العربیة
/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره‌/
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌:(4)
: 377
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(4) له‌ یه‌ك كاتدا ته‌ماشای یه‌ك دیمه‌نی واقیعی، یه‌ك كۆمه‌ڵی سیاسی یان فیكری ، یه‌ك كه‌سایه‌تی ، یه‌ك حیزبی خاوه‌ن ئایدۆلوژیای دژ به‌ به‌رنامه‌كه‌ت له‌ دوو ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه‌ مه‌كه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكت به‌ خائین و به‌كرێگرته‌ و بێ خێر بۆ دین و دونیا وه‌سف كرد له‌ ڕوانگه‌یه‌كه‌وه‌، نابێت له‌ ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه‌ ته‌ماشایه‌كی تری ئه‌رێنی ئه‌وان بكه‌یت و بببیته‌ ڕاوێژكار بۆیان و به‌ فریاگوزاریان بزانیت، ئه‌و كه‌سه‌ی دینه‌كه‌تی به‌لاوه‌ پاش ماوه‌ی سه‌ده‌ تاریكه‌كان بوو، شوێنكه‌وتوانیشی به‌لاوه‌ بار بوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ نموونه‌ی دواكه‌وتن ته‌ماشای كردن، تۆیش بۆت نییه‌ جگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی قورئان و سوننه‌ت له‌ هیچ ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و بكه‌یت، پشت به‌كام به‌ڵگه‌ی شه‌رعی نه‌یارانی به‌رنامه‌كه‌ت به‌ فریادڕه‌سی خه‌ڵكی ئه‌زانیت وله‌ هه‌ستیارترین بواردا كه‌ بواری بیروباوه‌ڕه‌ پرسه‌كانیان لێ تێكه‌ڵ ئه‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر كه‌سانێك سوور بوون له‌سه‌ر ڕوخانی دینه‌كه‌ت، له‌ كوێی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ردا جێی ئه‌كه‌یته‌وه‌ هیوایان پێ ببه‌ستی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دونیاكه‌ت، ئه‌ی ئه‌و دونیام بۆ چییه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی دینه‌كه‌م درووست ببێت؟ إحسان برهان الدین 2017-11-28