العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (١٩) عدنان إبراهيم: (داروين) به‌هه‌شتييه‌ و عائيشه‌ له‌وانه‌يه‌ بچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌!
: 414
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (١٩) عدنان إبراهيم: (داروين) به‌هه‌شتييه‌ و عائيشه‌ له‌وانه‌يه‌ بچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌! عدنان إبراهيم ده‌رباره‌ى داروين كه‌ باوكى بێ باوه‌ڕانى جيهان داده‌نرێت ، ده‌ڵێت: هه‌ميشه‌ داواى ڕه‌حمه‌تى بۆ ده‌كه‌م و إن شاء الله ئه‌هلى به‌هه‌شته‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌وڵى خۆيدا و بۆى ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌كه‌ خوا بوونى هه‌يه‌، خوايش ئه‌زانێت ئه‌و هه‌وڵى خۆى داوه‌ و بۆى جێگير نه‌بووه‌ كه‌ خوا بوونى هه‌يه‌، بۆيه‌ إن شاء الله ئۆمێد ئه‌كه‌م به‌هه‌شتيي بێت! به‌ڵام له‌ جێگه‌يه‌كى تر، كه‌ دێته‌ سه‌ر باسى دايكى ئيمانداران عائيشه‌ ڕه‌زاى خواى لێبێت، به‌ ئه‌وپه‌ڕى سوكايه‌تى و بێ شه‌رمى ئه‌ڵێت : هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى يه‌كسه‌ر ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دايكى ئيماندارانه‌ و خێزانى پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم، له‌وانه‌يه‌ له‌ دۆزه‌خدا سزا بدرێت، دواجار وه‌كو هه‌ر ئيماندارێك ئه‌ويش بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. له‌ كۆتاييشدا موعاييه‌ و هه‌ندێ هاوه‌ڵى تر ڕه‌زاى خوايان لێبێت به‌ تاغوت وبه‌ موجريم ناويان ده‌بات و له‌ گه‌ڵ به‌كارهێنانى هه‌ندێ جنێوى بازاڕى به‌رانبه ريان!...جا وه‌ره‌ كه‌سێك شوێنكه‌وتووى ئه‌و عدنان إبراهيم ه‌ بێت چى پێناسه‌يه‌ك هه‌ڵده‌گرێت. إحسان برهان الدين 2017-2-18 سلێمانى