#بيدعه‌كانى_جومعه 14پيرۆزبايى هاتنى جومعه له كردارى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵاندا ڕه‌زاى خوايان لێبێت جێ‌گير نه‌بووه به هيچ شێوه‌يه‌ك كه پيرۆزبايى هاتنى ڕۆژى هه‌ينييان له يه‌كتر كردبێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى بڵێن: ڕۆژى هه‌ينيت پيرۆز بێت (جمعة مباركة) يان هه‌ر ده‌سته‌واژه‌يه‌كى تر له‌و شێوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌يه‌ك له صحيح ى موسليمداهاتووه‌و له فه‌رمووده‌يه‌كى حه‌سه‌نيشدا كه ابن ماجه (1098) ڕيوايه‌تى كردووه‌و ئه‌لبانى به حه‌سه‌نى زانيوه هاتووه كه جومعه جه‌ژنه: (إِنَّ هَذَا يَوْمُ عِيدٍ جَعَلَهُ اللَّهُ لِلْمُسْلِمِينَ ، فَمَنْ جَاءَ إِلَى الْجُمُعَةِ فَلْيَغْتَسِلْ ، وَإِنْ كَانَ طِيبٌ فَلْيَمَسَّ مِنْهُ ، وَعَلَيْكُمْ بِالسِّوَاكِ) به‌ڵام وه‌كو وتم جێ‌گير نه‌بووه له كردارى سه‌له‌فدا پيرۆزباييان كردبێت به هانى جومعه، بۆيه نه‌كردنى باشتره و له پێكانى سوننه‌ته‌وه نزيكتره. ئه‌وانه‌ش له هاوچه‌رخه‌كاندا ڕێگه‌يان داوه به‌پيرۆزبايى وه‌كو خالد المصلح و هه‌ندێ موفتى گه‌نجى تر، له بابى ئه‌وه‌ى كه پيرۆزبايى په‌يوه‌ندى به دينه‌وه نييه‌و پرسێكى دونياييه وعاده‌نه، وتوويانه ده‌توانرێت پيرۆزبايى بكرێت و نه‌كردنيشى باشتره، چونكه له‌ڕاستيدا عاده‌ت نييه‌و عيباده‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ دوعا بۆ كه‌سه‌كه ده‌كه‌يت به هۆكارى هاتنى جومعه‌و ئه‌وه‌ش له فيعلى هاوه‌ڵان و تابيعييه‌كان و دواى ئه‌وانيشدا به هيچ شێوه‌يه‌ك جگير نه‌بووه. شايانى باسه له‌م دواييه‌دا مه‌سه‌له‌ى پيرۆزبايى به هاتنى ڕۆژى هه‌ينى ڕووى له زياد كردن كرد وئه‌ويش به هۆى مۆبايل و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و پێشتر شتى وا نه‌بووه. بۆيه زۆرێك له زانايانى هاوچه‌رخ وه‌كو ده‌سته‌ى گه‌وره زانايانى سعوديه‌و زاناى تر وتوويانه درووست نييه، بۆ نموونه: (وأما التهنئة بيوم الجمعة : فالذي يظهر لنا أنها غير مشروعة ، لأن كون الجمعة عيداً كان معلوماً للصحابة رضي الله عنهم ، وهم أعلم منا بفضيلته ، وكانوا أحرص على تعظيمه والقيام بحقه ، ولم يرد عنهم أنهم كانوا يهنئ بعضهم بعضاً بيوم الجمعة ، والخير كل الخير في اتباعهم رضي الله عنهم . وقد سئل الشيخ صالح بن فوزان الفوزان حفظه الله : ما حكم إرسال رسائل الجوال كل يوم جمعة ، وتختم بكلمة " جمعة مباركة " ؟ .فأجاب : "ما كان السلف يهنئ بعضهم بعضاً يوم الجمعة ، فلا نحدث شيئاً لم يفعلوه" انتهى من أجوبة أسئلة " مجلة الدعوة الإسلامية " . من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نييه ئه‌م مه‌سه‌له‌كه گه‌وره بكه‌مه‌ه و بڵێم هه‌ركێ پيرۆزبايى بكات ناشه‌رعييه‌كى گه‌وره‌ى كردووه، به‌ڵام بێگومان له دينداريدا شوێنكه‌وتن (اتباع) له داهێنان (ابتداع) باشتره، به هێمنى و له‌سه‌ر خۆيى حوكمى ئه‌م پيرۆزباييه بۆ كه‌سه‌كه ڕوون ده‌كرێته‌وه ، به قسه‌ى كردى خێرێكه‌و تووشى هه‌ردوولاتان بووه، ئه‌گه‌ر نا، نابێت له‌سه‌رى گه‌وره‌ى بكه‌يته‌وه، چونكه ئێمه له‌م وڵاته‌ى خۆمان وا فێركراوين كه بيدعه هيچ كێشه‌يه‌كى تێدا نييه ئه‌گه‌ر خۆى له خۆي‌دا كارێكى باش بێت و جارى وا هه‌يه به زمانى حاڵ ئه‌وترێت له سوننه‌تيش باشتره و، ئه‌وه‌ش به ئاسانى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نايه‌ت و كێشه‌ش ئه‌وه‌يه تاكو ئێستا زۆر مامۆستاى ئايينى و خه‌تيبى سه‌ر مينبه‌ر و وتارخوێن و قسه‌زانه‌كانى لاى خۆمان له گه‌ل بيدعه زۆر (متعاطف ) ن و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له گه‌ڵ سوننه‌ت هه‌ستيارن و به توێكڵ و به ڕواڵه‌ت و ناووناتۆره‌ى جياواز ناوى ده‌به‌ن.. هه‌ر بۆيه زۆر له مامۆستايان و خه‌ڵكيش به باسى بيدعه قه‌ڵس ئه‌بن و يه‌كسه‌ر كاردانه‌وه‌ى تونديان له باسه‌كه بۆ درووست ده‌بێت! گرفتى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌يه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هيچ كێشه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى بيدعه نييه و خۆيشيان به‌شدارن له بڵاوكردنه‌وه‌ىيدا، خۆيان له تۆ به شاره‌زا تر ئه‌زانن و له به‌رانبه‌ريشدا تۆ كه بۆ سوننه‌ت بانگيان ئه‌كه‌يت به كه‌سێكى (سطحى) وه‌سف ده‌كه‌ن و خۆيان به كه‌سانى عاقڵ ده‌زانن كه بايه‌خ به كار‌و ئه‌ركى گه‌وره ئه‌ده‌ن و تۆيش خه‌ريكى شتى لاوه‌كيت . پوخته‌ى ئه‌م باسه ئه‌وه‌يه: پيرۆزبايى هاتنى ڕۆژى جومعه بيدعه‌يه‌و درووست نييه، چونكه هه‌زاران جومعه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵان و تابيعى و سه‌ده‌كانى دواى ئه‌واندا هاتووه وتێپه‌ربووه، هه‌رگيز نه‌بيستراوه پيرۆزباييه‌كى له‌و جۆره‌يان له يه‌كتر كردبێت، بۆيه خێر له شوێنكه‌وتندايه‌و شه‌ڕيش له داهێناندايه‌و نه‌كردنى ئه‌و كاره له كردنى زۆر باشتره والله أعلم. إحسان برهان الدين 2017-7-7 سلێمانى