#مه‌رجه‌كانى لا إله_إلا الله: لا إله إلا الله، بنه‌ما وبناغه‌و درووشمى ئيسلامه، يه‌كه‌م كارى پێغه‌مبه‌رانه سه‌لامى خوايان لێبێت له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌كانيان، هه‌ر وشه‌يه‌ك نييه بوترێت و ته‌واو، زۆرن ئه‌وانه‌ى وا ئه‌زانن ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه بڵێيت ئيتر له دۆزه‌خ ڕزگارت ده‌بێت و چوونه به‌هه‌شت مسۆگه رده‌كه‌يت، ئه‌و قسه‌ش ڕاسته به‌ڵام وه‌كو زانايان فه‌رموويانه: چه‌ند مه‌رجێكى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رگيرێت و ببێته مايه‌ى سه‌رفرازى دونيا و دوا رۆژ و ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگار،، زاناى به‌ڕێز الحافظ الحكمى ئه‌و مه‌رجانه‌ى به شيعر هۆنيوه‌ته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: العلم واليقين والقبـــــول ***** والانقيـاد فادر ما أقول والصـدق والإخلاص والمحبة ***** وفقك الله لما أحبــــه له چه‌ند كورته باسێكدا ئه‌و مه‌رجانه به كورتى و به كوردى باس ده‌كه‌م ان شا‌ء الله. إحسان برهان الدين