العربیة
/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا گوناهبار نابم بەڕاکشانەوه قوران بخوێنم؟ نابێتە کەم ڕێزی بەرانبەر قوران؟جزاکم الله خیرا.
: 256
2021-09-09
  #وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 2 ئایا گوناهبار نابم بەڕاکشانەوه قوران بخوێنم؟ نابێتە کەم ڕێزی بەرانبەر قوران؟جزاکم الله خیرا. الحمد لله: درووستە قورئان بە دانیشتن و بە ڕاكشانەوە بخوێنرێتەوە، ئەگەر پێویستییەك هەبێت بۆ ئەو شێوازە لە خویندنەوە یان نەبێت، الله تعالی فەرموویەتی: ( الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ) آل عمران/191. بێگومان قورئان خوێندیش داخلی ئەو ئایەتەیە و یادكردنی الله یە. هەروەها دایكمان عائیشە ڕەزای پەروەردگاری لێبێت فەرموویەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم شانیداداوە بە باوەشییەوە قورئانی خویندووە: (كان النبي صلى الله عليه وسلم يَتَّكِئُ فِي حَجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ ثُمَّ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ ) رواه البخاري(297) ، ومسلم (301).. ئەوەش وەكو ابن رجب لە "فتح الباري" (1/406) دا فەرموویەتی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە كاتی شاندادان و ڕاكشان و پاڵكەوتن ئاساییە و دروستە قورئان بخوێنیت.. ئەوە وەكو ئەوەی كارەكە درووستە و بەڵگەی لەسەر هاتووە، بەڵام موسوڵمن تا بتوانێت زیاتر بەڕێزو تەقدیرەوە بەرانبەر قورئان دانیشێت باشترە و تەنانەت زانایان لە ئادابی قورئانخوێندا باسی ئەوەیان كردووە كە خوێنەر باشترەو جوانترە كە: بەدەستنوێژەوە قورئان بخوێنیت و جل و بەرگ و شوێنەكەی پاك و خاوێن بێت. - سیواك بەكارهێنێت پێش قورئان خوێندنەكە و ئەگەر سیر و پیازی خواردبیت قورئان نەخوێنێت تاكو ئەو بۆنە دەروات. - ڕوی لە قیبلە بێت و بە ویقار و ڕێزەوە دانیشتبێت. - دەنگی خۆی خۆش بكاتەوە. والله أعلم إحسان برهان الدین 2/رمضان/1441