/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:1 (وحدة الوجود) مه‌عنای چییه؟
: 2052
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:1
(وحدة الوجود) مه‌عنای چییه؟
بیروباوه‌ڕێكی پوچه‌ڵه كه له‌گه‌ل بیروباوه‌ری ئیسلامدا راسته‌وخۆ تێكده‌گیرێت، خاوه‌نی ئه‌م عه‌قیده ( ابن عربی) ه، كه زۆرێك له زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی له ئیسلام ده‌ریان كردووه، پوخته‌ی ئه‌م بیروباوه‌ره - وه‌كو یه‌كیك له زاناكان فه‌رموویه‌تی - :
زاراوه‌ی ( وحدة الوجود) واته:هیچ بوونه‌وه‌رێك جگه له خوای گه‌وره له‌م گه‌ردوونه‌دا بوونی نییه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه ده‌یانبینین ( به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بی گیانه‌كانه‌وه) دیارده‌ی یه‌ك ڕاسته‌قینه‌ن كه ئه‌و ڕاسته‌قینه‌ش خوای گه‌وره‌یه و جگه له خوای گه‌وره كه‌سی تر له‌م دونیایه بوونی نییه، بۆیه - به پێی ئه‌و عه‌قیده پووچه‌ڵه - گه‌ردوون به‌وه‌شی كه تێیدایه بریتییه له خوای گه‌وره، بۆیه ده‌بینین خاوه‌ن بیرۆكه‌كه جیاوازی له نێوان به‌نده‌و و په‌روه‌ردگاردا ناكات و ده‌ڵێت:
العبد رب، والرب عبد ***يا ليت شعري من المكلف؟!
إن قلت عبد فذاك ربُّ *** وإن قلت رب أنى يكلف؟!
هه‌موو به‌ڵگه‌كانی قورئان و سوننه‌ت دژی ئه‌م بیرۆكه به‌تاڵه‌ن، چونكه حه‌قیقه‌تی خوای گه‌وره جیاوازه له حه‌قیقه‌تی بوونه‌وه‌ر و به‌نده‌كانی خوای گه‌وره و هه‌ر خۆیشی فه‌رموویه‌تی: ( الله خالق كل شی‌ء) كه‌واته خالق و مه‌خلوق دوو حه‌قیقه‌تی جیاوازن، نه‌ك خوای گه‌وره خودی ئه‌و شتانه بێت. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش نه‌ك له‌لای هه‌موو زانایانی ئیسلامه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و به عه‌قیده‌یه‌كی دژ به عه‌قیده‌ی ئیسلام زانراوه، به‌ڵكو سۆفییه میانڕه‌واه‌كانیش ئه‌وه‌یان به پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ری ئیسلام داناوه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-18 سلێمانی
2018-04-07
2023-05-18
2024-04-15
2023-11-22
2024-01-22
2024-03-08
2023-10-28
2023-11-22
2021-10-14