/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:30 الماسونیة
: 504
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:30
الماسونیة
ماسۆنی ڕێكخراوێكی نهێنی جوله‌كه‌یه، به په‌نهانی كار بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كانی جوله‌كه ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئیسڕائیل ده‌كات.
ماسۆنی وشه‌یه‌كی خه‌ڵه‌تێنه‌ره گوێگر وا گومان ده‌بات واتایه‌كی باشی هه‌بێت، چونكه مه‌عنای وشه‌كه بریتییه له بونیاتنه‌ره ئازاده‌كان كه ئامانجیان درووستكردنی هه‌یكه‌لی سوله‌یمانه وه‌كو هێمایه‌ك بۆ زاڵبوونی جوله‌كه به‌سه‌ر زه‌ویدا.
دروشمی ماسۆنییه‌كان بریتییه له ( الحریة - الإخاء - المساواة) واته: ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی، ئه‌م سێ دروشمه‌ش ته‌نها بۆ فریودانی خه‌ڵكییه و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئامانجه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌وانه له پشتی ئه‌و واتا سه‌رنج ڕاكێشانه‌وه.
له ژێر دروشمی ئازادییه‌وه دژایه‌تی هه‌موو ئاینێك - جگه له ئایینی جوله‌كه - ده‌كه‌ن وبێ ڕه‌وشتی و داوێن پیسی له جیهاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له ژێر دروشمی برایه‌تیشدا كۆشش ئه‌كه‌ن ڕقی میلله‌ته‌كان به‌رانبه‌ر جوله‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.
له ژێر دروشمی یه‌كسانیشدا پشێوی ئابووری وسیاسی درووست ده‌كه‌ن و هانی زه‌وتكردنی ماف و ڕه‌وشت و سامانی مرۆڤه‌كان ده‌ده‌ن و بره‌و به بیری ماركسییه‌ت و سۆشیالیزم ئه‌ده‌ن.
دامه‌زرێنه‌ری ماسۆنییه‌ت سه‌رگه‌وره‌ی جوله‌كه بووه له كاتی خۆی ( هێردۆسی دووه‌م) به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌و سنوور بۆ دانانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی نه‌سرانی.
ئامانجه‌كانی ماسونییه‌ت له‌م سه‌رده‌مه:
1- دامه‌زراندنی چه‌ندین كۆماری جیهانی دوور له دین له ژێر ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لابردنی و به‌كارهێنانی ئاسان بێت له كاتی به‌رپا بوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ئیسڕائیل.
2- دژایه‌تی كردنی هه‌موو ئایینه‌كان جگه له جوله‌كه و پاراستنی ده‌وڵه‌ته كۆمۆنیستییه‌كان.
3- ئامانجی كۆتاییان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئیسرائیله و ده‌ستنیشان كردنی پاشایه‌ك بۆ جوله‌كه‌كان له شاری قودس كه له نه‌وه‌ی داود بێت و حوكمی جیهان بكات.
بڕوانه: معجم الفاظ العقیدة، لعامر فالح بتقدیم ابن جبرین.
بۆ زیانیاری زیاتر وبه شیكراوه‌یی له‌سه‌ر ماسۆنییه‌ت بڕوانه:
1-الماسونية نشأ ملك إسرائيل – د/ محمد على الزغبي.
2-الماسونية ذلك العالم المجهول د. صابر طعمة.
3-الماسونية في المنطقة – أبو إسلام أحمد.
4-الروتان في قفص الاتهام – أبو إسلام أحمد.
5-اليهود والماسونية في مفرد على شلش.
6- هذه هي الماسونية - حضر محمد
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-5 سلێمانی
2023-10-28
2023-04-26
2018-04-07
2024-03-26
2023-02-18
2018-04-05
2024-04-15
2024-05-23
2021-10-25