له‌به‌ره‌به‌یانی ئیسلامدا دوو مه‌ترسی ڕوو به رووی مه‌سوڵمانان بویه‌وه: مه‌ترسی خه‌واریج و مه‌ترسی شیعه‌كان ، هه‌ردوو ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش بنه‌مای بیرۆكه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت دامه‌زراند ، چونكه ئاشكرایه كه سوننه‌ت ڕوونكه‌وره‌وه‌و شیكه‌ره‌وه‌ی قورئانه ، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌وه ڕزگاریان بێت ڕێگه‌ی تێكدانی چه‌مكه‌كانی قورئان وئیسلام به گشتی هه‌موار ده‌بێت بۆیان ، دواتر موعته‌زیله سه‌ریان هه‌ڵدا ، ئه‌وانیش دوو به‌ش بوون ، هه‌ندێكیان وتیان فه‌رمووده هه‌مووی درۆیه به‌موته‌واتیریشه‌وه ، هه‌ندێكیشیان وتیان نه‌خێر ته‌نها به فه‌رمووده‌ی ئاحاد كار ناكه‌ین ، چونكه هه‌واڵی ئاحاد مایه‌ی گومانه وگومانیش له‌لای شه‌یتانه‌وه‌یه ! وه‌كو دیاره گومڕاییه‌كه‌ی ئه‌وانیش له ڕازی نه‌بوون به سوننه‌ت ده‌ستی پێكرد! دواتر شیعه‌كان بۆچوونه‌كانی موعته‌زیله‌یان سه‌رتاپا په‌سه‌ند كرد و له‌سه‌ری ڕۆیشتن سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت ، به‌م شێوه‌ش ئه‌م تاقمانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌درۆ خستنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان یه‌كیان گرت سه‌ره‌ڕای ناكۆكی نیوانیان ، دوای سه‌رده‌مانێك ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان وه‌كو كۆڵدزیهه‌ر وئه‌وانی تر و شوێنكه‌وتوانیان له داخ له‌دڵه‌كانی دژ به ئیسلام وه‌كو (طه حسین) و هاوشێوه‌كانی و قادیانی و به‌هائیه‌كان هه‌موویان له‌سه‌ر گومان دروستكردن له‌ده‌وری كتێبه‌كانی بوخاری وموسلیم و سوننه‌ت به گشتی یه‌كیان گرته‌وه و درووست بوون ، به‌كورتی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم: ئه‌مه مێژوو وكه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌وانه‌یه كه فه‌رمووده ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ، واته: زۆربه‌ی ئیسلامیان پێ قه‌بوڵ نییه ، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلێنكردنی گومڕا بچووكه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رانیاندا له‌سه‌ده دێرینه‌كاندا سه‌یرو سته‌م نه‌بێت ودانانی نوقته بێت له‌سه‌ر پیته‌كان . ئاماده‌كردنی/ إحسان برهان ا‌لدین 21-3-2015 سلێمانی