العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان له‌ شه‌وى به‌رات:26
: 774
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:26 حوكمى ئاهه‌نگ گێڕان له‌ شه‌وى به‌رات له‌ دواى مانگى ڕه‌مه‌زان پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ هيچ مانگێكدا ئه‌وه‌نده‌ى مانگى شه‌عبان به‌ ڕۆژوو نه‌ده‌بوو، ده‌رباره‌ى فه‌زڵى ئه‌م مانگه‌ كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌يه‌ك هاتووه‌، هه‌ندێكى‌ صحيح ه‌ و هه‌ندێكى ضعيف ه‌ و هه‌ندێكى درۆيه‌و ئه‌سڵى نييه‌، يه‌كێك له‌و بيدعانه‌ش كه‌ خه‌ڵكى دايانهێناوه‌و بنه‌مايه‌كى نييه‌ له‌ سوننه‌تدا، ئاهه‌نگ گێڕانه‌ به‌ شه‌وى پانزه‌ى شه‌عبان كه‌ لاى خۆمان به‌شه‌وى به‌رات به‌ ناوباگه‌، له‌ ڕاستيدا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى شه‌رعى له‌به‌ر ده‌ستدا نييه‌ بۆ تايبه‌تكردنى ئه‌و شه‌وه‌ به‌ هيچ جۆره‌ ئاهه‌نگگێڕان و خواپه‌رستنێكى تايبه‌ت، كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ ده‌رباره‌ى فه‌زڵى ئه‌و شه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌كو: ( يطلع الله على خلقه في ليلة النصف من شعبان فيغفر لجميع خلقه إلا لمشرك أو مشاحن ) كه‌ هه‌ندێ له‌ ئه‌هلى عيلم تصحيح يان كردووه‌، كه‌ شێخى ئه‌لبانى يه‌كێكه‌ له‌وانه‌،هاوكات زۆرێك له‌ ئه‌هلى عيلم يش پێيان وايه‌ هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح ده‌رباره‌ى ئه‌و شه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ومه‌سه‌له‌كه‌ جێگاى خيلافه‌ له‌ ڕووى گه‌وره‌يى شه‌وه‌كه‌، به‌ڵام له‌و ڕووه‌ى كه‌ هيچ بۆنه‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌كى تێدا نييه، ئه‌وه‌يان له‌ لاى زانايانى ئه‌هلى سوننه‌ت جێگاى خيلاف نييه‌و هه‌رچى عيباده‌ت و ئاهه‌نگ گێڕانێك له‌و شێوه‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ بيدعه‌ دانراوه‌. 1- الحافظ العراقي ـ فه‌رموويه‌تىه: (حديث صلاة ليلة النصف موضوع على رسول الله صلى الله عليه وسلم وكذب عليه). واته‌: فه‌رمووده‌ى نوێژى شه‌وى پانزه‌ى شه‌عبان هه‌ڵبه‌ستراوه‌و درۆيه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كراوه‌. 2- الإمام النووي له‌ كتێبى "المجموع"فه‌رموويه‌تى :( الصلاة المعروفة بصلاة الرغائب...، وصلاة ليلة النصف من شعبان مائة ركعة، هاتان الصلاتان بدعتان منكرتان، ولا يغتر بذكرهما في كتاب: "قوت القلوب"، و"إحياء علوم الدين"، ولا بالحديث المذكور فيهما، فإن كل ذلك باطل) واته‌: ئه‌وه‌ى پيى ئه‌وترێت صلاة الرغائب و سه‌د ڕكات نوێژ له‌ شه‌وى پانزه‌ى شه‌عبان دا، دوو بيدعه‌ى ناشيرين وبێزراون، نابێت به‌وه‌ش فريو بخورێت له‌ كتێبى إحياء علوم الدين و قوت القلوب دا باسكراوه‌، نه‌ به‌و فه‌رمووده‌ش كه‌ ده‌رباره‌ى هاتووه‌. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ كارێكى به‌تاله‌ وبێ به‌ڵگه‌يه‌. 3- ابن باز فه‌رموويه‌تى: (ومما تقدم من الآيات والأحاديث وكلام أهل العلم، يتضح لطالب الحق أن الاحتفال بليلة النصف من شعبان بالصلاة أو غيرها، وتخصيص يومها بالصيام بدعة منكرة عند أكثر أهل العلم، وليس له أصل في الشرع المطهر، بل هو مما حدث في الإسلام بعد عصر الصحابة رضي الله عنهم).واته‌: له‌و به‌ڵگانه‌ى باسكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ر جۆره‌ ئاهه‌نگ گێڕان و تايبه‌ت كردنى شه‌و و ڕۆژى پانزه‌ى شه‌عبان به‌ عيباده‌ت ئه‌سڵێكى نييه‌ له‌ شه‌رعى خوا و بيدعه‌يه‌كى درووست بووه‌. 4- محمد رشيد رضا فه‌رموويه‌تى :( إن الله تعالى لم يشرع للمؤمنين في كتابه ولا على لسان رسوله صلى الله عليه وسلم ولا في سنته عملاً خاصًّا بهذه الليلة) واته‌: خواى هيچ ته‌شريعێكى بۆ ئيمانداران ديارى نه‌كردووه‌ و نه‌له‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يدا صلى الله عليه وسلم هاتووه‌ كه‌ هيچ كرده‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌و شه‌وه‌ بكرێت. بۆيه‌ به‌ كورتى ده‌ڵێين: له‌ هيچ فه‌رمووده‌يه‌كدا جێگير نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ى پيى ده‌وترێت شه‌وى به‌رات تايبه‌ت بكرێت به‌ هيچ جۆره‌ ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشى ده‌ربڕين و عيباده‌تێكى تايبه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بيدعه‌يه‌كه‌ له‌ دينى خوا هيچ ئه‌سڵێكى ڕاست و درووستى نييه‌ وهه‌ركێ ئه‌نجامى بدات خێرى ناگات چونكه‌ بيدعه‌ خێرى تێدا نييه‌ هه‌رگيز. بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته‌ پشتم به‌ دوو وتارى تايبه‌ت به‌م باسه‌ به‌ست له‌ ملتقى أهل الحديث و صيد الفوائد و سه‌رچاوه‌ى تر. إحسان برهان الدين 10-شعبان-1438 2017-5-6 سلێمانى