/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:26 سیخه‌كان
: 462
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:26
سیخه‌كان
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئایینی هیندین، له سه‌ده‌ی پانزه‌ی میلادی سه‌ریان هه‌ڵدا، بانگه‌شه‌ی ئایینێكی تازه‌یان ئه‌كرد كه ئاوێته‌یه‌ك بێت له ئایینی ئیسلامی و هندۆسی و دروشمه‌كه‌یان بریتی بوو له ( لا هندوس ولا إسلام) واته: نه‌ئیسلام و نه هندۆس.
دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌می ئایینی سیخه‌كان (نانك) بوو كه پێی ده‌وترا (غورو) واته: مامۆستا، كه ئه‌و له ساڵی 1469 له بنجاب له‌دایكبووه‌و هندوس بووه‌و له ناو هندۆسه‌كاندا په‌روه‌رده بووه، دواتر له گه‌ل خێزانێكی موسوڵماندا و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل كه‌سێكی موسوڵمانی گومرا ناوی (سید حسن درویش) ئاشنایی په‌یدا كرد و له‌وانه‌وه فێری هه‌ندێ سروودی ئایینی بوو، ئه‌و سه‌ید حه‌سه‌نه كه‌سێك بوو بانگه‌شه‌ی بۆ بیرۆكه‌ی ( وحدة الوجود) ئه‌كرد و نانك كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ئه و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌یوت هه‌موو ئایینه‌كان باشن و به تێكڕا بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌موویان ئه‌كرد، ئینجا له گه‌شتێكی حه‌جدا سه‌ردانی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ی كرد و هه‌ندێ له زانسته شه‌رعییه‌كانی خویند و دواتر له‌وێ له‌گه‌ل هه‌ندی كه‌سی شیعه ئاشنایی په‌یدا كرد و سه‌ردانی كه‌ربه‌لای كرد و دوای ئه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه خوای بینیوه‌و فه‌رمانی پی كردووه كه بانگی مرۆڤه‌كان بكات.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دوو ئایینی ئیسلام و هندۆسی بوویه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی له هه‌ردوكیان ئه‌گرت، دوو كتێبیشی نووسی به ناوی (الفیدا) و (غرونانك) شوێنكه‌وتوانی تكو ئێستا باوه‌ڕیان وایه له‌لای خواوه بۆی عاتووه.
دوای مردنی نانك و له‌سه‌رده‌می جێگه‌روه‌كانیدا به تایبه‌تی جێگره‌وه‌ی ده‌یه‌م، سیخه‌كان دژایه‌تی وكینه‌یان له به‌رانبه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان زیادی كرد و چه‌ند شه‌ری گه‌وره له نێوان سیخ و موسوڵماناندا له بنجاب و له پاكستان درووست بوو، سیخه‌كان چه‌ندین قه‌تڵ و عامیان بۆ موسوڵمانان كرد و له ساڵی 1961 200 ئافره‌تی گه‌نجی موسوڵمانیان برد و هه‌موویانیان سوتاند، له ساڵی 1838 له‌شه‌ڕی ئینگلیزه‌كان له دژی ئه‌فغانستان پشتگیری ئینگلیزه‌كانیان كرد له دژی موسوڵمانه‌كان، هه‌روه‌ها له ساڵی 1710 هێرشیان كرده سه‌ر شاری سه‌رهه‌ند و هه‌زاریان له موسوڵمانان كوشت و شاره‌كه‌یان وێران كرد.
ئایینه‌كه‌یان پێنج بنه‌مای هه‌یه هه‌مووی به پتی كاف ده‌ست پی ده‌كات:
1- (الكيش) واته: قژومووی جه‌سته‌یان هه‌رگیز ناتاشن و به‌ری ئه‌ده‌نه‌وه درێژ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی بێگانه نه‌یه‌ته ناویانه‌وه جاسوسییان به‌سه‌ره‌وه بكات.
2- (الكارا) واته: پیاوه‌كانیان بازنگێكی ئاسن له هه‌ردوو مه‌چه‌كیان ئه‌كه‌ن به مه‌به‌ستی زلیلی نیشاندان بۆ ده‌روێشه‌كانیان.
3- (الكاتشا) واته: پیاویان جلێكی ناوه‌وه له‌پێ ده‌كه‌ن وه‌كو جلی مه‌له‌كردن وه‌كو درووشمێك بۆ داوین پاكی.
4- (الكلنغا) شانه‌یه‌كی بچووك له‌ناو قژیان داده‌نین بۆ ئه‌وه‌ی قژی سه‌ریانی پی دابهێنن.
5- (الكیربان) كه‌سێك له سیخه‌كان بێت پێویسته به‌رده‌وام چه‌قۆیه‌ك، یان خه‌نجه‌رێكی بچووكی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری پێ بكات له خۆی.
جگه له زۆر بیروباوه‌ڕی تر كه پێچه‌وانه‌ی هندۆسه‌كانه.
بڕوانه:
- من هم السيخ، وما هي أشهر معتقداتهم؟ مشهور حسن آل سلمان.
- معجم الفاظ العقیدة،عامر فالح.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-29 سلێمانی
2023-11-22
2024-08-23
2018-04-07
2024-02-05
2018-04-08
2018-04-10