العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
(من رأيتموه يعتاد المساجد، فاشهدوا له بالإيمان) واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بينى به‌ڕێگه‌ى مزگه‌وته‌وه‌ بوو، شايه‌تى ئيماندارى بۆ بده‌ن.:28
: 767
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:28(من رأيتموه يعتاد المساجد، فاشهدوا له بالإيمان) واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بينى به‌ڕێگه‌ى مزگه‌وته‌وه‌ بوو، شايه‌تى ئيماندارى بۆ بده‌ن. الشيخ الألباني له‌ كتيبى ضعيف ابن ماجه ( 154 ) هه‌روه‌ها له‌ كتێبى ضعيف الترغيب والترهيب ( 203 ) و، له‌ كتێبى ضعيف الجامع ( 509 ) و، كتێبى ضعيف الترمذي ( 3093 ) له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌ ضعيف حوكمى له‌سه‌ر كردووه‌. كێشه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ كه‌سێكه‌ ناوى (دراج بن سمعان أبو السمح القرشي) بۆيه‌ علاء الدين مغلطاي : فه‌رموويه‌تى" هذا حديث ضعيف الإسناد " الذهبي فه‌رموويه‌تى : " دراج كثير المناكير ". هه‌روه‌ها له‌ فه‌تواى اللجنة الدائمة (4/444) ، و ابن عثيمين له‌ "شرح رياض الصالحين" وه‌كو محمد صالح المنجد ده‌ڵێت، به‌ ضعيف حوكميان داوه‌. شايه‌نى باسه‌ جگه‌ له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌، مه‌تنه‌كه‌شى ته‌واو نييه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڕێگاى مزگه‌وته‌وه‌ بوو مه‌رج نييه‌ ئيماندار بێت، ئه‌گه‌رچى وه‌كو به‌ڵگه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى و قه‌رائينى خۆى نيشانه‌يه‌كى باشه‌. وه‌كو ابن رجب الحنبلي ده‌فه‌رموێت شايه‌تى ئيمانى بۆ نادرێت ته‌نها شايه‌تى ئيسلامى بۆ ده‌درێت ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى زاناتره‌ پێى. حسان برهان الدين 10- شعبان-1438 2017-5-6 سلێمانى