العربیة
/بیدعەكانی ڕەمەزان/
دواخستنی بەربانگ
: 4039
2018-05-18
#بيدعه‌كانى_ڕه‌مه‌زان:3 دواخستنى به‌ربانگ كردن هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ پێش (دخول الوقت )ى راسته‌قينه‌ بانگ ده‌ردرێت و، به‌ ناوى احتياط كردن سه‌رپيچى سوننه‌ت ده‌كرێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ بانگى مه‌غريبيشدا به‌ پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ زوو بانگ بدرێت و له‌ پاش خۆرئاوابوون دوا نه‌خرێت، ده‌بينين ديسان به‌ ناوى (احتياط) ه‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ خاوه‌ن ماڵ دڵسوزتر بن، يان له‌ خاوه‌ن شه‌رعه‌كه‌ باشترى لێ بزانن، بۆ ماوه‌ى چه‌ند خه‌له‌كێك كه‌متر نييه‌ له‌ پێنج خوله‌ك بانگى ئێواره‌ دواده‌خرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش خيلافى سوننه‌ته‌ و بيدعه‌يه‌كى زيان به‌خشه‌. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: ( لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر ) متفق عليه. واته‌: خه‌ڵكى له‌ خێروچاكه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ تا وه‌كو په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ربانگ كردنيان . ئينجا وه‌كو الشوكانى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى، فه‌رمووده‌كانى خێرا ڕۆژوو شكاندن و دواخستنى پارشێو صحيح و متواترن وئوممه‌ت ئيشى پێيانكردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و كاته‌ى ئيتر ڕۆژووان ده‌توانن رۆژوو بشكێنن، زانايان پێوه‌رێكيان داناوه‌ ئه‌ويش بريتييه‌ له‌ ديارنه‌مانى بازنه‌ى خۆر به‌ ته‌واوى و ئيتر سووراييه‌كه‌ى دواى ئاوابوونى كه‌ ده‌مينيت هيچ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ ڕۆژوو بشكێن، بۆ نمونه‌ پرسياريان له‌و باره‌وه‌ له‌ ابن تيمية كردووه‌ ڕه‌حمه‌تى خواى لێبيت فه‌رموويه‌تى: ( ‏ إذا غاب جميع القرص أفطر الصائم، ولا عبرة بالحمرة الشديدة الباقية في الأفق‏).‏واته‌: ئه‌گه‌ر خۆر به‌ته‌واوى له‌ ئاسۆدا ديار نه‌ما ئيتر ڕۆژووان ڕۆژوو ده‌شكێنێت به‌ده‌ر له‌و سووراييه‌ى دواى ئاوابوونى خۆر كه‌ ده‌ێبێته‌وه‌. پێشتريش وته‌كه‌ى پێشه‌وا ابن حجر مان له‌ " فتح الباري "(4/199) باس كرد كه‌ فه‌رموويه‌تى ئه‌و دواخستنه‌ بۆ احتياط بيدعه‌يه‌ى و درووست نييه‌ بكرێت كه‌ فه‌رموويه‌تى: " من البدع المنكرة ما حدث في هذا الزّمان من إيقاع الأذان الثّاني قبل الفجر بنحو ثلث ساعة في رمضان ... زعماً ممّا أحدثه أنّه للاحتياط في العبادة ... وقد جرّهم ذلك إلى أن صاروا لا يؤذّنون إلاّ بعد الغروب بدرجة لتمكين الوقت - زعموا - فأخّروا الفطر، وعجّلوا السّحور، وخالفـوا السـنّـة، فلذلك قـلّ عـنـهم الخـير، وكثـر فيهم الشـرّ، والله المستعان "اهـ. به‌ كورتى ئه‌و چه‌ند ده‌قه‌ى دواى ئاوابوونى خۆر كه‌ بانگى مه‌غريب دوا ده‌خرێت له‌ ڕه‌مه‌زان كارێكى ناشه‌رعييه‌و خيلافى سوننه‌ته‌ و خێر له‌وه‌دايه‌ له‌ گه‌ڵ ئاوابوونى خۆر يه‌كسه‌ر ڕۆژووان ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنيت و هه‌مووو خێرێك له‌ شوێنكه‌وتنى سوننه‌تدايه‌و هه‌موو خراپييه‌كيش له‌ بيدعه‌و ته‌رككردنى سوننه‌تدايه‌. إحسان برهان الدين 20- شعبان -1438 2017-5-16 سلێمانى