العربیة
/هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی جومعە/
بيدعه‌كانى جومعه: 10سوننه‌تى پێش نوێژى هه‌ينى بيدعه‌يه‌
: 1518
2018-04-07

#بيدعه‌كانى_جومعه:  10سوننه‌تى پێش نوێژى هه‌ينى بيدعه‌يه‌ جێگير نه‌بووه‌ له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵاندا ڕه‌زاى خوايان لێبێت كه‌ پيش نوێژى جومعه‌ نوێژى سوننه‌ت بووبێت، بۆيه‌ (الحافظ العراقي) فه‌رموويه‌تى : (لم ينقل عن النبي أنه كان يصلي قبل الجمعة لأنه كان يخرج إليها فيؤذن بين يديه ثم يخطب).واته‌: كه‌س ئه‌وه‌ى له‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ى نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێش نوێژى جومعه‌ نوێژى كربێت، چونكه‌ كه‌ ده‌رده‌چوو له‌به‌رده‌ستيدا بانگ ده‌درا وده‌ستى به‌ وتار ده‌كرد. هه‌ر خودى العراقي له‌ كتێبى طرح التثريب له‌ (أبو شامة) گێڕاوێتيه‌وه‌ كه‌ ئه‌و نوێژه‌ى پێى ده‌وترێت سوننه‌تى پێش جومعه‌ بيدعه‌يه‌ و بنه‌مايه‌كى له‌ سوننه‌تدا نييه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌و باره‌وه‌ ( ابن تيمية) فه‌رموويه‌تى: (المأثور عن الصحابة أنهم كانوا إذا أتوا المسجد يوم الجمعة يصلون من حين يدخلون ما تيسر فمنهم من يصلي عشر ركعات ومنهم من يصلي اثنتي عشرة ركعة ومنهم من يصلي ثمان ركعات ومنهم من يصلي أقل من ذلك، ولهذا كان جماهير الأئمة متفقين على أنه ليس قبل الجمعة سنة مؤقتة بوقت، مقدرة بعدد، لأن ذلك إنما يثبت بقول النبي أو فعله وهو لم يسن في ذلك شيئاً لا بقوله ولا فعله وهذا مذهب مالك والشافعي وأكثر أصحابه وهو المشهور من مذهب أحمد) پوخته‌ى قسه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ جومهورى زانايان له‌سه‌ر ئه‌و يه‌ك ده‌نگن كه‌ سوننه‌تێكى ديارى كراو به‌ كات و ژماره‌ بوونى نييه‌. به‌ڵام حه‌نه‌فييه‌كان و هه‌ندێ له‌ شافيعييه‌كان به‌ پێى هه‌ندێ به‌ڵگه‌ى گشتى نه‌ك تايبه‌ت به‌و باسه‌وه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن زانايان وه‌ڵام دراونه‌ته‌و وه‌كو (بين كل أذانين صلاة) و شتى گشتى له‌و جۆره‌، وتوويانه‌ پێش نوێژى جومعه‌ دوو ڕكات يان چوار ركات سوننه‌ت هه‌يه‌، به‌ڵام قسه‌كه‌يان له‌ ڕووى به‌ڵگه‌ى زانستييه‌وه‌ لاوازه‌ و هه‌ندێ له‌ زانا دێرينه‌كان و هاوچه‌رخه‌كانيش له‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ وردى به‌رپه‌رچى ئه‌و گومانانه‌ى ئه‌وانيان داوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌يان ڕوون كردووه‌ته‌و كه‌ درووست نييه‌ پێش نوێژ و خوتبه‌ى جومعه‌ نوێژێك بكرێت به‌ ناوى نوێژى سوننه‌تى پێش جومعه‌. شاراوه‌ نييه‌ لاى ئه‌وانه‌ى ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌ن ناكۆكييه‌ك هه‌يه‌ له‌م باره‌وه‌، ئه‌وانه‌ى كه‌ زۆر داكۆكى له‌سه‌ر سوننه‌تى جومعه‌ى قه‌بلى ئه‌كه‌ن زياتر سۆفيييه‌كان و حه‌نه‌فى مه‌زهه‌به‌كان و هه‌ندێكيش له‌ شافيعييه‌كانن، به‌ڵام به‌ڵگه‌يان به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك به‌ ده‌سته‌وه‌ نييه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوايه‌ باسه‌كه‌ له‌و سنووره‌ى بۆم ديارى كردووه‌ تێده‌په‌رى به‌ شيكراوه‌يى به‌ڵگه‌كان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌يانم له‌قسه‌ى زانايان ده‌خسته‌ ڕوو. إحسان برهان الدين 2017-7-13 سلێمانى