/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٥٣- ڕێكحراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
: 467
2018-04-08
(منظمة الأمم المتحدة ) ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه له ساڵی 19455ز له سان فره‌نسیسكۆ له ئه‌مریكا دامه‌زرا ، زۆربه‌ی وڵاته‌كانی دونیا تێیدا ئه‌ندامن ، له پێش دامه‌زرانی ئه‌م ڕێكخراوه نیوده‌وڵه‌تیه له نێوان ساڵه‌كانی 1919 بۆ ساڵی 1945ز دامه‌زراوه‌یه‌كی تر هه‌بو له جێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ناوی: (عصبة الأمم) به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كاره‌كانیدا به تایبه‌تی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوای دابه‌ش بوونی سودان گه‌یشته 193 وڵات. چه‌ندین وڵاتی ئیسلامی ئه‌ندامی دامه‌زرینه‌رن له‌و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه.
ڕێكخراوه‌كه به گشتی له شه‌ش ده‌زگا پێكهاتووه: الجمعية العامة، مجلس الأمن مجلس الوصاية ، الأمانة العامة، محكمة العدل الدولية ،المجلس الاقتصادي والاجتماعي للأمم المتحدة.
شایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك یاسا و بنه‌ما دامه‌زراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێز له ئایینی ئیسلام و پیرۆزییه‌كانی ناگرێت ، سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامێتی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خۆیان به موسوڵمان ده‌زانن تێیدا .
- به پاساوی دژایه‌تیكردنی ئیڕهاب و توندڕه‌وی ئیسلامی هه‌موو موسوڵمانان بوون به ئامانجێكی ڕه‌وا بۆ لێدانیان و سته‌م لێكردنیان له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهاندا ، له‌م باره‌شه‌وه ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان داكۆكیكه‌ری یه‌كه‌م بون بۆ كاراكردنی ئه‌م پاساوه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئیسلام وه‌كو سیستم و یاسا بۆ ژیان.
- دیارترین ئه‌و بوارانه‌ی كه دژایه‌تی ڕاشكاوی تێدایه بۆ ئیسلام ، بریتین له‌و یاسا و ڕێككه‌وتنامانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ئاشتی نێوده‌وله‌تی و مافی ئافره‌تان و ئازادی تاكه كه‌سی وزۆر بنه‌مای تر كه نه‌ك هه‌ر ڕێگه به به‌زاندنی هه‌موو هێڵه سووره‌كانی ئیسلام ده‌دات به‌ڵكو سزای توندیش بۆ ئه‌و كه‌سه دیاری ده‌كات له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و بنه‌ما و ڕێككه‌وتنانه ڕاوه‌ستێت: له‌وانه ئازادی ئایین گۆڕێن و،ئازادی سته‌مكردن له لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كان و پاراستنیان به مافی ڤیتۆ ، ئازادی زینا كردن و هاوڕه‌گه‌زبازی و هه‌موو به‌دڕه‌وشتیه‌ك له كۆمه‌ڵگاكان و به‌رگری كردن له ئه‌نجامده‌رانی و ، فه‌راهه‌مكردنی هه‌موو یاسایه‌ك كه ڕه‌وشتی گه‌لان تێكبدات .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌رپه‌رشتیای سته‌مه له جیهاندا ، ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشای دروشمه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه بكه‌ین زۆر وته‌ی جوان و بریقه‌داری تێدایه ، به‌ڵام ئه‌و دروشمانه درۆیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ فریودانی گه‌لان ، چونكه مافی ڤیتۆ كه دراوه به زلهێزه‌كان ، ئه‌و به‌نده‌ی له ڕێكه‌وتنامه‌كه سه‌ر له‌به‌ر پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه ، وه‌كو ده‌ڵێن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌ستی ڕاست مافی مرۆڤ ده‌دات و به ده‌ستی چه‌پ وه‌ریده‌گرێته‌وه له ڕێگه‌ی ڤیتۆ و ئامرازه‌كانی تره‌وه.
- نمونه‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕووی دا له صبرا و شاتیلا له لوبنان ، ڕووداوه‌كانی فه‌له‌ستین به گشتی و كوشتارگه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه به تایبه‌تی كه بریتی بوو له جینۆساید كردنی موسوڵمانان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمانن ! كوشتارگه‌كانی بۆرما بۆ موسوڵمانان له سه‌ر ده‌ستی بوزییه‌كان ، له نێوبردنی سه‌دان هه‌زار له موسوڵمانی بۆسنه‌و هرسك كه دیمه‌نه جه‌رگبڕه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهانی هه‌ژاند ، كاره‌ساتی موسوڵمانان له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات ،كاره‌ساتی موسوڵمانان له ئیفریقیا له‌سه‌ر ده‌ستی گاوره‌كان ، ...هتد شایه‌تن له‌سه‌ر ڕازیبوون و بێ ده‌نگی ئه‌م ڕێكخراوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سته‌مكارانه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان.
- ده‌ست به‌سه‌را گرتنی جوڵه‌كه به‌سه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ، كه ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌م ڕێكخراوه وه‌كو دیارییه‌ك پێشكه‌شی ئه‌وان كرا.
- نمونه‌یه‌كی به‌رچاو: تاكو ئێستا شه‌ست جار ڤیتۆ به كارهاتووه له دژی تاوان باركردنی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌و قه‌تڵ و عامه‌ی به خه‌لكی فه‌له‌ستینی ده‌كات له غه‌ززه و پێش تر له ناوچه‌كانی تری فه‌له‌ستین، و كه‌س نه‌یتوانیوه ده‌ست بهێنیته ڕێگه‌یان بۆ كوشتن و له‌ناو بردنی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی كه تاوانی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه موسوڵمانن!
- سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ به گشتی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه كه له ڕاستیدا هه‌ر وه‌كو ڕاسپارده‌یه‌كه تا ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنامه بیت شه‌رمه‌زارییه بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی و ڕاستتره ناوی بنه‌ین خه‌جاڵه‌ت نامه چونكه هه‌رچی ئه‌م سته‌مه بێ سنوره‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كرێت له گه‌ڵ هه‌بوونی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و به پیرۆزبایی وڵاته زلهێزه‌كانی دونیا ده‌كرێت.
- سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه به مافی ئافره‌تان زیاتر نییه له ڕێگه‌دانێكی ڕه‌ها بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی به سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ، وه‌كو مافی زیناكردن و هاوڕه‌گه‌زبازی ومافی له‌ناو بردنی كۆرپه‌ڵه‌ی درووست بوو له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه‌كانی له‌ناوبردنی كۆرپه‌له (الإجهاض)و هاوكات دابینكردنی هه‌موو به‌رگرییه‌ك له ئه‌نجامده‌رانی و سزادنی كه‌سانی ناڕازی به‌رانبه‌ریان.
ئه‌مه چه‌ند دێڕێكی خێرا بوو سه‌باره‌ت به‌م چه‌تره ڕه‌شه‌ی زلهێزه سته‌مكاره‌كان هه‌ڵێانداوه به‌سه‌ر جیهاندا و چه‌مكه‌كانیان ئاوه‌ژوو كردووه‌ته‌وه وسته‌م به‌به‌رچاوی ملیونه‌ها خه‌ڵكه‌وه له گه‌لان ده‌كه‌ن ، له ڕێگه‌ی ڤیتۆی به‌دناوه‌وه ئه‌م جیهانه‌یان گه‌ڕاندووته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگڵستانی نادادگه‌ری و سته‌می بێ سنوور له مێژوودا.
2024-01-28
2018-04-14
2023-11-22
2018-08-10
2018-04-05
2023-10-28
2018-04-12