العربیة
/قورئان/
پێشنوێژی به‌ خوێندنه‌وه‌ له‌ موسحه‌ف
: 4681
2018-06-03

  "" له‌ هه‌ندێ مزگه‌وته‌كاندا ده‌بینرێت مامۆستاكه‌ له‌ كاتی پێشنوێژیدا له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا قورئانێكی به‌رانبه‌ر خۆی داناوه‌ و لێی ئه‌خوێنیته‌وه‌ ، ئه‌م كاره‌یش خیلافێكی زۆری له‌سه‌ره‌ ئه‌گه‌ر چی به‌شێك له‌ زانایان گرفتێكیان نه‌بینیوه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی پێشنوێژ له‌ موسحه‌فدا ، به‌ڵام هاوكات زۆرێك له‌ هاوه‌ڵان و پیشه‌وا گه‌وره‌كان له‌ كۆن و نوێدا ئه‌وه‌یان به‌ كارێكی درووست نه‌زانییه‌وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكان پییان وا بووه‌ نوێژی فه‌رزی پێ به‌تاڵ ئه‌بێه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ ڕێگایان داوه‌ هه‌ندێكیان فه‌رموویانه‌ درووسته‌ ئه‌گه‌ر هیچی له‌به‌ر نه‌بێت له‌ قورئان ، یان به‌مه‌رجێك له‌ نوێژی فه‌رز نه‌بێت ، به‌ گشتی مه‌سه‌له‌كه‌ خیلافییه‌ و مامۆستایه‌ك كه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی پێشنوێژی خه‌ڵكییه‌ حه‌یفه‌ ئه‌وه‌نده‌ قورئانی له‌به‌ر نه‌بێت پێشنوێژی نوێژخوێنانی پێ بكات ، ئینجا به‌و شێوه‌ش سست ده‌بێت و چیدی قورئانی پێ له‌به‌ر ناكرێ ، من داوا له‌ مامۆستایانی به‌ڕێز ده‌كه‌م له‌سه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ نه‌ڕۆن كه‌ به‌ درووستیان زانیوه‌ ، چونكه‌ ئه‌وانیش یه‌ك ده‌نگ نین له‌سه‌ر درووستی ئه‌و كاره‌و مه‌رج و سنووری زۆریان داناوه‌ ، كه‌سیش گومانی له‌وه‌ نییه‌ پێشنوێژ قورئان له‌به‌ر بخوێنێت باشتره‌ تا ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵ ببێته‌ ته‌ماشاكردنی موسحه‌ف و جاری وا هه‌یه‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی وئیحراج بونی كاره‌با بڕان ئه‌گه‌ر شه‌و بێت و شتی تریش..والله أعلم. إحسان برهان الدین 2016-12-9