(الساكت عن الحق شیطان أخرس) فه‌رمووده نییه به‌ڵام....
ئه‌و وته‌یه وا بڵاوبووه‌ته‌وه كه فه‌رمووده بێت ، به‌ڵام له راستیدا فه‌رمووده نییه و وته‌ی هیچ هاوڵ و تابیعیه‌كیش نییه ، به‌ڵام واتاكه‌ی له هه‌ندێ كاتدا و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕاسته ، ئه‌م واتایه له هه‌ندێك له نووسینه‌كانی ابن تیمیة و ابن القیم و هه‌ندێكی تر له ئه‌هلی عیلم هاتووه ، به‌ڵام فه‌رمووده نییه و واده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌مین كه‌س وتبیتی (أبو علي الدقاق) بووه ، هه‌رچۆنێك بێت و سه‌ره‌ڕای بێ بنه‌مابوونی ئه‌و فه‌رمووده‌یه وه‌كو فه‌رمووده ، به‌ڵام هه‌رچی حه‌قێك له قورئان و سوننه‌تدا به حه‌ق ناسێنرابێت و هه‌ر حه‌قێكی تریش له سنوور‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌و دوو بنه‌مایه به ده‌ر نه‌بیت به‌رگریكردن لێی پێویسته و پیشه‌ی خواناسان و جوامێران و كه‌سانی به غیره‌ته ، ناشیرین‌ترین خه‌سڵه‌تیش مرۆڤه‌كان به گشتی و كه‌سانی دیار و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به تایبه‌تی كه‌سایه‌تی ئایینی هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه له ئاستی حه‌قدا ، له كاتی هه‌لوێست نواندندا ، له كاتی پێویستی ده‌ربڕینی قسه‌ی ڕاست و حه‌قدا ئه‌وان بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرن ، ئه‌و فه‌رمووده‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر چی وه‌كو فه‌رمووده جێگیر نییه ، به‌ڵام زۆرێك له ئاماژه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌و ژیاننامه‌ی هاوه‌ڵان و كه‌سانی دیار له مێژوودا شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن كه ئه‌و كه‌سه‌ی له وتنی قسه‌ی حه‌ق خۆی گێل ئه‌كات و له جیاتی ئه‌وه قسه‌ی خۆش بۆ خه‌ڵكی ده‌كات و كاروباری خۆی به‌و بێ ده‌نگییه به‌ڕێ ده‌خات ،ئه‌گه‌ر شه‌یتانێكی لاڵیش نه‌بێت مرۆڤێكی كه‌ڕ و لاله و ئه‌و دوو سیفه‌ته قێزه‌ونه‌ش بۆی نابێته پاساو له لای خوای گه‌وره، به‌ڵكو ده‌بێته ته‌وقێكی ئاگرین و ده‌چێنه گه‌رده‌نی..
إحسان برهان ا‌لدین
2016-7-20 سلێمانی