العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 10)
: 323
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 10) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی سێیەمی سیفاتەكان پرسیاری 1/  سێیەم بنچینە چییە كە پێویستە سەبارەت بە سیفەتەكانی الله تعالی بیزانین؟ وەڵام/  سیفاتەكانی الله عزوجل دەبنە دوو بەشەوە: هەندێكیان پێیان دەوترێت: سیفاتی (ثبوتي) ، واتە: پێویستە جێگیریان بكەین. هەندێكیشیان پێیان دەوترێت: سیفاتی (سلبي)، واتە: پێویستە نكۆڵی لێ بكەین ودرووست نییە الله تعالی ی پێ وەسف و ستایش بكرێت لەبەر ئەوەی ناشاییستەیە. پرسیاری 2/  (الصفات الثبوتیة) واتا و پێناسەی چییە؟ وەڵام/  (الصفات الثبوتیة) بریتییە لەو سیفەتانەی كە الله تعالی لە قورئاندا بۆ خۆی جێگیری كردووە، یان لەسەر زمانی پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم لە سوننەتدا جێگیر بووەو پێویستە ئێمەیش وەكو خۆیان جێگیریان بكەین و باوەڕیان پێ بهێنین. پرسیاری 3 / بەڵگە چییە لە قورئانی پیرۆزدا  لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەو سیفەتانە وەكو خۆیان لەسەر حەقیقەت جێگیر بكەین، واتە: تەئویلیان نەكەین و واتاكانیان نەگۆڕین؟ وەڵام/ بەڵگە ئەوەیە كە الله تعالی فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ ۚ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾ النساء: 136. - باوەڕ بوون بە الله تعالی باوەڕ بوون بە سیفەتەكانی لە خۆ دەگرێت. - باوەڕ بوونیش بەو كتێبابەی كە دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەكەیدا صلی الله علیه وسلم، باوەڕبوونی لەخۆ گرتووە بەوەی كە دەبارەی نێرەرەكە هاتووە كە الله یە. - لەبەر ئەوەش كە محمد صلی الله علیه و سلم، نێردراوی رب العالمین ە، واتە: باوەڕهێنان بە هەموو ئەوەی كە دەربارەی الله تعالی فەرموویەتی. پرسیاری 4/ بەڵگەی عەقڵی چییە لەسەر جێگیركردنی سیفەتەكانی الله تعالی؟ وەڵام/  ئەو سیفەتانە الله تعالی خۆی بۆ خۆی جێگیری كردووەو باسی فەرمووە، بۆیە پێویستە بەو شێوەی كە خۆی جێگیری كردووە ئێمەش باوەڕی پێ بهێنین. پرسیار 5/ مەرجەكانی وەرگرتنی هەواڵ (خبر) چییە؟ وەڵام/ مەرجەكانی وەرگرتنی هەواڵ (خبر) بریتین لە: * (العلم) واتە: زانست كە پێچەوانەی نەزانین و جەهلە. * (الصدق) واتە: ڕاستگۆیی كە پێچوانەی درۆیە. * (الفصاحة) واتە: وتەی ڕوون وپاراو،  كە بەپێچەاونەی بە نەتوانینی دەربڕین دێت...ئەمانەش هەندێك وردەكاری و شیكردنەوە هەڵدەگرن ئێرە جێگەیان نییە. پرسیاری 6/ مەبەست لە (الصفات السلبیة) چییە و بەواتای چی دێت؟ وەڵام/ مەبەست لە (الصفات السلبیة) ئەو سیفاتانەیە كە الله تعالی خۆی یان پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم نكۆڵییان لەوە كردووە سیفەتی الله بێت. بۆنموونە: مردن، خەوتن، نەزانین، ماندوو بوون، بێ دەسەڵاتی ، لەبیرچوونەوە. پرسیار 7/ ئایا دروستە بە هیچكام لەو سیفاتە سەلبیانە الله تعالی وەسف بكرێت؟ وەڵام/ نەخێر درووست نییە، لەبەر ئەوەی ئەو سیفەتانە هەمووی سیفاتی كەموكورتی و عەیب ونوقسانین و ناگونجین الله یان پێ وەسف بكرێت. پرسیار 8/ ئایا تەنها ئەوەندە بەسە كە ئەو سیفاتە سەلبیانە نكۆڵی لێ بكرێت لە حەقی پەروەردگاردا؟ وەڵام/ نەخێر تەنها ئەوە بەس نییە، بەڵكو پێویستە پێچەوانەكەشی جێگیر بكەین و باوەڕمان پێی هەبێت، چونكە نكۆڵی كردن تەنها خۆی نیشانەی بێ عەیبی و بێ كەم وكورتی نییە، بەڵكو نیشانەی نەبوون و عەدەمە، نەبوون و عەدەمیش واتە هیچ نییە. پرسیار 9/ بۆچی الله تعالی نابێت بە (النفي المحض) واتە: نكۆڵی كردنی پەتی وەسف بكرێت، هۆكار چییە لە قەدەغەبوونی ئەوە؟ وەڵام/ لەبەر چەند هۆكارێك: یەكەم:  لەبەر ئەوەی نكۆڵی كردنی پەتی یان ڕەها واتای نەبوون و عەدەمە، ئەوەش هیچ فەزل و چاكەیەكی تێدا نییە، چجای ستایشیش بێت. دووەم: لەبەر ئەوەی نكۆڵی كردن لە شتێك هەندێ جار بە هۆكای ناشاییستەیی و نەگونجان دێت، بۆ نموونە بوترێت: (الجدار لا یظلم) واتە: دیوار ستەم ناكات! ئەوەش نابێتە هیچ وەسف و ستایشێك بۆ دیوار كە كە ستەم ناكات. سێیەم/ لەبەر ئەوەش نكۆڵی كردن هەندێ جاری تر لە واتای بێ توانایی و عەجزەوە دێت كە ئەوەش عەیب و نوقسانییە، هەموو ئەو سیفەتانەش قەدەغەیە بەكارهێنانی لە حەقی الله تعالی دا. بۆ نموونە الله تعالی فەرموویەتی: ( وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ) الفرقان/58. واتە: پشت بە الله ببەستە كە نامرێت وهەموو واتاكانی ژیانی تەواو وكامڵی هەیە بەو شێوەی كە شیاوێتی. لێرەدا نكۆڵی كردن لە مردن بەواتای ژیانی تەواو دێت. یان كە الله تعالی فەرموویەتی: ( وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا) الكهف/ 49. نكۆڵی كردن لەوەی كە الله ستەم ناكات بەواتای تەواوی دادگەری دێت.   [caption id="attachment_4546" align="alignnone" width="1536"] {"source_sid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1627147633181","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]