العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(٩) بوختانێكی عدنان إبراهیم بۆ پێشه‌وا (ابن حزم)
: 322
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(٩) بوختانێكی عدنان إبراهیم بۆ پێشه‌وا (ابن حزم) عدنان ابراهیم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای متمانه‌ نییه‌ له‌ هه‌ر قسه‌یه‌كیدا كه‌ ده‌یكات و ئه‌گه‌ری تدلیس و بوختان و قسه‌ هه‌ڵبه‌ستنی هه‌میشه‌ هه‌یه‌ ، له‌ وتارێكیدا زۆر به‌ ڕاشكاوی و به‌ متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڵێت: (ابن حزم) له‌عنه‌ت له‌ (عبد الرحمن بن ملجم) ی بكوژی عه‌لی ناكات ڕه‌زای خوای لێبێت و ده‌ڵێت ئه‌و موجته‌هید بووه‌و هه‌ڵه‌ی كردووه‌ له‌ بۆچوونه‌كه‌یدا له‌ كوشتنی عه‌لی ، ته‌ئویلی كردووه‌ ، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه‌ بۆ ناشیرینكردنی ئه‌و پێشه‌وایه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌و بۆچوونی ده‌رباره‌ی شیعه‌كان زۆر خراپه‌ بۆیه‌ دیاره‌ ته‌كلیفی لێ كراوه‌ له‌سه‌ری قسه‌ بكات، به‌ڵام (ابن حزم) به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ڕاشكاوانه‌ له‌ كتێبی (الفصل فی الملل والأهواء و النحل) له‌ لاپه‌ڕه‌ی 188 له‌عنه‌تی له‌ بكوژی عه‌لی كردووه‌و ده‌ڵێت: (وقولهم فی عبد الرحمن بن ابن ملجم المرادی قاتل علي رضي الله عنه عن علي ولعنة الله علی ابن ملجم..). هه‌روه‌ها بوختانێكی تر بۆ (ابن حزم) هه‌ڵده‌به‌سێت و ده‌ڵێت ئه‌و وتوویه‌تی ابن ملجم مأجور بووه‌ له‌سه‌ر ئیجتیهاده‌كه‌ی ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ له‌ ڕاستی به‌ڵكو ابن حزم فه‌رموویه‌تی ابن ملجم له‌ كوشتنی بۆ عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت متأول بووه‌ به‌ حیسابی خۆی و وایزانیوه‌ ئیشێكی باش ده‌كات ، ئه‌وه‌ش باسكردنی ڕاستی بۆچوونی خه‌واریجه‌كانه‌ نه‌ك بۆچوونی ابن حزم خۆی. ئه‌م شێوازه‌ له‌ تدلیس كردندا عدنان إبراهیم وه‌كو ڕێڕه‌و كاری پێده‌كات و به‌رده‌وام له‌ مه‌ڕ ناشیرینكردنی بۆ مێژووی ئیسلام و له‌كه‌داركردنی كه‌ڵه‌ پیاوانی ئیسلام په‌نا بۆ تدلیس ده‌بات و ده‌ستكاری وته‌ی زانایان ده‌كات ئه‌مه‌ش حاڵی هه‌موو موبته‌دیعێكه‌ خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات. إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی