العربیة
/هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی جومعە/
بيدعه‌كانى_جومعه:16 كۆتايى سه‌رچاوه‌كانى زنجيره‌ى بيدعه‌كانى جومعه‌
: 847
2018-04-09

#بيدعه‌كانى_جومعه: كۆتايى سه‌رچاوه‌كانى زنجيره‌ى بيدعه‌كانى جومعه‌ له‌ درێژايى پانزه‌ ئه‌ڵقه‌ى ڕابووردوو، باسم له‌ كۆمه‌ڵه‌ بيدعه‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچييه‌كى نوێژخوێنان و وتاربێژان كرد له‌ ڕۆژى هه‌ينيدا، هه‌موويشى له‌ ڕۆناكى قسه‌ى زاناياندا بوو و هيچم بێگومان له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌وتووه‌، ئه‌وه‌شى خيلافى تێدا بووه‌، زۆر جار خيلافه‌كه‌ موعته‌به‌ر نه‌بووه‌ و به‌ڵگه‌ى هه‌ڵه‌بوونى ئه‌و عيباده‌ته‌ به‌ هيز و ئاشكراتر بووه‌ له‌وه‌ى كه‌ بنچينه‌يه‌كى ڕاست و درووستى هه‌بووبێت. سه‌ره‌تا به‌ نياز بووم ته‌نها باس له‌و بيدعانه‌ بكه‌م كه‌ له‌ ڕۆژى هه‌ينى له‌ مزگه‌وت و ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وتدا ئه‌نجام ئه‌درێن، به‌ڵام دواتر باسه‌كه‌ له‌وه‌ فرانتر بوو بۆ ده‌ست نيشان كردنى هه‌ندێ هه‌ڵه‌ و سه‌رپێچى كه‌ مه‌رج نييه‌ هه‌موويان زاراوه‌ى بيدعه‌يان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زنجيره‌كه‌ بڵاو بوويه‌وه‌ ناونيشانه‌كه‌م نه‌گۆڕىو هه‌ر وه‌كو خۆى هێشتمه‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵمدا زاراوه‌كان له‌يه‌كتر جيا بكه‌مه‌وه‌ ، به‌ڵكو زنجيره‌كه‌ هه‌ندێ بابه‌تى په‌يوه‌نديدارى تريشى له‌ خۆ گرت وه‌كو شێوازى خوتبه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وشتى له‌و جۆره‌. شايانى باسه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌به‌ستم بوو له‌و زنجيره‌ باسم نه‌كرد و ته‌نها باسى هه‌ندێ بيدعه‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى دياروئاشكرام كرد كه‌ به‌ تێبينى و خوێندنه‌وه‌ى خۆم فريايان كه‌وتم،‌ كه‌ زياتر بريتيبوون له‌وانه‌ى موسوڵمانان له‌گه‌ڵيدا ڕاهاتوون و له‌ ڕاستيدا نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌ى شه‌رعى له‌سه‌ر نييه‌ به‌ڵكو جارى وا هه‌يه‌ پێچه‌وانه‌كه‌شيان ڕاسته‌. له‌و زنجيره‌ نووسينه‌ جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى زۆرى خۆم به‌ بێ ديارى كردن له‌و باره‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌يه‌كى دياريكراو و ڕاسته‌وخۆ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌، له‌ ديارترينيان: 1- بدع وأخطاء ترتكب يوم الجمعة/ الشيخ محمد ناصرالدين الألباني. 2- الإبداع في مضار الإبتداع/ الشيخ علي محفوظ. 3- أحكام الجمعة وبدعها / الشيخ يحيى الحجوري. 4- أخطاء المصلين/ الشيخ مشهور حسن. 5- ضعف حديث فضل الموت يوم الجمعة/ ا.د سعد بن عبد الله الحميد. 6- رسالة البدعة في صلاة الظهر بعد الجمعة/ للشيخ مصطفى الغلاييني. 7- صفات الخطيب والخطبة يوم الجمعة/ جمال أبو جواد. 8- السنن والمبتدعات/ الشيخ محمد عبد السلام خضر. له‌گه‌ڵ چه‌ندين سه‌رچاوه‌ى تر به‌ تايبه‌تى سه باره ت به زانينى پله‌ى فه‌رمووده‌كان و حوكمى فه‌رمووده‌ناسان له‌سه‌ريان. إحسان برهان الدين 2017-7-23 سلێمانى