#هه‌ندێ_له_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه_و_بیدعه‌كانی_نوێژ:4
چۆنیه‌تی وتن و ده‌ربڕینی الله أكبر
سه‌باره‌ت به ته‌كبیره‌ی ئیحرام ، یان ته‌كبیره‌كانی تری ناو نوێژ ، هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه زۆرێك له نوێژخوێنان و پێشنوێژانیش ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به هۆی ڕاهاتن و دووباره بوونه‌وه، یان شاره‌زا نه‌بوونی ته‌واو له بنه‌ماكانی زانستی ته‌جوید وڕاست خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ندێ مه‌ددی نا به‌جێ به هه‌ردوو وشه (الله) و( أكبر)ده‌ردرێت ، نه‌ك هه‌ر جائیز نییه ، به‌ڵكو واتایه‌كی زۆر نه‌شیاو له گه‌ڵ زاتی په‌رورگار ده‌به‌خشێت و به بۆچوونی هه‌ندێ له زانایان نوێژه‌كه‌ش به‌تاڵ ده‌كاته‌وه :
1- جگه له یه‌ك مه‌ددی دوو حه‌ره‌كه‌یی نه‌بێت له وشه‌ی (الله) ئیتر هبچ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی تری تێدا نییه ، ئه‌وه‌شی بیكات هه‌ڵه‌ی كردووه ، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه شێوازه‌كانییه‌تی:
2- درێژكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پیتی وشه‌ی مه‌زنی (الله) واته بكرێت به: آآآآلله أكبر ، ئه‌مه زانایان فه‌رموویانه واتاكه‌ی كوفری له‌فزییه ،چونكه ده‌بێته پرسیار به‌م شێوه: ئایا الله گه‌وره‌یه!
3- ئه‌گه‌ر نێوان هه‌ردوو پیتی لام و ها مه‌دد كرا ، واته به‌م شیوه: الـآآآآآه أكبر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رچی واتای خراپی نییه به‌ڵام له گه‌ڵ یاساكانی زانستی ته‌جوید ناكۆكه و مه‌ددی له‌و شێوه‌مان نییه له ته‌جویددا ، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان هه‌ندێ قسه‌ی له‌سه‌ره و به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و به‌مه‌به‌ستی ده‌نگ خۆشكردن و ئاوازده‌ركردن له گه‌ڵ ده‌ربڕینی وشه‌كه زۆرێك له بانگده‌رو پێشنوێژ‌و ئه‌وانه‌ی ته‌كبیراتی پێشنوێژه‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌و مه‌دینه دووباره ده‌كه‌نه‌وه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ،ئه‌گه‌ر چی به‌ڵگه‌شیان نییه!
4- ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای وشه‌ی (أكبر) مان درێژ كرده‌وه ، واته بكرێته: آآآكبر ، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه وه‌كو واتا ده‌بێته كوفری له‌فزی و به هیچ شێوه‌یه‌ك جائیز نییه ، چونكه واتاكه‌ی ده‌بێته هه‌مان واتای نه‌شیاوی پێشوو ده‌رباره‌ی الله تعالی
5- ئه‌گه‌ر نێوان هه‌ردوو پیتی (ب) و (ر) درێژكراوه‌یه: الله أكبــــار ، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه واتاكه‌ی زۆر نه‌شیاوو ناشیرینه چونكه واتای ته‌پڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
6- هه‌ندێكیش پیتی ها له وشه‌ی مه‌زنی الله ده‌قرتێنن و ده‌یكه‌ن به : (اللاو أكبر) ئه‌وه‌ش هه‌ر جائیز نییه .
7- له ناو كوردی خۆیشماندا هه‌له‌یه‌كی تری باو هه‌یه نوێژخوینان و بگره هه‌ندێ له مامۆستایانیش ده‌یكه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وشه‌ی كاف به وشه‌ی گ ده‌گۆڕن و ده‌بێته الله ئه‌گبه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه و جائیز نییه.
8- له كۆتاییشدا پێویسته پێشنوێژان ئه‌وه بزانن هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر له كاتی دابه‌ستنی نوێژدا الله أكبر درێژ بكه‌نه‌وه و هه‌ندێ له زانایان وه‌كو شیخ محمد صالح المنجد ئه‌ڵێت ئه‌وه‌یان به ناشاره‌زایی ئیمامه‌كه زانیوه چونكه كه ته‌كبیره‌كه درێژ ده‌كاته‌وه سه‌لامدانه‌وه‌ش به هه‌مان شێوه له‌و كاته هه‌ندیك له نوێژ خوینان په‌له ئه‌كه‌ن و الله أكبر ی ته‌حریم ئه‌كه‌ن و پێشی ئیمام ئه‌كه‌ون، بۆیه زانایان فه‌رموویانه: (من فقه الامام جزم التكبیر و جزم التسلیم).
كه‌واته: ڕاست و درووست ئه‌وه‌یه له ده‌ربڕینی ته‌كبیره‌ی ئیحرام و ته‌كبیره‌كانی تر هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێی (الله أكبر) و ته‌نها نێوان هه‌ردوو پیتی لام و ها له الله درێژبكه‌یته‌وه‌و هبچی تر ، هاوكات زۆر وریای ده‌ربڕینی هه‌مزه‌ی سه‌ره‌تای الله بین له جێگه‌ی خۆیه‌وه دربچێت و ، هائی هه‌مان وشه نه‌قرتێنرێت و هه‌مس و شیدده‌ی كافی (اكبر) و ده‌ربڕینی پیتی ڕا له أكبر به قه‌ڵه‌وی و مفخم ی بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئه‌كبه‌ر .
..ئه‌مانه‌ی كه باسم كرد زۆرێك له زانایان باسیان كردووه له جێگای جیا جیا، له زانا دێرینه‌كان وه‌كو پێشه‌وا النووي و لێكده‌ره‌وانی هه‌ندێ كتێبی فه‌رمووده ، له هاوچه‌رخه‌كانیش مشهور حسن له كتێبی أخطاء المصلین هه‌ندیكی باس كردووه‌و وریایی داوه ده‌رباره‌یان.
تێبینی ئه‌م پۆسته پێشتر له مانگی هه‌شتی 2016 كراوه به‌ڵام ئێستا به ده‌ستكارییه‌وه به‌باشم زانی بیخه‌مه نیو ئه‌م زنجیره‌یه.
إحسان برهان ا‌لدین
23 شوّال 1440
26/6/2019