/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٥- المحلى
: 502
2018-04-09
ناوى ته‌واوى كتێبه‌كه بريتييه له: المحلى في شرح المجلى بالحجج والآثار، له نووسينى پێشه‌وا (علي بن حزم الأندلسي) له ساڵى 384 ك له قورتوبه‌ى ئه‌نده‌لوس له دايكبووه‌و له ساڵى 456 ك له ولبه وه‌فاتى كردووه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو قسه‌و تێبينييه‌ك كه له‌سه‌ر (ابن حزم) و ڕێڕه‌وه زاهيرييه‌كه‌ى و بۆچوونه‌كانى له‌مه‌سه‌له‌ى سيفاتدا هه‌يه، به‌ڵام زانايه‌كى گه‌وره‌يه و جێده‌ستى له‌سه‌ر زانست له ئيسلام‌دا به ڕوونى جێهێشتووه، مێژوونووس و فه‌رمووده‌ناس وشه‌رعزان و شاعير و ئه‌ديب و فه‌يله‌سوف بووه، به‌ڵكو ده‌گێڕنه‌وه يه‌كه‌م كه‌س بووه كه ئاماژه‌ى بۆ خڕى زه‌وى كردووه.
كتێبى (المحلى) گرانبه‌هاو ده‌گمه‌ن و بايه‌خداره، لێوان لێوه له زانست و تێگه‌يشتنى سه‌له‌ف بۆ بابه‌ته فيقهييه‌كان، 2312 بابه‌تى شه‌رعى له خۆ گرتووه، به پێى بۆچوونى محمد رواس قلعجي (12903) ڕا‌وبۆچوونى زانايانى سه‌له‌فى تێدا هاتووه، گرنگى كتێبه‌كه له‌وه‌دايه كه:
- ژماره‌يه‌كى زۆرى له بۆچوون و ڕاى هاوه‌ڵان تابعييه‌كان و زانيانى پێشين باس كردووه و مه‌زهه‌ب و ڕێڕه‌وه‌كانيانى ڕوون كردووه‌ته‌وه.
- بايه‌خ به فه‌رمووده ده‌دات و فه‌رمووده‌ى صحيح و ضعيف له يه‌كتر جيا ده‌كاته‌وه و لێى ورد ده‌بێته‌وه.(مه‌به‌ست ئه‌وه نييه كه محلى فه‌رمووده‌ى لاوازى تێدا نه‌بێت).
ئه‌م كتێبه له نێو چوار كتێبى ابن حزم دا ده‌ژمێردرێت كه ده‌رباره‌ى فيقهو حه‌ڵاڵ و حه‌رام نووسيوێتى، گه‌وره‌ترينيان "الإيصال إلى فهم الخصال" كه تێيدا شه‌رحى كتيبى " الخصال الحافظ لجمل شرائع الإسلام"ة، كتێبێكى مام ناوه‌نديشى هه‌يه له دوو به‌رگدا به ناوى:" الخصال الجامعة لجمل شرائع الإسلام" هه‌روه‌ها كتێبى (المجلى) كه بچووكه‌و هه‌ر وه‌كو مه‌تنێكه له فيقهى زاهيرى، ابن حزم به كتێبى (المحلى) ش شه‌رحى (المجلى) ى كردووه.
زانايان هه‌ندێ ڕه‌خنه‌يان له ابن حزم گرتووه، له‌وانه:
- له كتێبى (المحلى) زمانى زۆر زبر بووه به‌رانبه‌ر نه‌ياره‌كانى.
- جۆرێك له وشكى و چه‌ق به‌ستنى هه‌يه به هۆى ڕێڕه‌وه زاهيرييه‌كه‌ى.
- له ئه‌بو حه‌نيفه به هه‌ڵه ڕاو بۆچوونێكى باس كردووه كه هه‌ڵه بووه‌و وا نه‌بووه.
- ده‌رباره‌ى (أبو الطفيل) ڕه‌زاى خواى لێبێت، كه هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بووه، وتوويه‌تى ئاڵاى موختارى پێ بووه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌يه و زانايان - وه‌كو (ابن خجر العسقلاني) - به‌رپه‌رچيان داوه‌ته‌وه.
(العز بن عبد السلام) ده‌رباره‌ى (المحلى) فه‌رموويه‌تى: (ما رأيت في كتب الإسلام في العلم مثل المحلى لابن حزم).
(ابن حزم) پێش ئه‌وه‌ى (المحلى) ته‌واو بكات وه‌فاتى كرد و ئه‌وه‌نده‌ى كه مابوو (أبو رافع) ى كورى ته‌واوى كرد.
كتێبه‌كه‌ى (ابن حزم) ئاستێكى زانستى به‌رزى هه‌يه و ئه‌گه‌ر چى خۆى وتوويه‌تى بۆ فێرخوازانى زانست و وه‌كو بيرخستنه‌وه بۆ زانايان نووسيومه، به‌ڵام به پێى قسه‌ى هه‌ندێ له زانايان كه‌سانى سه‌ره‌تا سوودى باش له‌و كتێبه نابينن و ئه‌هلى عيلم زياتر ده‌توانن لێى سوودمه‌ند بن.
"المحلى" يه‌كه‌م جار له چاپخانه‌ى النهضة له يانزه به‌رگدا له ميسر به ته‌حقيقى (أحمد محمد شاكر) چاپكراوه، بۆ جارى دووه‌ميش له (مطبعة الإمام) به ته‌حقيقى (محمد خلي الهراس) چاپكراوه، هه‌روه‌ها (دار الكتب العلمية) ش چاپێكى خراپى كردووه، ده‌وترێت چاپى المنيرية به پێداچوونه‌وه‌ى أحمد محمد شاكر كه دار الجيل له‌به‌رى گرتووه‌ته‌وه چاكترين چاپه‌كانى ئه‌و كتێبه‌كه.
2021-10-24
2023-11-22
2023-10-28
2018-05-15
2023-11-22