/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٦- فتح الباري بشرح صحيح البخاري
: 1635
2018-04-09
مه‌زنترين و چاكترين لێكدانه‌وه‌يه بۆ سه‌حيحى بوخاري، دانراوى (أحمد بن علي بن محمد ، أبو الفضل ، شهاب الدين ، الكناني الشافعي المصري) ناسراو به ابن حجر العسقلاني له ساڵى 773ك له دايك بووه‌و له ساڵى 852ك وه‌فاتى كردووه.
فتح الباري چاكترين و به ناوبانگترين كتێبى ئيبنوحه‌جه‌ره، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 817ك ده‌ستى كرد به نووسينى و له ساڵى 842ك ته‌واوى كرد، به‌و بۆنه‌يه‌شه‌وه ئيبنو حه‌جه‌رده‌عوه‌تێكى گه‌وره‌ى بۆ خه‌ڵكانێكى زۆر كرد له زانايان وفێرخوازانى زانست و كه‌سه دياره‌كان و خه‌ڵكى به شێوه‌يه‌كى گشتى.
كتێبى فتح الباري سوودى گه‌وره‌و به‌رچاوى له درێژايى سه‌ده‌كاندا تاكو ئێستا به موسوڵمانان گه‌ياندووه، زانايان و خوێندكارانى زانستى شه‌رعى هيچ كات بێنياز نابن له‌و كتێبه و هه‌موويان پێويستيان پێيه‌تى.
- پێشه‌كييه‌كى نايابى بۆ كتێبه‌كه‌ى نووسيوه ناوى ناوه: " هدي الساري" تێيدا باسى هۆكارى دانانى ئه‌و شه‌رحه‌ى كردووه و له ده خاڵدا باس له صحيح البخاري ده‌كات، كه گرنگترينيان به‌شى نۆيه‌مه كه تێيدا باس له‌و كه‌سانه ده‌كاته له زنجيره‌ى سه‌نه‌ده‌كانى بوخاريدا هاتوون وقسه‌يان له‌سه‌ر هه‌يه و ئه‌و جه‌رحه‌ى كه هه‌يه ده‌رباره‌يان ره‌تيكردووه‌ته‌وه .
- ابن حجر ئه‌م كتێبه‌ى به بيست و پێنج ساڵ نووسيوه و تاكو ماوه‌يه‌كى كه‌م پێش وه‌فاتى هه‌ر ده‌ستى تييدا بووه، سه‌ره‌تا شه‌رحى ده‌كرد وله وانه‌كانيدا قسه‌كانى ده‌نووسرايه‌وه، به‌ڵام له قۆناغێكى تردا خۆى ده‌ينووسييه‌وه.
- ابن حجر له شه‌رحه ناوازه‌كه‌يدا بۆ بوخارى سه‌ره‌تا ده‌ڵێت (وقوله) ئينجا ئه‌و وشه يان ئه‌و بڕگه ده‌هێنێت و به تێروته‌سه‌ل له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه شيده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م پێشه‌وا مه‌زنه - به پێى بۆچوونى هه‌نديك له توێژه‌ران - ڕه‌چاوى ڕێڕه‌وى شيكارى كردووه له شه‌رحه‌كه‌يدا كه پێى ده‌وتريت:(المنهج التحليلي)، له ڕاستيداهه‌ر شيكردنه‌وه‌يه‌كى بۆ هه‌ر فه‌رمووده‌يه‌ك له فه‌رمووده‌كانى توێژينه‌وه‌كه له ئاستێكى زانستى به‌رزدا.
- ڕێڕه‌وى شه‌رحه‌كه‌ى به گشتى به‌م شێوه‌يه: له‌و بابه‌ى كه فه‌رمووده‌كه‌ى تێدا شه‌رح ده‌كات په‌يوه‌ندى نێوان فه‌رمووده‌كه‌و ناونيشانه‌كه باس ده‌كات، ئينجا باسێكى گێڕه‌ره‌وه‌ى فه‌رمووده‌كه ده‌كات و وريايى ده‌دات ده‌رباره‌ى هه‌ر هه‌ڵه‌يه‌ك له ڕيوايه‌تێك يان له نوسخه‌يه‌كدا ڕوويدابێت، هه‌رچى پێويستى به شه‌رح و ڕوونكردنه‌وه‌و ڕه‌ددانه‌وه هه‌بێت ئه‌نجامى ده‌دات، ئينجا هه‌ندێ له‌و زاراوانه‌ى له فه‌رمووده‌كه‌دا هه‌ن له ڕووى زمانه‌وانى و زاراوه ڕوون ده‌كاته‌وه، حوكم له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموودانه‌ش ده‌دات كه له كاتى شه‌رحى فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌يانهێنيته‌وه، ئه‌مه‌و له زۆربه‌ى شه‌رحه‌كانيدا لايه‌نه‌كانى ئيعراب و زمانه‌وانى و ئوصول يش له‌بير ناكات.
- فتح الباري به ده‌يان توێژينه‌وه‌و لێكۆڵينه‌وه‌ى ناياب و ده‌گمه‌ن له خۆ ده‌گرێت كه ئه‌م زانا گه‌وره‌يه له كاتى شه‌رحى سه‌حيحى بوخاريدا ئه‌نجامى داوه.
- حافظ ابن حجر ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت سوودى له سه‌دان سه‌رچاوه وه‌رگرتووه بۆ شه‌رحه‌كه‌ى له‌سه‌ر بوخارى، به پێى ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌ى شێخ بشار عواد معروف له كتێبى: ( معجم المصنفات الواردة في فتح الباري) كردوويه‌تى ده‌گاته (1430) سه‌رچاوه له زانستى جۆراوجۆردا.
- فتح الباري به گرنگترين شه‌رحى بوخارى، وچاكترين كتێبه‌كانى ابن حجر و به نرخترين شه‌رحه‌كانى سوننه‌ت ده‌ژمێردرێت، سه‌خاوى له وه‌سفى ئه‌م كتێبه ناوازه‌ه‌يه فه‌رموويه‌تى:" وهو من أجل تصانيفه مطلقا و أنفعها للطالب مغربا و مشرقا وأجلها قدرا و أشهرها ذكرا بحيث رأيت بخط مؤلفه قبل تمامه ما نصه :و لولا خشية الإعجاب لشرحت ما يستحق أن يوصف به هذا الكتاب لكن الحمد الله على ما أولى و إياه أسأل أن يعين على إكماله منا و طولا " كه‌واته: ابن حجر وه‌كو خۆى حه‌زى ده‌كرد شه‌رحه‌كه‌ى له‌وه درێژتر بێت كه ئێستا هه‌يه، به‌ڵام هه‌ندێ له زانايان فه‌رموويانه ابن حجر ترسى ئه‌وه‌ى بووه بمرێت پێش ته‌واو كردنى شه‌رحه‌كه‌ى بۆيه به‌و شێوه كردوويه‌تى.
- له ڕاستيدا ابن حجر ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ئه‌وقه‌رزه‌ى پێشه‌وا بوخارى هه‌يبوو له‌سه‌ر ئوممه‌تى ئيسلام به ته‌نها خۆى دايه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و واتا نييه كه نكۆڵى بكريت له مافى ڕاڤه‌كانى تر‌ى بوخارى.
- ابن خلدون كه پێش سه‌رده‌مى ابن حجر ژياوه ده‌يفه‌رموو: ئوممه‌تى ئيسلام قه‌رزارى بوخارييه به شه‌رحێكى شايسته، به‌ڵام ابن خلدون به‌ڕه‌حمه‌ت بێت نه‌ژيا تاكو فتح الباري ببينێ.
- كاتێك داواى شه‌رحێك كرا له پێشه‌وا الشوكانى كه بۆ صحيح البخاري بيكات، فه‌رمووى: لا هجرة بعد الفتح، واته: نابێت كه فتح الباري هه‌بێت وا بزانيت پێويستت به شه‌رحێكى تره.
زانايان به‌رده‌وام هه‌وڵيان داوه خزمه‌تى ئه‌م كتێبه ناوازه‌يه بكه‌ن، بۆيه به ته‌حقيق و په‌راوێزدانان و خزمه‌ت كردنى جۆراوجۆر له گه‌ڵى بوونه.
- شێخ ابن باز ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت هه‌ندى ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى پيويستى ده‌رباره‌ى هه‌ندێ هه‌ڵه‌و موخالفات له‌و كتێبه باس كردووه به‌ڵام ته‌واوى نه‌كردووه‌و دواى خۆى عبدالله الدويش ته‌واى كردووه و له الطبعة السلفية دا هاتووه.
ديارترين چاپه‌كانى فتح الباري ئه‌مانه‌ن:
1- الطبعة الهندية في دهلي سنة 1310.
2- طبعة بولاق بمصر1301.
3- طبعة السلفية بالقاهرة سنة1380.
4- الطبعة المنيرية.
5- طبعة دار السلام.
6- طبعة الشيخ عبدالقادر شيبة الحمد.
7- طبعة دار المعرفة.
8- طبعة الإمارات العربية المتحدة.
هه‌ندێ له مامۆستاكان چاپى دار السلام كه پانزه به‌رگه له چاپه‌كانى تر به باشترى ده‌زان، به‌ڵام شيخ عبد الكريم الخضير چاپى بۆلاق له همووى به باشتر ئه‌زانێت، چاپى السلفية ش هه‌ر چاكه.
شايانى باسه شه‌رحيكى تر هه‌يه بۆ صه‌حيحى بوخارى به‌هه‌مان ناوونيشان (فتح الباري) له دانانى ابن رجب الحنبلي به‌ڵام له شه‌رحه‌كه‌يدا گه‌يشتووه‌ته كتاب الجنائز وته‌واوى نه‌كردووه، شه‌رحه‌كه‌شى زۆر باشه و زانايان زۆر ستايشيان كردووه، به‌ڵام وه‌كو وتم فه‌تحولبارى ابن حجر ناوبانگى گه‌وره‌ى په‌يدا كرد و له هه‌موو شه‌رحيكى تر زياترخواى گه‌وره قه‌بوڵى بۆ نووسى.
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك گه‌ڕاومه‌ته‌وه، له ديارترينيان:
الحافظ ابن حجر العسقلاني وكتابه فتح الباري/ عبدالله ياسر خيري.
2018-04-09
2024-03-04
2023-10-28
2024-03-08
2018-04-12
2024-03-26
2023-02-19