العربیة
/هەندێ لە ئەحکام و هەڵە و بیدعەکانی نوێژ/
هەندێ لە ئەحکام وهەڵەو بیدعەکانی نوێژ:14
: 533
2020-03-18

#هه‌ندێ_له‌_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه‌_و_بیدعه‌كانی_نوێژ:14
چەند تێبینی و هەڵەیەكی نوێژخوێنان لە كاتی ڕكوعدا
نوێژ خوێن پاش تەواو كردنی ئەو سوڕەتەی كە لە دوای سوڕەتی الفاتحة دەیخوێنێت، بۆ ماوەیەكی زۆر كەم ڕادەوستێت ئەوەندەی هەناسەی وەرگرێتەوە وەكو پێشەوا نەوەوی فەرموویەتی: (سكتة لطيفة جدا ليفصل بها بين القراءة وتكبيرة الركوع) و هەردوو دەستی تاكو لای گوێی بەرز دەكاتەوەو تەكبیرەی دوەمی ناو نوێژەكەی دەكات واتە: دەڵێت الله أكبر و دەڕوات بۆ ڕكوع.سەبارەت بە كاتی دەست بەرزكردنەوەكە - وەكو عبدالعزیز الطریفي دەڵێت - بەڵگە هەیە كە لە پێش تەكبیرەو، هاوكات لە گەڵیدا و، لە دوای وتنی تەكبیرەكەش دەست بەرز كراوەتەوە، واتە بەهەر سێ شێوەكە درووستە.

 

ئینجا ئەگەر ئەگەر پێشنوێژ لە كاتی نوێژی جەماعەتدا لە ڕكوعدا بوو و مەئموم فریای ئەو ڕكوعە كەوت ئەوا هەموو ڕكاتەكەی بۆ دەژمێردرێت و، ئەگەر فریای ڕكوع نەكەوت ئەبێت یەكسەر بڕواتە ناو نوێژەكەوەو بۆی ناژمێردرێت.

 

لە ڕكوعدا نوێژخوێن هەردوو دەستی دەخاتە سەر ئەژنۆكانی و پەنجەكانی لەیەكتر جیادەكاتەوەو پێویستە پشتی راست بوەستێنێ بەشێوەیەك وەكو هەندێ لە زانایان فەرموویانە ئەگەر پەرداخیك لەسەر پشتی دابنرێت نەكەوێت، وەكو لە فەرموودەكەی موسلیمدا هاتووە: "وكان إذا ركع لمْ يُشْخِصْ رأسَه ولمْ يُصَوِّبْه ولكن بين ذلك". لێرەشەوە دەتوانین چەند هەڵەیەكی نوێژخوێنان دەستنیشان بكەین لەكاتی ركوعدا :
1- هەڵەیە پشتت ڕێك و راست نەبێت، یان سەربەرز بكرێتەوە ، یان پشت كوڕ بكرێتەوە، مەگەر كەسەكە هۆكارو پاساویكی هەبێت وەكو نەخۆشی و نەتوانین.

 

2- هەروەها هەڵەیە نوێژخوێن لە ڕكوعدا پەلە بكات و بۆ ساتێكی كەم نەهێڵێت بێ جوڵە بمێنێتەوە، چونكە حاڵەتی (اطمئنان) واتە ڕاوەستان و پشوودان واجیبە لە ڕكوعدا درووست ببێت، وەكو لە فەرموودەی (المسیء فی صلاته) دا لە هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە: (ثم اركع حتى تطمئن راكعا).

 

3- هەڵەیەكی تری نوێژخوێن ئەوەیە، پاش ڕاست بوونەوە لە ڕكوع سەیری سەرەوەی خۆی بكات، چونكە ئەوە لە گەڵ خشوع دا یەكناگرێتەوە، وەكو لە فەرموودەكەی بوخاریدا هاتووە: «مَا بَالُ أَقْوَامٍ يَرْفَعُونَ أَبْصَارَهُمْ إِلَى السَّمَاءِ فِي صَلَاتِهِمْ فَاشْتَدَّ قَوْلُهُ فِي ذَلِكَ حَتَّى قَالَ لَيَنْتَهُنَّ عَنْ ذَلِكَ أَوْ لَتُخْطَفَنَّ أَبْصَارُهُمْ» ئەم فەرموودەش هەرەشەیە بۆ ئەوانەی لە كاتی نوێژكردندا چاویان بەرزدەكەنەوەو سەیری ئاسمان دەكەن.

 

4- هەروەها هەڵەیە لەناو ڕكوعدا هیچ ئایەتێكی قورئان بخوێنرێتەوە چونكە لە صحیح دا هاتووە: " ألا وإني نهيت أن أقرأ القرآن راكعاً أو ساجداً " واتە: لێم قەدەغە كراوە لە كاتی ڕكوع و سجود دا قورئان بخوێنم، بەڵكو سوننەتە نوێژ خوێن لەناو ڕكوعدا سێ جار یا زیاتر بڵێت: " سبحان ربي العظيم " مسلم (772) یان بڵێت: " سبحان ربي العظيم وبحمده " أبو داود دەیگێڕێتەوەو ئەلبانی لە صفة الصلاة ( ص 133 ) صحیح ی زانیوە .

 

سەبارەت بەو وێردەش كە سونەتە لەناو ڕكوعدا بوترێت نوێژخوێن دەتوانێت بڵێت: " سبوح قدوس رب الملائكة والروح " مسلم (487) یان: " سبحانك اللهم ربنا وبحمدك اللهم اغفر لي " البخاري (794) ومسلم (484)، دەشتوانێت هەرجارەو یەكیك لەم وێردانە بخوێنێت كە بەفەرموودەی صحیح جیگیر بووە، هەندێ لە زانایانیش بە درووستی دەبینن چەند وێردێك لەیەك ڕكوعدا بخوێنرێت.

 

كاتێك نوێژخوێن لە ڕكوع هەڵسایەوە سوننەت وایە، یان واجبە بەپێی ئەو جیاوازییەی كە لەوبارەوە هەیە، پاش وتنی سمع الله لمن حمده یەكیك لەم وێردانە كە هەموویان سەحیحن بخوێنێت:
- اللهم ربنا ولك الحمد.
- اللهم ربنا لك الحمد.
- ربنا ولك الحمد.
- ربنا لك الحمد.
هەروەها لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە كە كەسێك لەدوای پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم نوێژی كردووەو دوای ربنا ولك الحمد وتوویەتی: رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ..پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم ستایشی كردووەو پیی ڕازی بووە.
هەروەها لە سەحیحی موسیلمدا هاتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەكاتی هەڵسانەوە لە ڕكوع فەرموویەتی: ((رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ مِلْءُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، وَمِلْءُ مَا شِئْتَ مِنْ شَيْءٍ بَعْدُ، أَهْلَ الثَّنَاءِ وَالْمَجْدِ، أَحَقُّ مَا قَالَ الْعَبْدُ، وَكُلُّنَا لَكَ عَبْدٌ، اللهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ ))..وێردی تریش هاتووە لەم بارەوە.
باشترە هیچ وێردێكی زیاد لە ناو ڕكوع و لەكاتی هەڵسانەوە نەوترێت وەكو: (ربنا لك الحمد والشكر) چونكە ئەوەی كە لە فەرموودە سەحیحەكاندا هاتووە بەسە.ئەگەر نویژخوین لەناو نوێژی جەماعەت بوو، جومهوری زانایان فەروموویانە لە پشت ئیمامەوە پێویست بە تەسمیع ناكات واتە پێویست ناكات بڵێت: سمع الله لمن حمده، بەڵكو تەنها كە گوێبیستی ئیمام بوو وتی سمع الله لمن حمده ئەوەندە بەسە بڵێت: ربنا ولك الحمد، بەڵام پێشەوا شافیعی و زاهیرییەكان وتوویانە هەردوكی بكات و مەسەلەكە خیلافییە، السيوطي لە كتێبی "الحاوي للفتاوي" (1/35) بەڵگەكانیانی خستووەتە روو.سەبارەت بەوەی پاش هەڵسانەوە لە ڕكوع و دەست بەرز كردنەوەی دەبیت نوێژخوێن دەستی چۆن بگرێت و چی لێ بكات؟ زانایان خیلاف لەو بارەوە هەیە لە نێوانیاندا لەسەر دوو بۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: وەكو ڕاوەستانی نوێژ دەستی ڕاستی دەخاتە سەر دەستی چەپی بەو شێوەی كە لەوێ ڕادەوەستیت و بەڵگەشیان بۆ هێناوەتەوە وەكو: " كان الناس يؤمرون أن يضع الرجل يده اليمنى على ذراعه اليسرى في الصلاة " شێخ بدیع الدین السندي ش كتێبێكی هەیە لەو بارەوە بەناونیشانی " زيادة الخشوع بوضع اليمنى على اليسرى بعد الركوع " هەروەها شێخ ابن باز یش نامیلكەیەكی لەو بارەوە هەیە پشتگیری ئەم بۆچوونە دەكات.

 

بۆچوونی دووەم: بەڵام زۆرێك لە زانا هاوچەرخ و زانا دێرینەكانیش بۆچوونی یەكەمیان ڕەتكردووەتەوە چونكە وتوویانە هیچ بەڵگەیەكی تایبەت نەهاتووە فەرمان بەوە بكات لە پاش ڕكوع جارێكی تر دەست بگیردرێتەوە، هەرچیش لەو بارەوە وەكو بەڵگە خراونەتە روو، دەقی گشتییە نەك تایبەت و ڕوون، بەڵكو شێخی ئەلبانی ئەوەی بەبیدعەش زانیوە.
بۆیە وەكو پێشەوا احمد بن حنبل فەرموویەتی موسوڵمان سەرپشكە كامیان بكات، هەروەها لەبەر ئەوەی لە سونەن و ئادابەكانی نوێژە نەك واجبەكان درووست نییە ئەو بابەتە بێتە مایەی ناكۆكی و خیلاف لەنێوان موسوڵماناندا.
تێبینی: ئەوەی كە هەندێ كەس پاش هەڵسانەوە لە ڕكوع هەردوو دەستیان بەرز دەكەنەوە وەكو شێوەی بەرز كردنەوەی دەست لە كاتی نزای و پاڕانەوە ئەوە هیچ بنەمایەكی نییە و كارێكی بێ بەڵگەو نادرووستە.
بۆ وردەكاری زیاتر و بینینی بەڵگەكان بە شیكراوەیی بڕوانە:
- صفة صلاة النبي/ محمد ناصرالدین الألباني.
- صفة صلاة النبي / عبدالعزیز الطریفي.
- القول المبین في أخطاء المصلین/ مشهور حسن سلمان.
- الاسلام سۆال وجواب/ این یضع المصلي یدیه بعد الرفع من الركوع..هل يقول المأموم ( سمع الله لمن حمده ) عند رفعه من الركوع ؟؟ محمد صالح المنجد.
- فقه الصلاة وأحكامها/ أحمد مصطفی متولي.
سەرچاوەی تریشإحسان برهان الدین
11 رجب 1441
6/3/2020