خوێندنی مه‌ئموم بۆ سوره‌تی الفاتحة له نوێژی جه‌ماعه‌تدا؟
له ڕاستیدا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی خیلافییه و زانایان سێ بۆچوونیان له‌سه‌ری هه‌یه به‌ڵام زیاتر دوو بۆچوونیان به‌ناوبانگه وباس ئه‌كرێت:
1- جومهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن مه‌ئموم له نوێژی جه‌ماعه‌تدا ئیتر ئایا نوێژی جه‌هری بێت وه‌كو فه‌جرو مه‌غریب و عیشا، یان سڕی بێت وه‌كو نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر پێویسته و واجبه له‌سه‌ری سوڕه‌تی الفاتحة له نوێژه‌كانیدا بخوێنێته‌وه، چونكه نوێژ به بێ خوێندنه‌وه‌ی سوڕه‌تی الفاتحة درووست نییه و به ئیقتیدا كردن له‌سه‌ر مه‌ئموم ناكه‌وێت، به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه له‌وانه: ( لا صلاة لمن لم يقرأ بفاتحة الكتاب ) رواه البخاري (الأذان/714)، هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی فێری نوێژ كرد له فه‌رمووده‌ی (المسیء في صلاته) فێری كردووه كه سوره‌تی الفاتحة بخوێنێت.
الحافظ ابن حجر له كتێبی فتح الباري دا فه‌رموویه‌تی: " وَقَدْ ثَبَتَ الإِذْنُ بِقِرَاءَةِ الْمَأْمُومِ الْفَاتِحَةَ فِي الْجَهْرِيَّةِ بِغَيْرِ قَيْد , وَذَلِكَ فِيمَا أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيّ فِي " جُزْء الْقِرَاءَة " وَاَلتِّرْمِذِيّ وَابْن حِبَّانَ وَغَيْرُهُمَا مِنْ رِوَايَة مَكْحُول عَنْ مَحْمُود بْن الرَّبِيع عَنْ عُبَادَة " أَنَّ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - ثَقُلَتْ عَلَيْهِ الْقِرَاءَةُ فِي الْفَجْرِ , فَلَمَّا فَرَغَ قَالَ : لَعَلَّكُمْ تَقْرَءُونَ خَلْفَ إِمَامِكُمْ ؟ قُلْنَا : نَعَمْ . قَالَ : فَلَا تَفْعَلُوا إِلا بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ , فَإِنَّهُ لا صَلاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِهَا " ا.هـ . واته: ڕێگه‌دان به خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له‌لایه‌ن مهئموومهوه جێگیر بووه به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێشه‌وایان بوخاری و الترمذي و ابن حبان گێراویانه‌ته‌وه كه جارێكیان پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نوێژی به‌یانیدا نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس بوو فه‌رمووی له‌وانه‌یه ئێوه‌ش له پشت پێشنوێژهكهتانهوه قورئان بخوینن؟ وتیان: به‌ڵێ ده‌یخوێنین، فه‌رمووی: وا مه‌كه‌ن، ته‌نها سوره‌تی الفاتحة نه‌بێت، چونكه هه‌ركێ ئه‌و سوڕه‌ته نه‌خوینیت نوێژه‌كه‌ی ته‌واو نییه یان وه‌كو ئه‌وه‌یه نوێژی نه‌كردبێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده ئه‌هێننه‌وه له سه‌حیحی موسلیم دا، كه ئه‌بو هوره‌یره رضي الله عنه ده‌یگێڕێته‌وه : «مَنْ صَلَّى صَلاَةً لَمْ يَقْرَأْ فِيهَا بِأُمِّ الْقُرْآنِ فَهِيَ خِدَاجٌ» واته هه‌ركێ نوێژێك بكات بێ ئه‌وه‌ی سوڕه‌تی الفاتحة ی تێدا بخوێنیته‌وه نوێژه‌كه‌ی ناته‌واوه.
به‌ڵام هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له كاتی بێ ده‌نگ بوونی ئیمامدا مه‌ئموم فاتیحه بخوێنیت نه‌ك له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌ی ئه‌و.
2- به‌شێكی تر له زانایان وتوویانه خوێندنه‌وه‌ی پێشنوێژ وه‌كو ئه‌وه وایه نوێژخوین سوڕه‌تی فاتیحه‌ی خوێندبێت بۆیه ئیتر پێویست ناكات ئه‌ویش بیخوێنیته‌وه به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه: ( وإذا قُرِئ القرآ‌ن فاستمعوا له وانصتوا لعلكم ترحمون ) الأعراف /204. هه‌ندێ له زانایانی سه‌له‌ف فه‌رموویانه كه ئه‌و ئایه‌ته مه‌به‌ستی نوێژه، هه‌روه‌ها وتوویانه ئیمام قورئان بۆ كێ ئه‌خوێنیت ئه‌گه‌ر مه‌ئمووم گوێبیستی نه‌بیت و ئه‌ویش بۆ خۆی خه‌ریكی قورئان خوێندن بێت، به‌ڵگه‌یه‌كی تریش ئه‌هیننه‌وه كه بریتییه له‌م فه‌رمووده: ( إِنَّمَا جُعِلَ الإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ , فَإِذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا , وَإِذَا قَرَأَ فَأَنْصِتُوا ) واته: ئیمام بۆ ئه‌وه‌یه ببێته پێشه‌نگ جا ئه‌گه‌ر الله أكبر ی كرد ئیوه‌ش وا بكه‌ن و ئه‌گه‌ر قورئانی خویند ئێوه گوێبیستی بن.رواه مسلم (404) والنسائي (921).
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ابن تیمیة به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه كه خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه‌یان له نوێژی جه‌هریدا به واجب زانیوه‌و به‌هه‌ڵه‌ی خستوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام فه‌رمووده‌ی: ( من كان له إمام فقراءة الإمام له قراءة ) كه ئه‌ویش یه‌كێكه له به‌لگه‌كانیان، واته:هه‌ركێ پێشنوێژێكی هه‌بێت خویندنه‌كه‌ی ده‌بێته خویندنه‌وه بۆی. ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه و ابن حجر له فتح الباري (2/285) فه‌رموویه‌تی: " حديث ضعيف عند الحفاظ, وقد استوعب طرقه وعلله الدارقطني وغيره" به هه‌مان شێوه به كتیبی التلخيص الحبیر دا (1/569) فه‌رموویه‌تی:" وله طرق عن جماعة وكلها معلولة."
3- بۆچوونی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه مه‌ئمووم له هیچ حاڵه‌تێكدا نه له نوێژی سڕی و نه له جه‌هری سوڕه‌تی الفاتحة ناخوێنیت چونكه ئیمام له جیاتی ئه‌و ئه‌یخوینیته‌وه و به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه پێشتر باسمان كرد زانایان تضعیف یان كردووه و پشتی پێ نابه‌سترێت.
وه‌كو تێگه‌یشتنی خۆم له ڕۆشنایی قسه‌ی زانایاندا، پێم وایه ئه‌م مه‌سه‌له یه‌كێكه له مه‌سه‌له خیلافییه قوڵه‌كان كه ئاسان نییه یه‌كلا بكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت زانایایه‌كی وه‌كو عبد الحي اللكنوي كتێبێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خیلافه نووسیوه به ناوونیشانی: (إمام الكلام في قراءة الفاتحة خلف الإمام) زۆر ده‌قی له هاوه‌ڵان و دوای ئه‌وان گواستووه‌ته‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ هه‌ردوو بۆچوونه‌كه - كه زیاتر بۆچوونی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ناوبانگن - پشتگیری زۆریان هه‌یه له لایه‌ن زانایانه‌وه له‌سه‌رده‌می پێشینان تاكو ئێستا و هه‌ر یه‌ك له‌و دوو بۆچوونه به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو ابن باز له هاوچه‌رخه‌كان ئه‌ڵێت ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه فاتیحه پێویسته له هه‌موو نوێژێكدا بخوینرێته‌وه ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه خاوه‌نی ئه‌و بۆچوونه‌كه پشتی پێ ده‌به‌ستن به‌ڵگه‌ی گشتین و به به‌لگه‌ی سه‌حیحی تر تایبه‌ت كراون وڕای ڕاست ئه‌وه‌یه له سڕی و له جه‌هریدا سوره‌تی الفاتحة هه‌ر بخوینریت با له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئیمامیشدا بێت، ئه‌وه‌شی من خۆم كاری پێ ئه‌كه‌م و دڵم بۆی ئاسووده‌یه ئه‌وه‌یه: له هه‌موو حاڵێكدا سوڕه‌تی الفاتحة هه‌ر بخوێنرێت و له ڕاستیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ی زانایان له كۆن و هاوچه‌رخه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن والله اعلم.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
- قراءة الفاتحة في الصلاة/ محمد صالح المنجد.
- تخريج حديث من كان له إمام فقراءة الإمام له قراءة/ ملتقی اهل الحدیث.
- صفة صلاة النبي صلی الله علیه وسلم/ عبدالعزیز الطریفي.
- الجامع لاحكام الصلاة وصفة صلاة النبي/ عادل بن سعد.إحسان برهان ا‌لدین
14 ذو القعدة 1440
17/7/2019