العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٤- عودة الحجاب
: 495
2018-04-11
ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسينى (محمد إسماعيل المقدم) ه‌، پزيشك وزانايه‌كى ميسرييه‌، له‌ ساڵى 1952ز له‌دايكبووه‌، كتێب و وانه‌ى ده‌نگى زۆرى هه‌يه‌. كتێبى (عودة الحجاب) كتێبێكى به‌ ناوبانگه‌ و بريتييه‌ له‌ سێ به‌رگ، به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى باس له‌ مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى دژايه‌تى سه‌رپۆش ده‌كات و، ژياننامه‌ى سه‌رانى ئه‌و بانگه‌شه‌يه‌ ئاشكرا ده‌كات، كتێبه‌كه‌ زانيارييه‌كى زۆرى له‌ خۆ گرتووه‌، خاڵى هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ر سي سێ به‌رگى كتێبه‌كه‌، پرسى ئازادكردنى ئافره‌ته‌ له‌ سنووره‌كانى ئيسلام و باسى ئافره‌ت ده‌كات له‌ ڕوانگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و ڕۆشنبيرى و شه‌رعى و سياسييه‌وه‌. له‌ به‌رگى يه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر باس له‌ پرسى ئازادى ئافره‌تان ده‌كات وهه‌ڵوێستى ئيسلام ڕوون ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌رانى ئه‌و بانگه‌شه‌يه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ركى موسوڵمانان له‌و باره‌وه‌، پاشان باسێكى جه‌نگى سه‌رپۆش ل توركيا و له‌ ميسر ده‌كات ، به‌ هه‌ندێ مژده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رپۆش كۆتايى به‌و به‌شه‌ ده‌هێنيت. له‌ به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر به‌ باسى غه‌ريبى ئيسلام له‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌ست پيده‌كات و هانى موسوڵمانان ده‌دات به‌سه‌ر ئارام گرتن، ئينجا باسى ڕۆڵى له‌ خشته‌چوونى ئافره‌تان ده‌كات له‌ هاتنى سزاى خوايى، هه‌روه‌ها باس سووكايه‌تى شارستانييه‌كان به‌ ئافره‌ت ده‌كات ، له‌لاى ئيغريق و ڕۆمان و عه‌ره‌بى سه‌رده‌مى نه‌فامى وئينجا باس له‌ هه‌ڵاتى خۆرى ئيسلام ده‌كات، دواتر به‌ دوورو درێژى باسى ڕۆڵى ئافره‌ت له‌ مێژووى ئيسلام ده‌كات، ناوى زۆر ئافره‌تى ديار له‌ مێژووى ئيسلام ده‌خاته‌ ڕوو. له‌ به‌شى سێيه‌م باسى چاكييه‌كانى سه‌رپۆش ده‌كات و به‌رپه‌رچى ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ سفور و خۆده‌رخستنى ئافره‌تيان پێ درووسته‌، له‌م به‌شه‌ى كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر ده‌چێته‌ ورده‌كارى بابه‌ته‌ فيقهييه‌كانه‌وه‌، وشه‌ى حجاب و مێژووى و باشييه‌كانى و مه‌رجه‌كانى ده‌خاته‌ ڕوو و ڕه‌خنه‌ش له‌ واقيعى حجاب له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌گرێت. له‌ هه‌موو ئه‌م باسانه‌شدا نووسه‌ر قسه‌كانى خۆى به‌ ئايه‌ت و فه‌رمووده‌و وته‌ى زانايان به‌ هێز ده‌كات. نووسه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ بير ناكات ڕه‌ددى هه‌ندێ شوبهه‌و گومان ده‌رباره‌ى سه‌رپۆش بداته‌وه‌و، له‌ كۆتاييدا باسێك له‌ مه‌سه‌له‌ى حجاب و نقاب ده‌كات. ئه‌م كتيبه‌ شايانى ئه‌وه‌يه‌ هه‌موو كتێبخانه‌يه‌ك نوسخه‌يه‌كى تيدا بيت و هه‌موو خوشكێكى موسوڵمانيش پێويستى به‌ خوێندنه‌وه‌ى هه‌يه‌، گه‌نجينه‌يه‌كه‌ له‌ زانست و ڕوناكبيرى، پڕه‌ له‌ زانيارى گرنگ و به‌سوود، بوێره‌ له‌ خستنه‌ ڕووى باسه‌كاندا به‌ ڕوونى و به‌ جوانى، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى زانستيانه‌ى شه‌رعى مێژوويى نايابه‌. كتێبه‌كه‌ دوو چاپى به‌ ناوبانگى هه‌يه‌ هه‌ردوكيان دار طيبة كردوويه‌تى، به‌ڵام يه‌كێكيان ته‌جليدى به‌يروت و ئه‌وى تريان ته‌جليدى مصر، چاپى تريشى هه‌يه‌،هه‌روه‌ها له‌ تۆڕى ئێنته‌رنێت و له‌ المكتبة الشاملة ش هه‌يه‌ .