/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٧٥- علي الجفري
: 566
2018-04-08
الحبيب علي زين العابدين الجفري ، بانگخوازێكى ناودارى يه‌مه‌نييه، له ساڵى 1971 له جه‌دده له سعوديه له دايكبووه، دوو هاوسه‌ر‌ى هه‌يه و باوكى دوو كوڕ‌و سێ كچه، خۆى ئه‌ڵێت مه‌زهه‌بم شافيعيه‌و عه‌قيده‌م ئه‌شعه‌رييه‌و سۆفيم، دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى (طابة) يه كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى له ئيماراته‌و هه‌ندێك له‌سه‌رانى سۆفييه‌كان له جيهاندا له خۆ ئه‌گرێت و هه‌ڵوێستى سياسى وقابيل به لێكدانه‌وه‌ى جياواز له خۆ ده‌گرێت.
هۆى ده‌ركه‌وتنى زۆرى له ڕاگه‌ياندنه‌كان و شێوازى تايبه‌تى خۆى له قسه‌كرندا، هه‌روه‌ها به هۆى به‌شداريكردنى كاراى له زۆر كۆنگره‌ى نيوده‌وڵه‌تى و ڕاگه‌ياندنى چه‌ند كه‌مپينيك بۆ به‌رگرى كردن له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، له‌سه‌ر ئاستى جيهانى ئيسلامى ئه‌ناسرێت و، كه‌سايه‌تييه‌كى جياوازى خۆى هه‌يه وشوێنكه‌وتوويشى له نێو سۆفييه‌كان و جه‌ماوه‌رى گشتيدا زۆره.
يه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى مه‌شهور بوونى ئه‌و ئه‌وه بوو، ئه‌كته‌رى سينه‌مايى ميسرى "وجدي العربي" ئه‌وى به زۆريك له ئه‌كته‌ره ميسرييه‌كان ناساند، هه‌روه‌ها محممود الجندي پاش وازهێنانى له ئيلحاد به نياز بوو واز له نواندن و سينه‌ما بهێنيت به‌ڵأم جه‌فرى قايلى كرد له‌و ناوه‌نده بمێنيته‌وه.
هه‌وره‌ها ده‌ركرانيشى له ميسر، كه دواى ئه‌وه ئيتر كه‌ناڵه‌كان پێشبڕكێيان بۆ چاوپێكه‌وتنى ئه‌كرد وسه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنه‌كانيشى له كه‌نالى المحور بوو، له دواى ئه‌وه‌ش به‌شداريكردن و پێشكه‌ش كردنى بۆ ژماره‌يه‌كى زۆر له‌به‌رنامه‌ى جيا جيا له كه‌ناڵه ئاسمانييه‌كانى وه‌كو الرسالة و دريم 1 ودريم 2 و المحور و ته‌له‌فزيۆنه فه‌رمييه‌كانى ئيمارات و قه‌ته‌ر و هه‌ندێ وڵاتى تر، هه‌مووى هۆكار بوون بۆ ناوبانگ ده‌ركردنى وله‌و به‌رنامه‌و چاوپێكتنانه‌ى كه‌ناڵ وسايت ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ش له هه‌مووى بوارێكى سياسى و هونه‌رى و ئايينى سه‌رنج ڕاكێش قسه‌ى كردووه و، چه‌ندين مونازه‌ره‌شى له‌گه‌ل خه‌ڵكى دژ به ئيسلام وه‌كو اسلام بحيرى و هه‌ندێ قه‌شه‌كان كردووه.
جه‌فرى هه‌ڵگرى هيچ بڕوانامه‌يه‌كى زانكۆيى نييه، به‌ڵام خۆى له هه‌ندێ له چاوپێكه‌وتنه‌كانيدا ئه‌ڵێت له‌لاى سێ سه‌د شێخ و مامۆستا خوێندوويه‌تى وزانستى وه‌رگرتووه، هه‌نديكيان خه‌ڵكى باشن و هه‌نديكيشيان به بڵاوكردنه‌وه‌ى بيدعه‌و شيركيات ناسراون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كتێبيشى نووسيوه، وه‌كو:" معالم السلوك للمرأة المسلمة،ومحبة الرسول، ومولد ووفاة الرسول، ولا تحزن لا تغضب فلن يخزيك الله، التوبة النصوح".
علي الجفري به يه‌كێك له بانگخوازه نوێكان يان مۆدێرنه‌كان (الدعاة الجدد) ده‌ژمێردرێت و له لايه‌ن ڕۆژئاواوه پشتگيرى ده‌كرێت، به‌تايبه‌تى له پاش ڕوداوه‌كانى يانزه‌ى سێپته‌مبه‌ر و ده‌ركه‌وتنى شێوازى بانگه‌وازكردنى بۆ ئيسلام، له لايه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مريكاوه پشتگيرى ئه‌كرێت و به يه‌كێك داده‌نرێت له‌وانه‌ى ئيسلامى ڕاسته‌قينه ده‌خه‌نه ڕوو، بۆيه سه‌ره‌ڕاى كه‌مى ته‌مه‌نى تاكو ئێستا بۆ كۆڕ‌و به‌شدارى له كۆنگره و ئاهه‌نگ و موحازه‌ره وتنه‌وه سه‌ردانى زۆرێك له وڵاتانى جيهانى كردووه، وه‌كو بريطانيا وألمانيا وفرنسا وايرلندا وهولندا وبلجيكا والولايات المتحدة الأمريكية، وإندونيسيا وعمان والإمارات وقطر والبحرين والأردن وسوريا ولبنان وسريلانكا، و كينيا وتنزانيا وجزر القمر..
په‌يوه‌ندى وسۆزێكى پته‌و ده‌يبه‌ستێته‌وه به شيعه‌كانه‌وه ، هه‌ميشه له وانه‌كانيدا باسى ئالوبه‌يت ئه‌كات وباسى هه‌لوێستى ئومه‌وييه‌كان له عه‌باسييه‌كان ئه‌كات و ڕه‌خنه‌يان لێ ئه‌گرێت و قسه‌يان پي ده‌كات، قاودانيشى له ميسر به هۆى كاركردنى بوو له گه‌ڵ (جمعية آل البيت) كه كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ندى سياسى له كاره‌كانياندا هه‌بوو ، به‌تابه‌تى له دژى سعوديه، جارێكيش (وكالة أنباء فارس) ڕايگه‌ياند كه علي الجفري سۆفى ناودارى يه‌مه‌ن بڕيارى داوه بچيته سه‌ر ڕێڕه‌وى شيعه، به‌ڵام دواى ماوه‌يه‌ك جه‌فرى ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى ڕاگه‌ياند كه ئه‌و هه‌ر سوننيه‌و نه‌بووه‌ته شيعه.
علي الجفري هه‌ميشه له‌به‌رنامه‌كانيدا ده‌م به‌خه‌نده‌يه وهه‌وڵ ئه‌دات ئه‌ده‌ب و ئاكارى جوان نيشان بدات وكۆتايى وانه‌و چاويكه‌وتنه‌كانيشى به گريان و دوعا ته‌واو ئه‌بێت.
خاوه‌ن فيكرێكى سۆفييه‌و زۆربه‌ى بيروباوه‌ره‌كانى سۆفييه‌كانى له خۆي‌دا به‌رجه‌سته كردووه و بانگه‌وازى بۆ ده‌كات ، به هۆى ئوسلوبى تايبه‌تى له باسكرنى ته‌سووفدا، زۆرێك له سۆفييه‌كانى دونيا ئه‌و به كه‌سێكى به توانا وشايسته ئه‌زانن لێدوانيان له جياتى بدات، هاوكات به‌و هۆيه‌يشه‌وه جفري ڕووبه‌ڕووى هێرشێكى توند و فراوانيش بووه‌ته‌وه و، نه‌ياره‌كانى هه‌وڵيان داوه له وانه‌وچاوپێكه‌وتنه‌كانى له ڕاگه‌ياندنه‌كاندا، سه‌رپێچييه‌كانى ئه‌و له بوارى عه‌قيده‌و مه‌نهه‌جى ئيسلاميدا بخه‌نه روو، منيش لێره ديارترين ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى كه له مه‌نهه‌جى ئه‌و كه‌سايه‌تييه گيراوه ده‌يخه‌مه روو:
1- ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌توانێت به گيانى (به ڕوحى ) فرياى هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێت كه پێويستى پێى بێت و، له‌وانه‌يه به جه‌سته‌شى ئه‌و كاره بكات، هه‌روه‌ها بيروباوه‌ڕى جه‌فرى له ئه‌ولياو و پياوچاكاندا به‌ته‌واوى له گه‌ل عه‌قيده‌ى ئيسلاميدا ناكۆكه، چونكه باوه‌ڕى وايه كه ئه‌ولياكان پاش مردنيان له‌م گه‌ردوونه‌دا ڕۆڵيان هه‌يه وله‌م دونيا زۆر شتيان پێ ئه‌كرێت و له دوا ڕۆژيشدا به هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتيان هه‌يه، ته‌نانه‌ت له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا ده‌ڵێت ئه‌ولياكان ده‌توانن به خواى گه‌وره بڵێن فڵانه‌كه‌س بخه‌ره به‌هه‌شته‌وه ، يان بيخه‌ره دۆزه‌خه‌وه ئه‌ويش به قسه‌يان ده‌كات، له هه‌موويشى سه‌ير تر ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر ئه‌م قسه نامۆيانه به‌ڵگه‌ى قورئانى زۆر دوور ئه‌هيێنيته‌وه.
2- هه‌روه‌ها باوه‌ڕى وايه وه‌لى له‌وانه‌يه ئاگه‌دارى غه‌يب و(لوح المحفوظ) بێت و، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له له قه‌سيده‌ى بورده‌ى بوسيرى ئه‌هێنيته‌وه.
3- بيرو باوه‌ڕى وايه شيرك له‌م ئوممه‌ته وجودى نييه و، دواى هاتنى ئيسلام شتيك نه‌ماوه به ناوى شيركه‌وه.( له گرته‌يه‌كى ڤيديۆدا به‌ڕاشكاوى ئه‌م قسه ئه‌كات).
4- له موحازه‌ره‌يه‌كيدا ئه‌ڵێت: أبو (الحسن الشاذلي) قسه‌ى له‌گه‌ل خوا كردووه‌و هه‌ندي پرسيارى له خوا كردووه‌و خواى گه‌وره‌ش وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
5- هاوار به مردووه‌كان ده‌كات و داواى ڕزق و ڕۆزييان لێ ده‌كات.
6- ئه‌ڵێت قه‌برى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له عه‌رشى خوا باشتر‌و به‌ڕێزتره.
7- باسى وه‌لييه‌ك ئه‌كات به ناوى (أحمد بن إدريس) ئه‌ڵێت له سه‌رده‌مانى زوو شه‌ش سه‌د ته‌فسيرى خوێندووه‌ته‌وه، كه پرسياريشى لێ ده‌كرێت چۆن ئه‌و هه‌موو ته‌فسيره‌ى خوێندووه‌ته‌وه، له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: له ڕێگه‌ى باپيره‌يه‌وه له خواى گه‌وره وه‌ريگرتووه!
8- ئه‌ڵێت سه‌رگه‌وره‌مان شه‌عرانى فه‌رموويه‌تى: وه‌لى ده‌توانێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ببينێت ڕوو به‌ڕوو نه‌ك له خه‌ودا، به‌ڵام له پاش بڕينى 149 هه‌زار مه‌قام له ويلايه‌تدا، به‌م قسه‌ش ڕازييه‌و پيى سه‌رسامه.
9- سه‌رانى (وحدة الوجود ) وه‌كو ابن الفارض و ئه‌وانى تر به سه‌رگه‌وره‌ى خۆى وئه‌ولياى گه‌وره‌ى خواى گه‌وره ئه‌ناسێنيت.
10- هاوار به مردووه‌كان ده‌كات و داوايان لێ ده‌كات و قسه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ زيدنووه‌كاندا قسه بكات و به هه‌ندي وه‌سف و ستايشى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌ڵيان ده‌نێت، وه‌كو:
ألا يا قاسمين الخير *** وَفُّوا قِسمنا يا قاسمين.
11- له ڤيديۆيه‌كيدا ده‌ڵێت ده‌ستى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له قه‌بره‌كه‌ى ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى رفاعى ماچى بكات.
12- له وانه‌يه‌كيدا ئه‌ڵێت له ته‌وحيد گرنگتر ئه‌وه‌يه ئايا عيباده‌ته‌كانمان ته‌واوه يان نا.
13- زۆر جار قسه‌ى بێ بنه‌ما ئه‌كات، بۆ نموونه وه‌ه‌سفى (أحمد البدوي) ده‌كات به‌وه‌ى كه سه‌رگه‌وره‌ى فه‌رمووده‌ناسان ( إمام الطبقة ) بووه له فه‌رمووده‌دا، له كاتێكدا به‌ده‌وى ناوى له هيچ كتێبێكى فه‌رمووده‌ناسيدا نه‌هاتووه‌و كه‌س له دوور‌و نزيكه‌وه ئه‌وى به فه‌رمووده‌ناس نه‌زانيوه نه‌خوازه‌ڵا به سه‌رگه‌وره‌ى فه‌رموده‌ناسانيش.
14- له وانه‌كانيدا زۆر به‌سه‌رهات ئه‌گێڕێته‌وه يان بنه‌مايان نييه، يان موضوع و هه‌ڵبه‌ستراون.
15- له بوارى فه‌رمووده‌دا هه‌له‌يه‌كى زۆر ئه‌كات، فه‌رمووده‌ى لاواز‌و موضوع و بێ بنه‌ما ده‌گێڕێته‌وه، فه‌رمووده له صحيح مسلم تضعيف ئه‌كات، فه‌رمووده ئه‌داته پاڵ بوخارى نه‌ك له بوخارى نييه له الكتب الستة ش نييه، هه‌ڵه‌ى له‌م جۆره له وانه‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانيدا زۆرن.
16- له جێگه‌يه‌كدا ئه‌ڵێت نه‌وه‌وى وتوويه‌تى ئه‌هلى فه‌تره پێش ئيسلام ده‌بنه سێ به‌شه‌وه، هه‌موويان له به‌هه‌شتدان جگه له‌وانه نه‌بێت كه يه‌كخوا په‌رستيان به‌لاڕێدا بردووه، به‌ڵام كه ئه‌گه‌ڕێيته‌وه بۆ صحيح مسلم شتى واى تيا نييه، قسه‌ى له‌م شێوه‌شى هه‌يه به‌ده‌م بوخارى و مسلم و ابن خزيمة و الحاكم و زاناى تر.
17- گاڵته به‌وانه ده‌كات كه سه‌ردانى ميسر ئه‌كه‌ن و سه‌ردانى السيدة زينب ناكه‌ن و ده‌ڵێت: ((.. هي ما تريدك ... هي لا تريدك ... لو أرادتك لهيأ الله لك زيارتها)) . ئه‌ويش ئێوه‌ى ناوێت سه‌ردانى بكه‌ن..ئه‌گه‌ر ئێوه‌ى بويستايه خواى گه‌وره سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئاسان ده‌كردن!
18- ئه‌ڵێت ((البعض من الجهلة في صورة العلم يروق له‌م أن يكرروا (( عبس وتولى أن جاءه الأعمى)) واته: هه‌ندي نه‌فام هه‌يه ئه‌وه‌يان زۆر به‌لاوه خۆشه ئه‌م ئايه‌ته دووباره بكه‌نه‌وه! مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه ئه‌و ئايه‌ته گله‌يى خواى تيايه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى جوان نييه دووباره‌ى بكه‌ينه‌وه.
19- له كۆڕێكى بۆ خه‌ڵكى قسه ئه‌كات و ئه‌ڵێت: كه گوێم له گۆرانى ( أمل حياتي) ام كلثوم بوو، خۆم پێ نه‌گيراوه‌و ده‌ستم به گريان كرد و، دواتريش كه نووسه‌رى گۆرانييه‌كه (أحمد شفيق كامل) ى له كۆڕێكى خۆي‌دا بينيوه چووه بۆ لاى و ئه‌ويش پێى وتووه هه‌ردوو گۆرانى (أمل حياتي) و (انت عمري) م له لاى گۆڕى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نووسيوه له‌سه‌ر خۆى.
(ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه ته‌نها بۆ نموونه باسم كرد و شتى له‌و جۆره‌ى زۆره ، هه‌موويشى له سايتى المجهر به ده‌نگ وره‌نگى خۆى تۆماركراوه).
به‌كورتى لادانى له بوارى عه‌قيده هه‌يه به‌وه‌ى هاوار به غه‌يرى خوا ئه‌كات و، ده‌رباره‌ى ئه‌ولياكان زێده ڕه‌وى زۆرى هه‌يه و باوه‌ڕى وايه ئه‌وان دواى مردنيان له گه‌ردووندا ده‌سه‌ڵاتيان هه‌يه و له‌ڕۆژى قيامه‌تيشدا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتيان زۆره، كێشه‌يه‌كى تريشى ئه‌وه‌يه هه‌ڵه‌ى مه‌نهه‌جى زۆره‌و له فه‌رمووده‌شدا به زۆرى پشت به فه‌مووده‌ى موضوع و ضعيف ئه‌به‌ستيت و به‌وانه سه‌رنجى خه‌ڵكى ڕاده‌كێشێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش باسكران ده‌كرێت له خانه‌ى سۆفى بوونى جه‌فرى پۆلێن بكرێت و نيشانه‌ى پرسيارێكى زۆر گه‌وره نه‌بێت له‌سه‌رى، نه‌ك به‌و واتاى كه ئه‌و سه‌رپێچى و هه‌ڵانه ئاسايى بن، نه‌خێر، ئه‌وانه هه‌مووى كاره‌ساتى گه‌وره‌ن له دينداريدا، به‌ڵام به‌و واتايه‌يه‌ى سۆفييه‌كان هه‌ندێ بيروباوه‌ڕى خۆيان هه‌يه و له فه‌رمووده‌شدا ناو بانگى ئه‌وه‌يان هه‌يه كه كار به فه‌رمووده‌ى لاواز و موضوع يش ئه‌كه‌ن و له كۆتاييدا ئه‌وان گروپێكى گه‌وره‌ن له ناو ئوممه‌تى ئيسلام و واقيعيكن به‌ده‌ر له دوو رو نزيكيان له مه‌نهه‌جه‌وه ، به‌ڵام كێشه‌ى گه‌وره جه‌فرى ئه‌وه‌يه له بازنه‌يه‌كى نێو ده‌وڵه‌تيدا و له چوارچيوه‌ى پلانێكى به‌رنامه بۆداڕێژراودا له‌لايه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مريكا كار ده‌كات و بانگه‌واز بۆ جۆره ئيسلامێكى نوێ ده‌كات كه نه‌ك ته‌نها بانگه‌شه‌ى لابردنى سنوره‌كانى نێوان سونه و شيعه ئه‌كات ، به‌ڵكو جه‌خت له‌سه‌ر لێبورده‌يى ئيسلام ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئايينه‌كاندا و كار له‌سه‌ر كاڵ كردنه‌وه‌ى سنوره‌كانى نێوان موسوڵمانان و ئايينه‌كانى تر ئه‌كات، ئه‌مه‌يش هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه كه كه‌سايه‌تييه‌كى ويستراوه له ڕۆژئاوا و به‌رده‌وام بۆ كۆنگره‌و بۆ لاى جالييه‌كان بانگهێشت ده‌كرێت و، هه‌ركێ له زانا گه‌وره‌كان ڤيزه‌ى پي نه‌درێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى ڕۆژئا، جه‌فرى ڤيزه‌ى به خێرايى پێ ئه‌درێت.
هه‌ندێك له زانايان به توندترين شێوه به‌رپه‌رچى بيروبۆچوونه‌كانيان داوه‌ته‌وه وئه‌ويان به موبته‌ديع و قبورى وخورافى وه‌سف كردووه‌و موسولمانايان لێ وريا كردووه‌ته‌وه ، وه‌كو: صالح الفوزان ، كريم راجح ، سليم المالكي ، الراجحي ، عبيد الجابري ، عبد الله الغنيمان ، وجدي غنيم ، حامدعبد لله العلي ، أحمد النقيب ، محمد المعراوي و ۆرى تريش.
* بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته گه‌راومه‌ته‌وه بۆ زۆرێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانى جه‌فرى له‌و كه‌ناڵانه‌ى باسم كردووه‌و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنه‌كانى له سايته‌كانى العربية و الجزيرة و روژنامه‌كانى الوطن و اليوم السابع، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ندێ نووسين ده‌رباره‌ى ژيانى وه‌كو ستايش كردن يان شكاندنه‌وه‌و ڕه‌خنه لێگرتن ، بۆ نموونه: صوفية بنكهة العصر، له سايتى صيد الفوائد ، بابه‌تێك ده‌رباره‌ى هه‌له‌كانى جه‌فرى له سايتى ملتقى اهل الحديث و، سايتى السحاب ، ژياننامه‌كه‌ى له سايتى وێكيبيديا ،هه‌ووه‌ها سايتى المجهر كه سايتێكى تايبه‌ته به هه‌له‌كانى علي الجفري به نووسين و به گرته‌ى ڤيديۆيى.
إحسان برهان الدين
2017-9-11
2018-06-22
2023-10-28
2018-04-08
2023-10-28
2023-10-28
2023-10-28