/وەڵامی پرسیارەکانتان/
واتای چیە: (القلوب ضعیفة والشبه خطافة) ؟
: 525
2021-11-06
وەڵامی_پرسیارەكانتان:36
واتای چیە: (القلوب ضعیفة والشبه خطافة) ؟
رەحمەت لە زانایانی پێشینی ئەم ئومەتە كە فەرموویانە: ( القلوب ضعیفة والشبه خطافة) دڵەكان لاوازن و شوبهەو گومانیش ڕفێنەرە وكاریگەری خراپی خۆی لە سەر ئەو دڵانە هەیە.
ئەگەر دڵی موسوڵمان بە ئیمانێكی زۆر پتەو ئاوەدان نەبێت وخاوەنەكەی بە ئاوی دڵنیایی و یەقین و زانستی قورئان و سوننەت ئاوی نەدابێت، كەواتە ئەوە دڵێكی لاوازە! ئەگەری هەیە لە بنچینەوە بەرگەی ئەو گومانانە نەگرێت كە توێیەكەی تێدا دەچێنرێت وتووشی لادان و گومڕایی بێت و بەڵكو تووشی بێباوەریش ببێت الله پەنامان بدات.
گومانەكان بریقەدارن و بە شێوەیەكی سەرنج ڕاكێش و شەیتان ئاسا هۆنراونەتەوە، گومانەكان پاشخان ومیراتی و ڕەنجی بێباوەڕانی مێژوون نەوە لە دوای نەوە تا گەیشتوونەتە خاچپەرست و مولحیدەكانی میسر و شوێنانی تر ، تاوانە بەبیانووی بەرپەرچدانەوەیان گەنجی بێ ئەزموون و بێ زانست كە لەبەر لاوازی دلەكانیان بە هۆی خاڵی بوونی لە زانستی شەرعی بە شێوەیەك كە نازانن بە جوانی و بەتەواوی بە پیی سونەت نوێژەكانیشان بكەن، تۆ بچیت ئەو ژەهرانەیان بۆ هەڵڕێژیت و دوای شیكردنەوە و شەرح كردن وبەردەستخستنی ژەهرەكان ئینجا بڵێی دە ئێستاش با پوچەڵیان بكەینەوە! لەبیرتان نەچێت: ( القلوب ضعیفة والشبه خطافة)؟! زۆربەی مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی تریش، لە كیتاب و سوننەت تەنها ناوەكانیان بیستووە و كەمترین شارەزاییان هەیە دەربارەی مەنهەجی عەقیدەو بیروباوەر تییدا، نەخوازەڵا ئەو گەنجانەی كە مێشك ودلەكانیان وەكو كاغەزێكی سپییە هیچی لەسەر نەنووسراوە:
أَتَاني هَواها قبلَ أَنْ أَعْرِفَ الهَوَى ****** فصادَفَ قَلْباً خَالياً فَتَمَكّنَا
من دلنیام بەو پێناسەی لێرە باسی دلە لاوازەكانم كردووە، ۆزربەی ئەو گەنجانە دڵیان لاوازە و كاریگەری گومانەكان لەسەر دڵیان زۆرتر دەبیت تا وەڵامی گومانەكان، لەوانەشە شوێنەواری ئەو گومانانە لە داهاتووی دووردا لە ناخیاندا ڕەنگ بداتەوە.
پریشكی گومان كە گەیشتە ناو دڵ - بەتایبەتی ئەو دڵە لاوازانە - ئەستەمە ئیتر دەربچێت وبنەبڕ بێت، لەوانەیە ببێتە ئاگرێك و لە پووش و پەڵاشی ناو دڵی ئەو داماوانە بەربێت.
دڵێك بەرگەی گومان دەگرێت و دەتوانێت وەڵامیشی بداتەوە وهیچ كاریگەرییەكی خراپی لەسەری نەبێت، كە پڕ بێت لە یەقین و لە زانست و بە نوری قورئان و سونەت وزانستە شەرعییەكانی قال الله و قال الرسول ڕۆشن كرابێتەوە، پاشخانێكی لە زانست و لە ئیمان تێدا بیت، بەڵام زۆربەی ئەوانەی ئێوە كۆیان دەكەنەوە نەك بنەماكانی عیقیدە وبیروباوەڕ وسوننەت وشەرع نازانن، بەڵكو تەنانەت نازانن وەكو لە سوننەتدا هاتوە نوێژیش بكەن.
دەستپێك و ڕیكلامی كارێك ئەوە بێت كە بڵێیت: خەڵكینە كێ دەڵێت ئەم ئیسلامە ڕاستە ؟ كێ دەڵێت ئەم پێغەمبەرە راستی كردووە لای الله ڕەوانە كراوە و پەیامی بۆ هاتووە؟! بەڵكو كێ دەڵێت خودی الله بوونی هەیە و قسەی مولحیدەكان ڕاست نییە، ئینجا بەبزەیەكەوە وا بزانێت لە خزمەتكردنی ئیسلامدا هیچی نەهێشتوەتەوە بڵێیت: چاوەروان بن وەڵامی هەموو ئەم گوامانانەتان بۆ دەدەینەوە؟؟!
منیش دەڵێم: خۆزگە هەر بێ دەنگ بونایە نە گومانەكانتان بهینایە و نەوەڵامیشتان بدایەتەوە بەو شێوەی كە هەموانی لێ ئاگەدار بكەنەوە، دەبێت چەند لەو گەنجانە و ئەوانەی ئەوان دواتر گومانەكانیان بۆ دەگوێزنەوە خاوەنی دڵێكی لاواز بن و وەكو ئیسفنج پیسایی گومانەكان هەڵمژن، ئێوە لە كاتیكدا دەتانەوێت چاویان بۆ بڕێژن كەچی ئەگەری هەیە كوێریان بكەن.
إحسان برهان الدین
23 ذو الحجة 1441
13 آب 2020
2018-04-27
2024-05-23
2023-11-15
2022-07-05
2023-10-28
2023-11-01
2022-06-26