"ته‌وحید بنچینه‌ی دینه و بنه‌مای كرده‌وه‌ی چاكه‌یه" عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ته‌وحید بنه‌ما و بنچینه‌ی دینه، هه‌رچی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراو وعیباده‌ت و تاعه‌تیش هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی له سه‌ر بیروباوه‌ڕی ته‌وحید دامه‌زراوه، كه ئه‌ویش بریتییه له چه‌مك واتای ( لا إله الا الله محمد رسول الله)، ئه‌و دوو شایهتیدانهی كه یه‌كه‌مین كۆڵه‌كه‌ی ئیسلام پێك ده‌هێنن، بۆیه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه وه‌رگیراو نابێت، هیچ عیباده‌تێكیش قبوڵ ناكرێت، كه‌سیش له دۆزه‌خ ڕزگاری نابێت و ناچێته به‌هه‌شته‌وه، تاكو به ته‌واوه‌تی ته‌وحید جێبه‌جێ نه‌كات و عه‌قیده‌ی خۆی ڕاست نه‌كاته‌وه. بۆیه زانایان بایه‌خی زۆر مه‌زنیان به‌م لایه‌نه‌ی ئیسلام داوه، چونكه الله تعالی په‌یامبه‌رانی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌به‌سته ڕه‌وانه كردووه‌و كتێبه‌كانی بۆ ئه‌م ئامانجه دابه‌زاندووه، جا هه‌ر كاتێك عه‌قیده‌ی موسوڵمان ڕاست و درووست بوو به پێی قورئان و سوننه‌ت و مه‌نهه‌جی پێشینان، ئه‌و كاته كرده‌وه چاكه‌كانی تری لێ وه‌رده‌گیردرێت و سوودیان لێ ده‌بینێت، ئه‌گینا به بێ مه‌رجی ته‌وحید هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه و عیبادهت و ڕه‌وشتێكی جوان موسوڵمان نه له دۆزه‌خ ڕزگار ده‌كات و نه دهشیخاته به‌هه‌شته‌وه. بڕوانه: پێشه‌كی كتێبی: ( إعانة المستفید بشرح كتاب التوحید). إحسان برهان ا‌لدین