له ساڵی 18888ز له میسر له دایكبووه ،هه‌ر له مناڵییه‌وه قورئانی له‌به‌ر كرد و بڕوانامه‌ی (العالِمیة)ی له ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ستهێنا و ،دواتر بۆ خوێندن چووه زانكۆی ئۆكسفۆرد له بریتانیا و له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر به دادوه‌ر دامه‌زرا. به‌وه ئه‌ناسرێت كه نووسه‌ری كتێبی (الإسلام وأصول الحكم)ه كه پاش یه‌ك ساڵ له ڕوخانی خیلافه‌تی ئیسلامی چاپی كرد و ئیدى له‌و كاته‌وه تاكو ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆمان هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، له‌و كتێبه‌یدا به‌كورتی ده‌ڵێت: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئیسلامدا ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌بێت ،سیاسه‌تیش پێویسته له دین جیابكرێته‌وه‌و دوور بخرێته‌وه ، خیلافه‌تیش به درێژایی مێژوو له خراپه زیاتر هیچ چاكه‌یه‌كی نه‌بووه ، ئه‌م كتێبه: به یه‌كه‌مین كتێب داده‌نرێت كه هه‌وڵیداوه بیرۆكه‌ی عه‌لمانیه‌ت بخاته نێو شه‌رعی ئیسلامه‌وه و ویستوویه‌تی بڵێت جێگای ئیسلام ته‌نها مزگه‌وته‌و هه‌ندێ بواری كه‌سێتی وڕوحی ده‌گرێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای به‌ڕێوبردنی كاروباری سیاسی ودونیایی خه‌ڵكی نییه و خه‌ڵكی خۆیان سه‌رپشكن به چی شێواز و سيستمێك ژیانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به كورتی كتێبه‌كه هه‌وڵێكی سه‌رنه‌گرتوو بوو بۆ به عه‌لمانی كردنی ئیسلام ، - یان به بۆچوونی هه‌ندێك -بۆ به‌ئیسلام كردنی عه‌لمانییه‌ت ، له لایه‌نی ئه‌زهه‌ره‌وه سه‌ره‌تا به‌رپه‌رچ درایه‌وه‌و نووسه‌ره‌كه‌شی له ئه‌زهه‌ر ده‌ركرا ، دواتر زۆرێك له زانایان بۆ ڕه‌ددانه‌وه‌ی كتێبی تایبه‌تیان نووسی ، بۆ نموونه:(نقض الإسلام وأصول الحكم)ی محمد الخضر حسین ،(حقيقة الإسلام وأصول الحكم) ی محمد بخیت المطیعي ، هه‌وروه‌ها محمد قطب و محمد الغزالي و زۆرێكی تر له زانایان به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه. (علي عبدالرازق) له ساڵی 1966 له میسر كۆچی دوایی كردووه. بڕوانه: سایتی ویكبیدیا ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد