە واتا و مەعنای ناوەكان" وەكو لە قسەی عەرەبدا هاتووە: (فلان ذو حصاة) واتە: فڵانە كەس خاوەن عەقڵ و ماریفەتە. 4- واتای (أحصاها) لە بۆچوونی هەندێكی تر لە زانایاندا واتە بیانناسێت و بیانزانێت، چونكە مەگەر كەسێك ئیماندار بێت ئەو ناوانە بناسێت، ئیمانداریش دەچێتە بەهەشتەوە. 5- واتاكەی بریتییە لە (عدها معتقدا) واتە: بیانژمێرێت بە ئیمان و باوەڕی تەواوە. چونكە كەسی دەهری دان بە بەخالیق و داهێنەر و درووستكاردا نانێت، ئەو كەسەش كە لەفەلسەفەدا ڕۆچووبێت، باوەری بە الله ی خاوەن توانا و قادر نییە. 6- (أحصاها) بەلای هەندێكی تر لە زانایانەوە واتە: بیانژمێرێت و مەبەستی پێی ڕەزامەندی الله تعالی بێت. 7- (أحصاه)ا بەلای هەندێكی ترەوە واتە: كردار بەو ناوانە بكات، بۆ نموونە كە ناوی الحكیم ی خویندەوە بزانێت و متمانەی تەواوی هەبیت هەرچی كار و حوكمی الله هەیە بێ حیكمەت نییە...بۆچوونەكانیش زۆر لەیەكترەوە دوور نین و هەندیكیان تەواوكەری یەكترن. تێبینی/ ئەم باسە لێكۆڵینەوەو قسەی زیاتر هەڵدەگرێت، ئەگەر زنجیرەكە چاپ كرا بۆ ئەو كاتەی هەڵدەگرین إن شاء الله. [caption id="attachment_4540" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]