#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:12 ده‌رخستنى فه‌رمووده‌ى بێ بنه‌ما سه‌رخستنى سوننه‌ته ده‌رخستنى فه‌رمووده‌ى لاوازوههڵبهستراو كه خه‌ڵكى به (صحيح) ى ئه‌زانن، سه‌رخستنه بۆ سوننه‌ت وپاككردنهوهيهتى له هه‌واڵى ناجێگير و دور له ڕاستى، هه‌روه‌ها ڕێكردن و به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر ڕێبازى فه‌رمووده‌ناسان و زانايانى ئه‌هلى سوننه‌ت، چونكه ئه‌وان هه‌رگيز له گه‌ڵ قورئانى پيرۆزدا پشتيان به غه‌يرى فه‌رمووده‌ى صحيح نه‌به‌ستووه، هيچ پێويستێيهكمان به فه‌رمووده‌ى لاواز و بێ بنه‌ما نييه ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش كه پێى ده‌وترێت (فضائل الاعمال)، چونكه له كاتێكدا هه‌زاران فه‌رمووده‌ى ڕاست ودرووستمان هه‌يه له شه‌ش كتيبه صه‌حيحه‌كان و كتێبه‌كانى تر‌ى فه‌رمووده، كارێكى نه‌شياو و ناپه‌سه‌نده په‌نا ببهينه به‌ر فهرموودهيهك كه له زنجيره‌ى سهنهدهكهيدا كه‌سێكى متمانه پێنه‌كراو، يان لاواز بوونى هه‌يه. ئينجا پێويسته ئه‌وه‌ش بزانرێ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر فهرموودهيهك كه بزانرێت بێبنهمايه، يان ڕاست نييه تاوانێكى گه‌وره‌يه، له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا كه پێشه‌وا موسليم ده‌يگێڕێته‌وه هاتووه: ( مَـنْ حـدّث عني بحديث يُرى أنه كذب فهو أحــد الكاذبين .) واته: هه‌ركێ فهرموودهيهكم لێ بگێرێته‌وه و بزانێت يان وا بزانێت كه راست نييه، ئه‌و كه‌سه‌ش دهبيته يهكيك له دوو درۆزنه‌كان. عبد الله بن مبارك فه‌رموويه‌تى : "في صحيح الحديث شغل عن سقيمه" واته: به بوونى فه‌رمووده‌ى صحيح كارێكت به فه‌رمووده‌ى نادرووست نامێنيت. بۆيه داواكارم كه‌س وا نه‌زانيت له‌م كاته‌دا ئه‌م باسانه گرنگ نين، يان كاتى نييه و، له‌وه دڵنيا بێت كه بڵاوبوونه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى (ضعيف) و (موضوع ) له نێو موسوڵماناندا زيانێكى گه‌وره به ديندارييان دهگهيهنيت و ئه‌وه هۆكارێكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى بيدعه‌و ئه‌فسانه و دوور كه‌وتنه‌وه له سوننه‌تى پاك و پاراوى پيغهمبهر صلى الله عليه وسلم. إحسان برهان الدين 13- شعبان-1438 2017-5-9 سلێمانى