/شەرحی (أصول السنة) ی پێشەوا أحمد بن حنبل/
به‌شی 3
: 310
2023-05-04
#شەرحی_أصول_السنة_ی_پێشەوا_أحمد_بن_حنبل:
به‌شی 3:
ئه‌م كتێبه‌ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌رچی كورته و پوخته‌یه ، به‌ڵام بنچینه‌و بنه‌ماو بناغه‌یه‌یه‌كه كه شته‌كانی تری له‌سه‌ر بونیات ده‌نرێت ، باس و شیكرنه‌وه‌و شه‌رحی زۆر هه‌ڵده‌گریت ، بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌نها شه‌ره‌فی ناساندنی و ڕوونكردنه‌وه‌ی واتاكانیمان له‌م قۆناغه‌داهه‌بێت ئه‌وه‌مان به‌سه ، كتێبه كه شه‌رحی زۆری له‌سه‌ره له كۆن و نوێ‌دا ، به نووسین و به ده‌نگیش زۆر له زانا هاوچه‌رخه‌كان شه‌رحیان كردووه ، به‌ڵام من لێره‌دا وه‌كو وتم گرنگی به شەرح و روونكردوه‌یه‌كی خێرا ده‌ده‌م به واتاكانی وه‌كو خزمه‌تیك بۆ یه‌كێك له كتێبه گرنگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت :
ئه‌حمه‌د ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له سه‌ره‌تای كتیبه‌كه‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: (أصول السنة عندنا :التمسك بما كان عليه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ، والإقتداء به‌م ، وترك البدع ، وكل بدعة فهي ضلالة ، وترك الخصومات ، والجلوس مع أصحاب الأهواء ، وترك المراء والجدال والخصومات في الدين ) واته: بنچینه‌و بنه‌ماكانی سوننه‌ت له لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بریتین له ده‌ستگرتن و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كار كردن به‌وه‌ی كه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ری بوونه له هه‌موو بواره‌كانی عیباده‌ت و دینداریدا ،به تایبه‌تی له پرس و باسه‌كانی عه‌قیده ، ئه‌وان پێشه‌نگ و پێشه‌وای ئێمه‌ن و به گشتیی ئیسلام و ئیسلامه‌تی له‌وانه‌وه پێویسته فێر ببین ، به‌مه‌ش ئه‌هلی سوننه‌ت له ئه‌هلی بیده‌ع جیا ئه‌بنه‌وه كه ئه‌وان ئه‌م پێوه‌ره زۆر گرنگ نییه به لایانه‌وه ، زۆر به ئاسانی به عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی خۆیان قسه‌و تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و قسه‌و بۆچوونی خۆیان پێشده‌خه‌ن و ده‌قه‌كانی پێ شه‌رح ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی زۆر پڕ له مه‌ترسی و زیانه كه دین له هاوه‌ڵان وه‌رنه‌گریت كه ئه‌وان وابه‌سته‌ی رسول الله بوون صلی الله علیه وسلم و ئاماده‌ی دابه‌زینی وه‌حی بوون و له پێناو دینی الله گیان و ماڵیان كرد به قوربانی و الله عزوجل عزوجل لێیان ڕازی بووه‌و ستایشی كردووهن.
اصول كۆیە و تاكەكەی أصل ە، واتە ئەو بنچینەی كە جگە لە خۆی لەسەر بونیات دەنرێت، ئەو بنچینەش كە سوننەتەكانی لەسەر بونیات دەنرێت، بریتییە لە دەستگرتن بەوەی كە هاوەڵانی لەسەر بوون و شوێنكەوتنیان ودووركەوتنەوە لە عەموو جۆرە بیدعەیەك لە دیندا، واتە ئیمام ئەحمەد بەرەحمەت بێت دەیەویت بڵێت: ئێمەی ئەهلی سوننەت، بنچینەو بنەماكانی سوننەت لەلامان ئەوەیە دەست بەوە بگرین كە هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ی لەسەر بوون وشوێنكەوتووی ئەوان بین و لە بیدعەكردن لە دیندا بەدوور بین.
هاوەڵانیش الله لە هەموویان ڕازی بێت چاكترین كەسن، هەرگیز كەسانی وەكو ئەوان دووبارە نابێتەوە، پێناسەی هاوەڵیش ئەوەیە ئەو كەسە چاوی بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كەوتبێت و بە ئیمانداری بەدیداری گەیشتبێت و لەسەر ئیسلام و موسوڵمانێتیش وەفاتی كردبێت. ئەو تایبەتمەندی و پلەو پایەش كە هاوەڵان هەیانە هیچ كەسێكی تر نە لە تابیعین نە كەسی تر نییەتی، هاوەڵانیش هەموویان سەرڕاست و دادگەرن، كاتێكیش كە هەندێ ویستیان بەراوردێك لە نێوان معاویة الله لێی ڕازی بێت و عمر بن عبدالعزیز بەڕەحمەت بێت ئەنجام بدەن، هەندێ لە ئەهلی عیلم وتیان: ئەو تۆزەی چووەتە لووتی موعاویەی كوری ئەبو سوفیان لە كاتی جیهاد كردنی لە پێغەمبەردا صلی الله علیه و سلم لە عومەری كوڕی عیدالعزیز باشترە سەرەڕای دادگەری عیبادەت و زوهدی و ئەو كەلە پیاوەی ئیسلام.
سوننەت دژ‌و پێچەوانەی بیدعەیە، بیدعەش داهێنانە لە دیندا، وەكو پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه، فهو ردٌّ)؛ رواه البخاري ومسلمٌ، وفي روايةٍ لمسلمٍ: ((من عمل عملًا ليس عليه أمرنا، فهو ردٌّ).
هەروەها سوننەت بریتییە لەوەی جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم، چی قول بێت واتە گوفتار یان عمل بیت واتە كردار، یان تقریر بێت واتە كارێك لەبەردەمیدا ئەنجام درابێت و ئەویش لێی بێ دەنگ بووبێت.
(والإقتداء به‌م) واته: واته پێویستیی شوێنكه‌وتن و شوینپێ هه‌ڵگرتنیان ، وه‌كو پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (فإنه من یعش منكم فسیرى اختلافا كثیرا ،ً فعلیكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدین المھدیین) رواه الترمذي وقال حدیث حسن صحیح.هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی الفرقة الناجیة كه تێیدا حه‌ق و ڕاستی له پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵاندا دیاری كراوه.
ابن مسعود ڕه‌حمه‌تی الله ی لێبێت فه‌رموویه‌تی: (من كان منكم متأسیاً فلیتأس بأصحاب محمد صلى الله علیه وسلم، فإنھم كانوا أبر ھذه الأمة قلوباً، وأعمقھا علماً، وأقلھا تكلفاً، وأقومھا ھدياً، وأحسنھا حالاً، قوماً اختارھم الله لصحبة نبیه صلى الله علیه وسلمن وإقامة دينه، فاعرفوا لھم فضلھم، واتبعوھم في آثارھم، فإنھم كانوا على الھدى المستقیم).واته: هه‌ركه‌سێك ئه‌یه‌ویت كه‌سێك بكاته پێشه‌نگی خۆی با هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بكاته پێشه‌نگی خۆی ، چونكه ئه‌وان له هه‌موو ئوممه‌ت دڵیان پاكتر بوو ، زانستیان زۆرتر بوو ، به بێ خۆتێكدان و زۆر له خۆ كردن ، به چاكترین شێوه له‌سه‌ر ڕێگای ڕایت بوون ،ئه‌وانه كه‌سانیك بوون خوای گه‌وره بۆ هاوه‌ڵێتی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و به‌رپاكردنی دینه‌كه‌ی هه‌ڵیبژاردن ، بۆیه به فه‌زل و چاكه‌یان بزانن و له قسه‌و فه‌رمایشته‌كانیان شوێنكه‌وتوویان بن ، چونكه به ڕاستی ئه‌وانه له سه‌ر ڕێگای ڕاست بوون.بڕوانه:جامع بیان العلم / 1810.
به‌رده‌وام ده‌بین ان شا‌ء الله هه‌ر جارێك له سه‌ر یه‌كیك له‌و بنه‌مایانه‌ی له كتێبه‌كه‌دا باسكراوه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین ان شا‌ء الله.
2023-10-28
2023-02-19
2024-03-26
2021-10-18
2018-04-12