/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره/

هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره: (٢)
: 599
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره: (٢)
لە کاتێکدا كه‌سانێكی به‌رچاو له سەرکردە ئیسلامییەکان، لە قسەو وتارەکانیاندا ئەوەت بۆ دەردەکەوێت و وا تێدەگەی، کە کێشەیان لە گەڵ عەلمانی وقەومی ومارکسیەکاندا کێشەی بیروباوەڕ ومەنھەجە، چونکە ئەوان ئیسلامیان وەکو ڕێباز وبه‌رنامه‌ی ژیان بەلاوە قبوڵ نییه و به پاشماوه‌ی سه‌ده تاریكه‌كانی ئه‌زانن، ئیتر با ھەزار جار باسی چاکسازیش بکەن، کەچی ھەر ئه‌و سه‌ركرده‌و بانگخواز وكه‌سایه‌تییه بێ لایه‌نانه، بە زۆر وات لێ دەکەن بڵێیت کێشەکەیان له گه‌ل ئه‌واندا_ زیاتر _ کێشەیەکی تەکنیکی و ھونەرییە، بەڵکو جاروبار تووشی شۆکت دەکەن کاتێک نەک ھەر پشتگیری خۆیان بۆ ھەندێک لەوانە بە ڕۆژی ڕوناک نیشان ئەدەن و دووپات ئه‌كه‌نه‌وه، بەڵکو خەریکە دەبنە ڕاوێژکاریش بۆیان به (ئێمه ئێمه) قسە دەکەن و بە نەبرەیەکی یەکجار دڵسۆزانە مەشورەتیان پێشکەش ئەکەن به‌ڵكو هه‌ندێ جار له دڵسۆزیدا قوڕگیان پڕ ده‌بێت له گریان و غه‌م و ناسۆری خۆیان پێ ناشرێته‌وه له كاتی پرسه‌و ل دونیا ده‌رچوونی كه‌سێك له‌وان! ئەی ئەو جۆرە کەسانەی كه غه‌مبارم بۆ حاڵتان:
ئەو تێکەڵ و پێکەڵ کردنە ڕای خۆتانە و ئێوەش وەکو خۆتان ئازادن، به‌ڵام زەحمەت نەبێت ڕای قورئان لە سەر ئەو باسە چۆنە؟ ئەی لە سوننەتدا لەو بارەوە چ باسە، ئەی فەتوای زانایانی ئیسلام لەو بارەوە چییه؟
بەڕاستی لەم سەردەمە دەست گرتن بە دینەوە گەلێک قورس و دژوار بووە.
إحسان برهان ا‌لدین
٢٦_١١_٢٠١٧
240511032606.jpg)
2024-02-05

2024-03-08

2023-11-22
240326060250.jpg)
2018-04-20

2023-10-28

2024-04-15