/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٢) چۆن ئه‌بێت بوخاری فه‌رمووده له (عثمان بن أبي شیبة)بگێڕێته‌وه؟
: 393
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٢)
چۆن ئه‌بێت بوخاری فه‌رمووده له (عثمان بن أبي شیبة)بگێڕێته‌وه؟
له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا (عدنان إبراهیم) خۆی توڕه كردووه له بوخاری و سوكایه‌تی پێ ئه‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی له كه‌سێكی وه‌كو (عثمان بن أبي شیبة) وه‌رگرتووه و ئینجا ده‌ست ده‌كاته قسه‌كردن به‌و زانایه‌و ده‌ڵێت قورئانی گۆڕێوه‌و و وتوویه‌تی (بطشتم خبازین) له جیاتی (بطشتم جبارین) وچه‌ند قسه‌یه‌كی تری له‌و شێوه ، ئه‌مه ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوخاری یان متمانه پێنه‌كردنی، به‌ڵگه‌ی خراپیی ئه‌و (عثمان) ه ش له دوو كتێبه‌وه ده‌هێنیته‌وه ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی( التصحیف ) ی الدارقطني ، ئه‌م كتێبه‌ش كه‌س نه‌یبینیه‌وه چونكه له نێوچووه و ته‌نها ناوی هه‌یه و ناوه‌ڕۆكی نییه له مێژوودا ! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌ی درۆكه‌ی عدنان ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه كه خودی (الدارقطني) كه عدنان پشتی پێبه‌ستووه بۆ لاوازكردنی (عثمان) له سونه‌نه‌كه‌یدا فه‌رمووده‌یه‌كی گێڕاوه‌ته‌وه له (عثمان بن أبي شیبة) و وتوویه‌تی سه‌نه‌ده‌كه‌ی صحیح ه وبه‌كه‌سێكی متمانه پێكراوناساندوویه‌تی! هه‌روه‌ها هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌و زانایه كه شه‌یخی بوخاری بووه پشت ئه‌ستوور ده‌كات به قسه‌یه‌كی پێشه‌وا ( الذهبي ) ده‌رباره‌ی كه فه‌رموویه‌تی :(هو علی ثقته كان فیه دعابة..) واته: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (عثمان) جێگای متمانه بووه به‌ڵام گاڵته‌و سوعبه‌تی كردووه ، ، ئینجا كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی كه عدنان ابراهیم ده‌یانهێنیته‌وه گوایه ئه‌وزانایه گاڵته‌ی به قورئان كردووه هه‌مووی درۆیه‌و له ڕێگه‌ی شیعه‌وه هاتووه‌و بوختانیان بۆی كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یخی بوخاری بووه ، یه‌كێك له‌وانه‌ش كه (عثمان) یان تۆمه‌تبار كردووه ناوی سلیمان ابن أبی شیخ بووه‌و به (حمار العزیز) ناسراوه‌و شیعه بووه ، به‌ڵام عدنان إبراهیم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌یكاته به‌ڵگه‌و هۆكار بۆ سوكایه‌تی كردن به بوخاری!
له هه‌موویش خۆشتر ئه‌وه‌یه (كه عدنان ابراهیم هه‌ر باسیشی ناكات!) پێشه‌وا (الذهبي) له كتێبی( سیر أعلام النبلا‌ء )دا له پێناسه‌ی (عثمان ابن أبي شیبة) داده‌ڵێت: (هو الإمام الحافظ الكبیر المفسر أبو الحسن عثمان بن محمد ابن أبي شیبة صاحب التصانیف...)
ما لكم یا منكري السنة كیف تحكمون..ئێوه وا ده‌زانن ئه‌م خه‌ڵكه خوینه‌واری تێدا نییه به ئاره‌زووی خۆتان درۆ له‌سه‌ر زاری پێشه‌وایان ده‌كه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-10-15 سلێمانی
2018-04-12
2018-06-18
2024-01-28
2018-04-10
2024-03-26
2023-11-29