/وەڵامی پرسیارەکانتان/
دروستە پێش جەژن پیرۆزبای جەژن بکرێت وەکو ئەوەی ئێستا هەیە لەڕێگای فیسبوکەوە پیرۆزبای بڵاودەکرێتەوە یاخود دەنێردرێت بۆ یەکتر ؟
: 562
2021-09-09
#وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 24
السلام علیکم شیخي دروستە پێش جەژن پیرۆزبای جەژن بکرێت وەکو ئەوەی ئێستا هەیە لەڕێگای فیسبوکەوە پیرۆزبای بڵاودەکرێتەوە یاخود دەنێردرێت بۆ یەکتر ؟ جزاك الله خیرا.
الحمدلله/
زۆر له موسوڵمانان پێش هاتنی جه‌ژن پیرۆزبایی جه‌ژن له خۆشه‌ویستانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای پرسیاره له ڕووی شه‌رعه‌وه ئایا ئه‌وه كارێكی جائیزه؟ وه‌ڵامه‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه:
جارێ سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كە پیرۆزبایی جه‌ژن له بنچینه‌دا عیباده‌ت نییه و سوننه‌تیش نییه له سه‌ر بۆچوونی په‌سه‌ند ، به‌ڵكو عاده‌تێكی باشه كه له‌گه‌ڵ شه‌رعدا پێچه‌وانه نییه، وه‌كو پێشه‌وا ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌مبه‌ل فه‌رموویه‌تی:(أنا لا ابتدئ أحداً ، فإن ابتدرني أحد اجبته ، وذلك ؛ لأنه جواب التحية واجب ، وأما الابتداء بالتهنئة فليس سنة مأمور بها ، ولا هو أيضاً مما نُهي عنه ، فمن فعله فله قدوة ، ومن تركه فله قدوة ). واته: من ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌م بۆ پیرۆزبایی جه‌ژن ، به‌ڵام كێ پیرۆزباییم لێ بكات وه‌ڵامی ده‌دمه‌وه. هه‌روه‌ها ابن تیمیة لە [مجموع الفتاوى (24/ 253)]) دا فەرموویەتی هه‌ركێ بیكات پێشه‌نگێكی هه‌یه چونكه ده‌گێڕنه‌وه هه‌ندێ له هاوه‌ڵان پیرۆزبایی جه‌ژنیان كردووه ، ئه‌وه‌شی نه‌یكات به هه‌مان شێوه به‌ڵگه‌ی هه‌یه بۆ نه‌كردنی.
سه‌باره‌ت به پیرۆزبایی كردنی جه‌ژن پێش هاتنی جه‌ژن به ڕۆژیك یان زیاتر ، زانایان قسه‌یان تێدا كردووه‌و بۆ نموونە لە هاوچەرخەكان شێخ صالح الفوزان فه‌توای داوه كه ئه‌وه كارێكی جائیز نییه ، وتوویەتی چۆن پیرۆزبایی له شتێك ده‌كرێت كە هێشتا نه‌هاتووه ، وه‌كو ئه‌وه‌یه پیرۆزبایی مناڵێك بكرێت پێش له دایكبوونی.
لە بەرانبەریشدا زۆرێك لە زانایانی تر فەتوایان لەسەر ئەوەیە مەسەلەی جەژنە پیرۆزە نە عیبادەتە و نەسوننەتە بەڵكو عادەتیكە لەناو خەڵكیدا هەیە بۆیە وەكو دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی ئاساییە پێش هاتنی جەژن ئەنجام بدرێت و دەقێك نییە ڕێگر بێت لەو كارە، وەكو محمد صالح المنجد لە الشرواني الشافعي دەگێڕێتەوە كە لە كتێبی "حواشي الشرواني على تحفة المحتاج" (2/57) وتوویەتی: ( وقد يقال : لا مانع منه أيضاً إذا جرت العادة بذلك ؛ لما ذكره من أن المقصود منه التودد وإظهار السرور ، ويؤيده ندب التكبير في ليلة العيد " واتە: دەكرێتیش بوترێت ڕێگر نییە كە پێش هاتنی جەژنیش پیرۆزبایی بكرێت ئەگەر عادەتی خەڵكی وابێت چونكە مەسەلەكە خۆی بریتییە لە دەربڕینی خۆشەویستی و خۆشحاڵی، دەستپێكردنی تەكبیراتیش لەشەوی جەژنەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی درووستە پێش هاتنی جەژن پێرۆزبایی جەژن بكرێت.
جا لەبەر ئەوەی جەژنە پیرۆزە عادەتە و عیبادەت نییە، مەسەلەكە دەگەڕێتەوە بۆ عورف و ڕاهاتنی خودی خەڵكی، ئەگەر دوای نوێژی جەژن بكرێت باشە و ئەگەر پێشتریش بۆ نموونە ڕۆژێك پێش جەژن یان شەوەكەی بكرێت هەر ئاساییە و درووستە والله اعلم.
له كۆتاییشدا ئه‌ڵێم: پیرۆزبایی جه‌ژن عاده‌تیكی باشه و ده‌كریت وه‌كو دوعای خێر و پاڕانه‌وه‌ی تاعه‌ت وه‌رگیران بۆ یه‌كتری بیكه‌ین ، هۆكارێكیشه بۆ خاوێن بوونه‌وه‌ی دڵه‌كان له كینه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی له یه‌كتردووره‌كان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
29 رمضان 1441
2023-11-15
2023-11-22
2023-11-15
2023-11-01
2023-02-19
2023-11-01